کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "دادگای بەلجیکا بڕیارێکى زۆر گرنگی لەسەر پەکەکە و کوردان دەرکرد. ئاشکرایە بڕیاری دادگای باڵاى بەلجیکا لەسەر پەکەکە، بە ئاسانى مەحکومەیەتى یاسای و حقوقیى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ / ١٧ی رەزبەر و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندانە. بێگومان ئەو بڕیارە بۆ کوردان و مرۆڤایەتیى دیموکراتیک لە رووی مێژووییەوە گرنگە و هەڵگری ئەو هێزەیە، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر سیاسەتى ئەوروپا بکات".
دەقی راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى ناوەندیى پەکەکە بەمشێوەیە "ئێمە لە ٢١هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ رێبەندانداین، کە بۆ کوردان 'رۆژی قڕکردنە'. ئەو پیلانگێڕییە کە ٢١ ساڵ لەوە پێش روویدا بۆ تەواوکردنى پرۆسەى قڕکردن و سڕینەوەی کوردان بوو. بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان و گەلی کورد ٢١ ساڵە لە دژی ئەو پیلانگێڕییە، گۆشەگیریى ئیمرالی، کە هێمای پیلانگێڕییەکەیە و سیستمی گۆشەگیری، هەموو هێزییەوە و بەشێوەیەکى هەمە لایەنە شەڕ بۆ ئازادی دەکەن. ئێمە دەمانەوێت بە سووربوونی خۆمانەوە جارێکیتر ئەوە نیشان بدەین، کە ئێمە ئەو تێکۆشانە مرۆڤایەتییە پیرۆزە لە ٢٢هەمین ساڵدا لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەڕێوەببەین.
لەسەر ئەو بنەمایە لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە ئافرێنەری ئەو بەرخودانە مێژووییەی ئازادی، رێبەر ئاپۆ، بەرخودانی پاڵەوانانە بە پێشەنگایەتیى بەرخودانى ئیمراڵی، کە لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا بەڕێوە دەچێت، سڵاوى بۆ دەنێرین و لە ٢٢هەمین ساڵدا هیوای سەرکەوتنى گەورەمان هەیە. شەهیدە قارەمانەکانمان بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە دەوری رێبەر ئاپۆ بوونە بازنە و لە دژی پیلانگێڕی خاوەنداریتان لە رێبەر ئاپۆ کرد و پاراستتان، بە رێز و منەتەوە سڵاوتان لێ دەکەین. ئێمەش لە ٢٢هەمین ساڵدا تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری لەسەر رێگای شەهیدانمان درێژە پێدەدەین و بە دڵنیای و پێداگرییەوە تێکۆشان سەردەخەین.
دەبێت بانگەوازەکەی ڤیان سۆران بە بنەما بزانرێت
ئێمە هاوکات لە ١٤هەمین ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێ ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەى سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى پەکەکە، کە لە شەوی ١-٢ی ٢٠٠٦ / ١٢ لەسەر ١٣ی رێبەندان خۆی کرد بە تۆپەڵێک لە ئاگر و بۆ هەڵوەشاندنەوەى سیستمی گۆشەگیری و گۆشەگیریى ئیمراڵی بانگەواز و پەیامى خۆی بڵاوکردەوە. ئێمە باش دەزانین 'بانگەوازی ڤیان' لەلایەن گەلەکەمانەوە چۆن قبوڵ کرا و لەسەر ئەو بنەمایە هەموو شوباتی ٢٠٠٦ لە دژی ئەشکەنجەى ئیمراڵی و سیستمی ئەشکەنجە بۆ ئازادیى رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکییە مێژووییەکانی گەل لە هەموو ئاستەکاندا بەڕێوەچوون. ئێمە لەو بڕوایەداین کە لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجان، ئەم گەلە و دۆستەکانمان هەمان بانگ لەم مانگی شوباتەدا بۆ خۆیان دەکەنە بنەما و تێکۆشانی تێکشکاندنی گۆشەگیریى ئیمراڵی و تێکشکاندنی پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا گەشاوەتر دەکەن.
لەسەر ئەو بنەمایە لە ١٤هەمین ساڵیادی شەهادەتی هاوڕێ ڤیان سۆران ئەندامی کۆمیتەى سەرلەنوێ بونیاتنانەوەى پەکەکە و لە کەسایەتی ئەودا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدانى تێکۆشانی ئازادی دەکەینەوە. هاوڕێ ڤیان بووە پێشەنگی ژنان و گەنجانى باشووری کوردستان، هۆشمەندی و ئافرێنەری بەرپرسیاریى ئاپۆیى لە کەسایەتیى خۆدا بەرجەستە کرد و هەموو کات لە هێڵی سەرکەوتندا رێیکرد، بۆیە ئێمە بەڵێن و پەیمان دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە یاد و رێگاکەى بکەینەوە و ئامانجەکەى سەربخەین. ئێمە بڕوامان بەوە هەیە کە لە پێش هەموانەوە ژنان و گەنجانی ئەم گەلە لەسەر رێگاى هاوڕێ ڤیان رێدەکەن و ئەشکەنجەى ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری تێکدەشکێنن.
