پەکەکە ڕۆژی سەرفەرازیی نەتەوەیی پیرۆز کرد

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەبۆنەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، ڕۆژی سەرفەرازی نەتەوەیی لەدژی فاشیم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای بەرخۆدانێکی هەمەلایەنەی کرد.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بەبۆنەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ، ڕۆژی سەرفەرازی نەتەوەیی بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە.

' ڕۆژی سەرفەرازیی نەتەوەییە

ئەمڕۆ کۆمیتەی بەڕێوبەریی پەکەکە بە بۆنەی ٣٦ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز لە زیندانی ئامەد، کە تێیدا تێکۆشەران محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک تا مردن مانیان لە خواردن گرت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

پەکەکە ڕایگەیاند: ڕۆژی ئابڕوی نەتەوەیی لە ڕێبەڕ ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان و گەلەکەمان پیرۆز دەکەین، بەڕێزەوە یادی تێکۆشەران محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک دەکەینەوە و جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین، کە لەسەر ڕێبازی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز و هەموو شەهیدان تا ساتی سەرکەوتن بەردەوام دەبین لە تێکۆشان.

دەزانرێت بڕیاری بەرخۆدانی مێژوویی زیندانی ئامەد لەلایەن محەمەد خەیری دورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەکەوە دەرکرا، ئێمەش وەک گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخواز ٣٦ ساڵە لەسەر ئەو ڕێبازە تێدەکۆشین، کاریگەریی ئەو بەرخۆدانە بەسەر کۆمەڵگاوە تاوەکو ئەمڕۆ زیندوو ماوەتەوە، هێڵ و ڕۆحی سەرکەوتنی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەر ڕوناکی ڕێگای ئەمڕۆمانە.

' نیشانی دا کە سەرکەوتن لەدژی فاشیزم تاکەڕێگەیە'

بەرخۆدانی مانگرتن تا مردن لە زیندانی ئامەد دەستیپێکرد و وەک یەکەمین چالاکیی گەورەی دژی کودەتای ١٢ی ئەیلول/٢٢ی ڕەزبەری  ١٩٨٠ لەیاد دا ماوەتەوە، ئەو چالاکییە سەلماندی کە بەرخۆدانی دژی فاشیزم چۆن ئەنجامدەدرێت و ڕێگای سەرکەوتنی نیشان داین، ئەو چالاکییە بە بۆچوونی ڕێبەر ئاپۆ، چالاکییەکی تەواو و یەکگرتوو بوو کە بەرخۆدانی پەکەکەی خستە پێش چاوان.

' فشارەکان لەسەردەمی کودتای ١٢ی ئەیوول/٢٢ی ڕەزبەر زۆرترە'

بێگومان ئێمە وەک گەلی کورد و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد ئەمڕۆ وەک دوێنێ بەرخۆدان دەکەین، ئەردۆغان و باخچەلی لە ئەمڕۆی تورکیا دا هەوڵ دەدەن بەرخۆدانی شۆڕشگێری لەناوببەن، فشار و زۆرداری و تیرۆرێک کە دەسەڵاتداریی ئێستا بەسەر گەلدا دەیسەپێنێت لە زۆردارییەکانی دەسەڵاتی پاش کودەتای ١٢ی ئەیلول قورسترە، پاش هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانیش هەوڵ دەدەن کە دوژمنایەتییان لەدژی کورد توندتر بکەنەوە.

' بەرخۆدانی ئازادی بەهێزتر دەکەین'

لە دژی کودەتای ١٢ی ئەیلول/٢٢ی ڕەزبەر ١٩٨٠، بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ و ١٥ی تەباخ ڕوویدا، ئەمڕۆ بزوتنەوەکەمان، گەلەکەمان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕە دیموکراسیخوازەکان ئامادەن لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەموو کارێک بکەن، وەکچۆن بەرخۆدانی ١٤ی تەموز سەرکەوتنی ئادیۆلۆژی و مێژوویی بۆ گەلی کورد دەستەبەرکرد، ئەمڕۆش بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمان لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە سەرکەوتنی مێژوویی بەدەست دێنن.

'لەئیستادا خۆمان باشتر بەڕکخستن بکەین زۆرتر تێ بکۆشین'

لەسەر ئەو ڕیبازە ئێمە بەرخۆدانە گەورەکەی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ بەرزڕادەگرین، شەهیدە قارەمانەکانی خۆمان بەڕێزەوە وەبیر دێنینەوە،  ڕۆژی سەرفەرازی نەتەوەیی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پیرۆزدەکەین وداوا لە هوموو هاوڕێ وگەلی خۆمان دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە -مەهەپە خۆیان لەسەر ڕێبازی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز باشتر بەڕێکخستن بکەن.بەهێز و ورەی زیاترەوە تێبکۆشن."

ک-ش