چالاکی دایکانی مەخموور لە ڕۆژی ١٤هەمینی خۆیدایە

بەرخۆدانی و چالاکی دانیشتنی دایکانی ئاشتی مەخموور کە لەدژی گەمارۆی سەر کەمپەکە دەستیان پێکردووە، لە ڕۆژی ١٤هەمینی دا بەردەوامە.

گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی (مەخموور) لە ڕۆژی ٥٩یەمینی دایە. بەرخۆدان و چالاکی دانیشتنی دایکانی ئاشتی مەخموور لەدژی گەمارۆ و لە ڕۆژی ١٤ەیەم دایە.

چالاکی دایکان لە خاڵی پشکنینی پەدەکە-ی نێوان مەخموور و هەولێر دایە.لە خاڵی پشکنیندا چەندین جار هێزەکانی ئاسایشی پەدەکە هێرشیان کردوەتە سەر دایکان و سوکایەتیان پێ کردوون. هەروەها هێزەکانی ئاسایش ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لە کەمپەکەوە سەردانی دایکان بکات، خواردن و خواردنەوەیان بۆ ببات.

هەتا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ وەڵامێکی دایکانیان نەداوەتەوە. دایکانی ئاشتی مەخموور بڕیاریان داوە هەتا گەمارۆ کۆتایی نەیەت لە چالاکی خۆیان بەردەوام دەبن.

ک-ش