خواستیان بە پیلانگێڕی رێگری لە بە دیموکراتیکردنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بکەن
وەک دەزانرێت بە پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ / ١٧ی رەزبەر و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندان و بە گۆشەگیری لە ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری درێژەى پێدرا و خواستیان عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ناو ببەن، بزووتنەوەى ئازادیى کورد، پەکەکە پاکتاو بکەن و لەسەر ئەو بنەمایە قڕکردنی کوردان تەواو بکەن. لەلایەن هاوپەیمانى ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل ئەوە پلانى بۆ دانرا و بەڕێوەبرا و هەموو هێزە دەسەڵاتپارێز و دەوڵەتپەرستەکان بۆ ئەو مەبەستە بەکارهێنران. ئەوە لە کاتێکدا ئەنجامدرا، کە سیستمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست وەرسوڕابوو بۆ هێزی هەژمونی نێونەتەوەیى و بۆ رێگریکردن لە چارەسەریى 'کێشەى کورد' ئەوەیان کرد بە هێرشی قڕکردن و سڕینەوەى گەلی کورد. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و پەکەکە دەیانخواست بە چارەسەریى دیموکراتیکی کێشەى کورد لەسەر بنەمای ئازادیى گەلی کورد و دیموکراتیککردنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەدیبهێنن. خواستیان بەو پیلانگێڕییە رێبەر عەبدوڵا ئۆجان و پەکەکە پاکتاو بکەن و لە ناویان ببەن و بەو شێوەیە چارەسەریى کێشەى ئازادیى کوردان و دیموکراتیککردنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پەک بخەن.
هێزە پیلانگێڕەکان بۆ ئەو ئامانجە ماوەى ٢١ ساڵ هەموو هێز و هێرشی خۆیان بە تەواوی خستەکار و هەموو رێگایەکیان لە دژی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە و گەلی کورد بۆ قڕکردن و سڕینەوە گرتەبەر و ئەنجامیاندا. لە ماوەى رابردوودا سەرباری ئەوەى پلانە ناوبراوەکان و هێرشەکان زۆر جار تێکشکێنران، بەڵام هەموو جارێک پلانى نوێیان ئامادە دەکرد و هێرشی پاکتاوکارانەی پیلانگێڕانەیان ئەنجام دەدا. قڕکردن و سڕینەوەى کورد، ئەشکەنجەى ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری ئێستاش بەردەوامییان هەیە و رێگری لە چارەسەرکردنى کێشەى کورد دەکەن و هێرش بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى پەکەکە لە هەموو شوێنێکدا ئەنجام دەدەن، لە چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات گوشار و زوڵمێکى ناحقوقی و بێئەخلاقانە لە دژی کوردان ئەنجام دەدەن و هەوڵ دەدەن بە کۆمەڵکوژکردن بەردەوامی بە هێرشە قڕکەرەکانیان بدەن.
دەیانجار هێرشەکانى پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى تێکشکێنراون
بەڵام هەوڵەکانیان بۆ بەڕێوەبردنى هێرشە دڕندانەکانیان، کە قورسترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین پوچەڵکراونەتەوە. لەبەر ئەوەى بە پێشەنگایەتیى حیزبەکەمان، بە بەرخودانى پاڵەوانانەى گەلەکەمان ٢١ ساڵە هێرشەکانى پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى دەیانجار تێکشکێنراون. ٢١ ساڵە بە پێشەنگایەتیى حیزبەکەمان، هێزەکانى گەریلامان، بزووتنەوەى ژنان و گەنجانمان، گەل و دۆستانمان لەسەر هێڵی فیدایى ئاپۆیى بەرخودان دەکرێت و پیلانگێڕی پوچەڵ دەکرێتەوە. لەسەر بنەمای سەرکەوتنێکى لەو جۆرە دەست بە ٢٢هەمین ساڵ دەکەین و دەمانەوێت لەم ساڵەدا پیلانگێڕی و ئەشکەنجەى ئیمراڵی و سیستمی گۆشەگیری، کە بووەتە هێمای پیلانگێڕێییەکە تێکبشکێنین. لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا بەرخودانمان بۆ ئازادی بە دڵنیاییەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێت و کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات.
