پارلمانتارداودی، باسی چەتەکانی میت لە کەرکووک دەکات

بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێزیکی چەکداری لە کەرکووک دروست کردوە، چاودێرانی سیاسی دەلێن: ئامانج لە دروستکردنی ئەوهیزە داگیرکاری و تیکدانی ئارامی وئاسایشی کەرکووکە.

هەتاکودەروای هێرش وپیلانی داگیرکەری دەوڵەتی تورکیا لەسەر باشووری کوردستان زۆرتر دەبێت و دەکەوێتە بەرچاو.بۆداگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لە کەرکووک ‌هێزیکی چەکداری لە چەتە تورکەمانەکان-ی ئەو شارە دروست کردوە، لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسانی بەرەی تورکومانی ئەوەیان ڕەت کردبۆوە کە ئەو هێزە سەر بە تورکیا بێت بەلام دەرکەوت کە ئەو گروپە سەر بەدەزگەی هەواڵگری میت-ی تورکیایە و و میت هەستاوە بە  پەروەردەکردنی ئەو گروپە. پەرلەمانتارێکی کوردی کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بەڵگەی تەواوی کۆکردۆتەوە لەسەر ئەوهێزە و بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF )  قسەی کرد و پشت ڕاستی کردەوە کە ئەو هێزە سەر بەدەزگەی هەواڵگری میت-ی تورکیایە.

شوان داودی دەربارەی جۆنیەتی دروستکردنی ئەوهێزە دوا:" پێش دروستکردنی ئەوهێزە لەلایەن بەرپرسانی بەرەی تورکومانی بانگەشەی بۆکرابوو، دواتر ئەو کەسانە لە ناوچە (یاچی ) سەر بەناحیەی تازە لە کەرکووک ناوی خۆیان تۆمارکردوە، هەرلەوێشدا چاویان بە بەرپرسانی بەرەی تورکومانی (حەسەن تۆران، ئەرشەد ساڵعی) کەوتوە، ٥٦٨ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە، دواترهەرئەو کەسانە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بەسەر پەرەشتی دەزگەی هەواڵگری تورکیا لە ڕێگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا بۆ ناوچەی سلۆپی،  لەویش براون بۆ سەربازەگەی   ( Genal kuramy baskanligi)

میت ڕاهێنانی سەربازی بەو هێزە دەکات

لەو سەربازگەیە بەرپرسانی بەری تورکومانی و بەرپرسانی دەزگەی هەواڵگری مێتی تورکیا سەرپەرشتی مەشق و ڕاهێنانی ئەوهێزە دەکەن دوای تەواو بوونی ڕاهێنان جاریکی تر دەیانگەڕێننەوە بۆ کەرکووک ودابەش دەکرێن بەسەربنکەو بارەگاکانی بەری تورکومانی لە ژێرناوی پاراستنی بنکەکان، لەوشارە بەجی دەکرێن.

موچەی چەکدارەکان لە تورکیاوە دێت

داودی لەبەردەوامی قسەکانی وتی: ئەو چەکدارانە لەلاین تورکیاوە موچە و چەکیان بۆ دابێن دەکرێت، مووچەی هەرچەکدارێك لە ٤٠٠بۆ ٧٠٠ دۆلارە.

هەروها ئەو پەرلەمانتارە وتی:  زانیاری ورد و بەڵگەمان لەسەرئەوهێزە هەیە ناوی ٥٦٨ کەس لە ئەندامی ئەو هێزە لای ئێـمە ولاینە پەیوەندیدارەکانی عێراقیش ئاگادار کراونەتەوە.

تورکیا دەیهەوێت بە زەبری چەک خۆی لە عێراق بسەپێنێت

دەربارەی ئامانجی دروستکردنی ئەوهێزە شوان داودی وتی: دروستکردنی هێز لە کەرکووک بەردەوامی ئەو هێڕشانەی تورکیا لە ناوچە چیایەکانی باشووری کوردستان دەستی پێکردوە.

هەروها وتیشێ: تورکێا دەیهەوێت لەڕگەی سەربازییەوە هێزەوە هاوسنگی بەلای خۆیدا بشکێنیتەوە، چونکە تورکیا لە هاوکێشەی سیاسی هەرێمەکە بەرامبەرئێران شکستی خواردوە بە تایبەتی لە هەڵبژاردنی ئەم ساڵێ عێراق، زۆرترین کاندید پەرلەمانی شێعەکان سەرکەوتن، لە کۆی ٨ پەرلەمانتاری سەرکەتوی تورکومان لە موسڵ، تکریت و کەرکوک تەنها یەک پەرلەمانتاریان تورکومانی سونە بوو ٧ پەرلەمانتار تورکومانی شیعە مەزهەب بوون.

لە کۆتای قسەکانی شوان داودی وتیشی:"  تورکیا بۆ ئەوەی ڕەوایی بە هێزەکەی خۆیان بدەن خۆیان دایە پاڵ حەشدی شەعبی بەڵام سەرکەتوو نەبوون، بۆیە ئێستا دەلێن هێزەکەمان سەربەکۆمپانیایەکی پاراستنە، بەڵام ئێمـە بێنیمان لەڕووداوەکانی ئەو دوایەی لە کاتی ئاشکرا کردنی ئەنجامەکانی دانگدان لە کەرکووک ئەوهێزە بەکارهێنرا و دەورو بەری بارەگای کۆمسێۆنیی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکای عێراقیان لە کەرکووک گەمارۆدا."

ئەوهێزە دەبێتە سەرچاوەی ناکۆکی

هەرلەو بارەیەوە هێمن حەسیب چادێری سیاسی وتی: دروستکردنی هێزیکی بەو شیویە لە شارێکی وەک کەرکووک کە ناوچەیکی فرە ڕەنگ فرە پێکهاتەیە دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاڵوزی و ناکۆکی لە نێوان پێکهاتەکاندا و ئەوەش وادەکات لە ناو ئەوشارە ئاڵۆزی نەتەوەیی دروست بێت و دۆخی شارەکە ئاڵۆزتردەکات. 

دەبێت مۆڵتی سیاسی لە بەرەی تورکومانی بسێنرێتەوە

هەژارکاکی یاسا ناس دەلێت : دەستوری عێراق بە هێچ شیوەیەک ڕێگا نادات بەوەی کە هیچ لایەنیکی سیاسی هێزی سەربازی هەبێت، بەتایبەتی ئەگەرئەوهێزە لە لایەن دەوڵەتیکی دەرەوە پشتگیری بکرێت بەتەواوی پێچەوانەی یاسایە، دەبیت لاینە پەویوندیدارەکانی عێراق هەرچی زووە لێ کۆلێنەوە لەو دۆسیەی بکەن و مۆلەتی کاری سیاسی لەبەری تورکومانی وەربگرنەوە.

ک-ش