٧ کەسی تر لە باشووری کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی باشووری کوردستان ٧ حاڵەتی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی باشووری کوردستان، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، ٧ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تووشبووەکان پێکهاتوون لە ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ و دوو کچی تەمەن (١٥) و (٩) ساڵان کە ھەرسێکیان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێن و دانیشتووی گەرەکی قەتەوی شاری ھەولێرن ، چوار پیاوی دیکە تەمەنیان (٥٣) و (٤٢) و (٤٢) و (٢٩) ساڵن ھاوپیشە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری ھەولێرن.

کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان گەیشتووەتە (٤٣١) توشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٧٥) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئێستا (٥٢) نەخۆش لەژێر چاودێریدان.

ف.ق