چالاکیى پشتیوانیکردن لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد بەڕێوەچوو
دەستەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و بەرخودێرانى مانگرتوو لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد کۆبوونەوە.
دەستەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییان بۆ پشتیوانیکردن لە لەیلا گیوڤەن و بەرخودێرانى مانگرتوو لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد کۆبوونەوە.
چالاکوانان و جەماوەر بەردەوامن لە پشتیوانییان بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە، کە ماوەى ٨٨ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.
دەیان چالاکوان و هاووڵاتیى و پەرلەمانتارانى هەدەپە سەمرا گیوزەل، رەمزییە تۆسون و حوسێن کاچماز لەگەڵ پاڵێوراوى هەدەپە بۆ هاوسەرۆک شارەوانیى ناوچەى سووری ئامەد فلیز بولتەکین لە بەردەم ماڵی لەیلا گیوڤەن لە ئامەد کۆبوونەوە و ویستیان رێپێوانێکیش ئەنجام بدەن.
پۆلیسى دەوڵەتى تورک گەمارۆی چالاکوانانى دا و رێگاى نەدا رێپێوانەکە ئەنجام بدەن و بە چالاکوانانیان راگەیاندبوو، جگە لە چەپڵە ئەگەر تیلیلی و فیکە لێ بدەن، دەست لە گردبوونەوەکەش وەردەدەن، هاووڵاتییانیش بە چەپەڵە سەرنجێکى زۆریان راکێشایە سەر مانگرتنەکەى لەیلا گیوڤەن.
پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری تۆما گەمارۆی چالاکوانانیان لە بەردەم ماڵی گیوڤەن دا دابوو و لە دواى رێگرى لە رێپێوانەکە و ئاگادارکردنەوەى جەماوەر لە رێگەى بڵندگۆ و سپیکەرەوە بۆ قەدەغەبوونی تیلیلی و فیکەلێدان، هاووڵاتییان چەپڵەیەکى زۆریان لێدا و لەیلا گیوڤەنیش لە پەنجەرەى ماڵەکەیەوە سڵاوی لە چالاکوانانى بەردەم ماڵەکەى کرد و چالاکییەکە کۆتای پێهات.
ر.م