ڕژیمی ئێران ژنێکی کوردی لەسێدارە دا

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە زیندانی ناوەندی شاری سنە-ی ڕۆژهەلاتی کوردستان ژنێکی کورد بەناوی شەرارە ئەلیاسی بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک لە سێدارە درا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک  بەکاتی کرماشان ، ژنێکی کورد بە ناوی شەرارە ئەلیاسی لە زیندانی ناوەندی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە درا.

بە گوێرەی هەوڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ، شەڕارە ئەلیاسی ، ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی پیاوێک بە ناوی کاوە غوڵام وەیسی لە شەڕێکی بنەماڵەییدا  لەلایەن دادگای شاری سنە تاوانبار کرا و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا بوو.

سەرەڕای هەوڵێکی زۆری چالاکانی مافی مرۆڤ بۆ ڕاگرتنی ئەو حوکمە و پەیوەندی بە بنەماڵەی پیاوە کوژراوەکە، بەڵام هەوڵەکان بێ ئاکام بوون.

ک-ش