ژمارەی بریندارانی بومەلەرزەکەی کرماشان گەییشتە ٤٥ کەس

لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەک کە بە گوری '٥.٩ بە پلەی ڕێختێر' لە تازاوای سەربە کرماشان روویدا، بە وتەی بەرپرسانی حکومی تا ئێستا ٤٥ کەس برینداربوون

بەهۆی بومەلەرزەکەوە چەندین خانوو ڕووخاوە و ژمارەیەکیش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستانی هەژاند، کە بەپێی زانیارییەکان، زیانەکانی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سنووری پارێزگای کرماشان بووە.

تا ئیستا هیچ هەواڵێک لە گیان لە دەستدانی هاوولاتیان ڕانەگەیەندراوە، هاوکات تیمە فریاگوزارییەکان ڕەوانەی شوێنی بوومەلەرزەکە کراون.

ک-ش