بڕیاری دادگاى بەلجیکا مەحکومیەتى حقوقیى پیلانگێڕیى نێونەتەوەییە
بە دەستپێکردنى مانگی شوبات، کە مانگی پیلانگێڕی و بەرخودانە، دادگای بەلجیکا لەسەر پەکەکە و کوردان بڕیارێکى زۆر گرنگی دەرکرد. دادگای بەلجیکا بڕیارێکى زۆر گرنگی لەسەر پەکەکە و کوردان دا. ئاشکرایە بڕیار لەسەر پەکەکە، کە لەلایەن دادگاى باڵاى بەلجیکاوە پەسەندکرایەوە، لە بنەڕەتدا مەحکومکردنی حقوقیى پیلانگێڕیى ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ / ١٧ی رەزبەر و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندانە. بێگومان ئەو بڕیارە بۆ کوردان و مرۆڤایەتیى دیموکراتیک لە رووی مێژووییەوە گرنگە و هەڵگری ئەو هێزەیە کە دەتوانێت کاریگەری لە سیاسەتى ئەوروپا بکات. هیوادارین ئەو راستییە ببینرێت و ئەو بڕیارە لەلایەن موخاتەبەکانەوە بۆ دیموکراسی و ئازادى، یانی بۆ چارەسەریی سیاسیی دیموکراتیکى کێشەى کورد لێکبدرێتەوە. بەو شێوەیە سیاسەتى ئەوروپا بتوانێت ئەوەى ٢١ ساڵ لەوە پێش نەیتوانى ئەنجامی بدات، ئەمڕۆ ئەنجامی بدات. ٢١ ساڵ لەوە پێش رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان شانسی چارەسەریى سیاسیی دیموکراتیکى کێشەکى کوردی خستەڕوو، بەڵام ئەوان ئەوەیان لێکنەدایەوە. هیوادارین ئێستا بتوانن ئەو شانسە لێکبدنەوە. رێبەر ئاپۆ هەر چۆن ٢١ ساڵ لەوە پێش ئامادە بوو، ئێستاش بۆ چارەسەریى سیاسیی دیموکراتیکى کێشەى کورد و دانوستانى دیموکراتیک ئامادەیە. ئەو لە هەموو دەرفەتێکدا باس لە دۆخی خۆی دەکات و دواینجاریش لە مانگی ئایاری ٢٠١٩دا لە جاڕنامەیەکدا و جارێکیتر ئەوەى خستەڕوو و بانگەوازى بۆ هێزە پەیوەندیدارەکان هەبوو. ئیتر ئەوەى ماوەتەوە پەیوەندیى بە سیاسەتى ئەوروپا و نزیکایەتیى ئەو هێزانەوەیە، کە کێشەى کورد دروست دەکەن و بێچارەسەری دەسەپێنن. لەبەر ئەو بڕیارەى ئێستا و بەرخودانى ئازادی لە کوردستان، قورسە ئەو هێزانە وەک پێشتر بجوڵێنەوە.
دەبێت ٢٢هەمین ساڵی تێکۆشان لە دژی پیلانگێڕی زیاتر بەرفراوانتر و کاریگەرتر بێت
ئاشکرایە لە ٢٢هەمین ساڵدا پیلانگێڕی و سیستمی هێرشی پیلانگێڕی بەردەوامیى هەیە، بەڵام لە ئێستاوە تێکشکاوە. لە دژی ئەوە تێکۆشانی ئازادیى کوردستان لە ناو سنووری وڵات دەرچووە و بووەتە بزووتنەوەی دیموکراسیى ناوچەکە و گەردون.
لەسەر دەستى هەموان و راى گشتیى دیموکراتیک و بە تایبەتى ژنان، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیى گەلی کورد پشتوانیى لێدەکرێت. لە دژی گوشارەکانى فاشیزم، کۆمەڵکوژییەکان، دەستدرێژی و داگیرکەری، توڕەیى گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى وڵات لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە بەرزترین ئاستدایە. سیستمی ئیمراڵی ئیتر بۆ هەموو کەسێک بووەتە گۆشەگیری و ئەشکەنجە، بۆیە کەس نایەوێت لەگەڵ ئەو سیستمەدا بژی. لەبەر ئەوەش بە دڵنیایەوە ٢٢هەمین ساڵ لە دژی گۆشەگیری و پیلانگێڕی بە رێگای جۆراجۆر و هەمەرەنگ و کاریگەرانە و بەرفراوان تێکۆشان تێدەپەڕێت، ئەشکەنجەى ئیمراڵی و سیستمى گۆشەگیری بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت و لەبەر یەک هەڵدەوەشێت.
لەسەر ئەو بنەمایە و لە پێش هەموانەوە بانگەواز لە کادیرانی حیزبمان، هێزەکانى گەریلامان، ژنان و گەنجان و هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە لە دژی پیلانگێڕی هۆشمەندیى تێکۆشان زۆر بەهێزتر بکەن، ئیرادەمان بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیری و پیلانگێڕی بەهێز بکەن، لە مانگی شوبات دا لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری تێکۆشان بە شەو و رۆژ لە هەموو ئاست و گۆڕەپانەکاندا گەشاوە بکەن و ساڵی ٢٢هەمین بکەنە ساڵی سەرکەوتن".
ژ.ت