پەرلەمانتارێکى ئیرلەندی سەردانى لەیلا گیوڤەنى کرد
مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانى ئەوروپا سەردانى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدەى کرد، کە ماوەى ١٠٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتندایە.
مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندی لە پەرلەمانى ئەوروپا سەردانى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدەى کرد، کە ماوەى ١٠٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتندایە.
لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ١٠٥ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.
لە دواى سەردانى شاندی ئاشتیى نێونەتەوەیى بۆ لاى لەیلا گیوڤەن، مارتینا ئەندرسۆن پەرلەمانتاری ئیرلەندا لە پەرلەمانى ئەوروپا دوێنێ سەردانى لەیلا گیوڤەنی کرد. مارتینا لە کاتى بزووتنەوەى ئازادیى ئیرلەندا لە دژی بەریتانیا ١٣ ساڵ زیندانیکرابوو.
فەلەکناس ئوجا هاووتەبێژی پەیوەندییەکانى دەرەوەى هەدەپە لەگەڵ مارتینا ئاندرسۆن بوو و ئاندرسۆن لەلایەن بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکى کەجەدە و سەبیحە تەمیزکان کچی لەیلا گیوڤەن و چالاکوانانى بزووتنەوەى ژنانی ئازاد (TJA) پێشوازیى لێکرا.
دواى چاوپێکەوتنێکى یەک کاتژمێری ئەندرسۆن لەگەڵ لەیلا گیوڤەن چەند وێنەیەکى گرت و لە شارەکە رۆیشت.
ر.م