ڕاگەیەنراوی هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی زنجیرە چالاکییەکانی گەریلا لە بەدلیس و گەڤەر وهێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە سەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەربارەی چالاییەکانی گەریلا و بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:

' لەشەمزینان وگەڤەر چالاکی'

هێزەکانمان لە چۆارچێوەی هەڵمەتی شؤڕشگێڕی شەهید ئاگری وشەهید پیرۆزدا لە ڕۆژی ١٩ی تەمووز/٢٨ی پووشەڕ کاتژمێر ٠٧:٢٠ لە نزیک بنکەی سەربازی چۆی-ێ لە دەورووبەری ناوچەی گەڤەر-ی جولەمێرگ زرێپۆشێکی سوپای تورکیایان کردە ئامانج.گورزێکی سەخت لەو زرێپۆشەدرا، ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە.

هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەمان هەڵمەتدا لەڕۆژی ١٩ی تەمووز/٢٨ی پووشپەڕدا لە کاتژمێر ١٩:٠٠ سەربازانی سوپای تورکیایان لەسەرگردی کەلەبەکێ-ی ناوچەی شەمزینان-ی جوولەمێرگ کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا سەربازێکی دوژمن کوژرا.

ڕۆژی ١٩ی تەمووز کاتژمێر ٠٤:٢٠ خولەک هێزەکانمان لە نزیک گوندی هەرکی-ی ناوچەی شەمزینان-ی جوولەمێرگ یەکێکیی سوپای تورکیایان کردە ئامانج. شەڕێکی کورت ماوە ڕوویدا. ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە. هێزەکانمان بە سەرکەوتووانە گەرانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

' لەبەدلیس گورزی سەخت لە دوژمن درا'

هێزەکانمان لە ١٨ی تەمووز/٢٧ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە چیاکانی ناوچەی خیزنێ-ی بەدلیس یەکینەیەکی سوپای تورکیای داگیرکەریان خستە ناو بۆسەوە. گورزێکی سەخت کە دوژمن درا. بە هۆی قوورسی شەڕەکەوە ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە. سوپای تورکیا دوای ئەوچالاکییە بە کەڵک وەرگرتن لە هەلیکۆپتەرکوژراوو بریندارەکانی خۆی گواستەوە.

کۆنترا گەریلایەک بە ناوی  ئیسماعیل هاکیجا کە نزیک ٣٠ ساڵە لەگەل دوژمن کار دەکات ، لەڕۆژی ١٨ی تەمووز لە ناوچەی چەمێ-ی چەولیک کرایە ئامانجی گەریلاکانمان  وبەسەختی بریندار بوو.

' بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکان'

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە ڕۆژی ١٩ و٢٠ی تەمووز/٢٧ و٢٨ی پووشپەڕ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا-یان بۆردمان کرد. بە پێی ئەو زانیارییانە:

١٩ی تەمووز کاتژمێر ١٦:٠٠بۆ ١٨:٠٠ گەلی شەهید ئایهان، گردی ساڤاش و چیای کارۆخ-ی هەرێمی قەندیل ، ناوچەت شێخ زادە-ی هەرێمی خواکورک و ناوچەی ئەشکەوتی بیریناران-ی زاپ-یان بۆردمان کردووە. بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە لە هەرێمی زاپ ئاگر لەدارستانەکان کەوتووەتەوە و هەتا ئیستاش بەردەوامە.

لە ٢٠ی تەمووز ٢٩ی پووشپەردا لە کاتژمێر ٠١:٠٠دا گوندی ئاریس فاریس-ی هەرێمی ئاڤاشین بۆردمان کرا."

ک-ش