کەجەکە بۆ یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

کەجەکە بانگەوازی لە پارتە سیاسی و هێزەکانی ٤ پارچەی کوردستان کرد، هەوڵی سەرخستنی خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی بدەن.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەری بەرێوەبەری کەجەکە لەبارەی هەوڵەکانی بەرەوپێشەوەبردنی کۆنگرەی نەتەوەیی هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کەجەکە ئاماژەی بەوەدا، لەم ساڵانەی دواییدا ئەو دۆخەی کە گەلی کورد لە هەموو پارچەکاندا ڕووبەڕووی بووەتەوە، پێویستی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەموو کاتێک زیاتر کردووە. بە تایبەتی دەوڵەتی تورک کە دوژمنی دڕندەیی گەلی کوردە لەم دوایانەدا بە هەڵوێست، هێرش و داگیرکەری بەرامبەر ڕۆژئاوا، پێویستی یەکێتی نەتەوەیی زیاتر کردووە کە پێویستە ببێتە یەكێک لە بناغەکانی گەلی کورد بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی.

کەجەکە لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەیدا باسی ئەوەش کرد، خاوەندارێتیکردن لە یەکێتی نەتەوەیی لە لایەن هونەرمەند و ڕۆشنبیرانەوە، داوا و هەست و ویژدانی گەلە، بۆ یەکێتی نەتەوەیی کە بۆ هەموو گەلی کورد بووە بە هەستێکی نەتەوەیی، هەروەها سوودێکی گەورەی هەیە. لە هەمووو مێژوودا هۆنەرمەند و ڕۆشنبیران بۆ هەستی گەلان هەموو کاتێک وتەبێژی گەل بوون و خاوەنداریان لە گەل کردووە و باجی زۆریان داوە. هۆنەرمەند و ڕۆشنبیران کورد بەم هەڵوێستەی خۆیان، بوونەتە خاوەن میسیۆنێکی مێژوویی و ئەمڕۆ هەستی نەتەوەیی کە پێویستیەکی بناغەیی گەلی کوردە، ئەنجامیان داوە. بەم شیوەیە ڕاستی هونەرمەندان کە خاوەنی هەستێکی خۆشن سەرلەنەوێ پیشاندرا و ڕاستیان ئاشکرابوونەوە.

حەسرەتی گەورەی گەلی کورد یەکێتی نەتەوەیی یە، ئەگەر پارتە سیاسیەکان لە ڕووی تێکۆشانی ئازاد و دیموکراسی گەلی کورد دا بەجێی نەهێنن، واتە برینێکە هەموو کاتێک خوێنی لێدەچۆڕێ. بە هۆی ئەوەی دوژمنانی گەلی کورد و هێزە قڕکەرەکان زیاتر لەم دۆخانە سوود وەردەگرن  و سەروەری خۆیان لە کوردستان بەردەوامی پێدەدەن. وەک قسەی فەیلەسوفێک، هێزی ئەوانەی گۆڕانی دەنووسنەوە لە مافپەروەران زیاترە، واتە هێزیان لە سیاسەتمەداران زیاترە. ئێمە جارێکیتریش بینیمان کە هونەرمەند و ڕۆشنبیران خاوەنداری لە حەسرەتی یەکێتی نەتەوەیی دەکەن. بە خاوەندارێتیکردنی ڕۆشنبیر و هۆنەرمەندا یەکێتی نەتەوەی دەربازی قۆناغێکی تر بوو. ئیتر ڕۆژەڤێکی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی هەیە کە فشار لەسەر هەموو پارتەکان دروسی بکات. لەم واتەیەدا هونەرمەند و ڕۆشنبیران لە چوار پارچەی کوردستان بەشداریان لە ڕێپێوانی لۆزان کرد و کۆنسێرتیان ئەنجامدا و ئەم هەنگاوەیان پیرۆز کرد.

ڕۆژەڤکردنی یەکێتی نەتەوەیی لە لایەن هونەرمەند و ڕۆشنبیران بە ڕێپێوانی یەکێتی نەتەوەیی ٧ی کانوونی یەکەم لە ئەوروپا بەهێزتر بوو. ئێمە سڵا بۆ ئامادەکار و بەشداربواانی ڕێپێوانەکەدە دەنێرین. ئەم هەوڵدانە خەبات و هەوڵدانی کەسایەتی و دەزگاکان بۆ یەکێتی نەتەوەی و کۆنگرەی نەتەوەیی بەهێزتر دەکات. ئەم هەوڵدانانەی هونەرمەند و ڕۆشنبیران کە هێز دروست دەکات، هەموو جۆرە ئاستەنگ و هەوڵی تێکدان لەناودەبات. خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردبوو، پێویستە بە تەئکیدی بگاتە ئامانج. لەبەرئەوە پێویستە هەوڵەکان نەوەستن، پێویستە هەموو پارچەی کوردستان بگەنە هەنگاوی پراکتیکی. لەم چوارچێوەیەکدا خەباتی ڕێکخستنی دیموکراتیک و هێزە سیاسیەکان لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوا بەڕێزەوە پێشوازی لێدەکەن. هەموو خەباتی دەرەوەی وڵات و هەموو پارچەکانی کوردستان  و ئەنجامەکانی بۆ یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی دەبێتە هێزێکی گەورە.

ئێمە لەم بڕوایەداین، خەباتی یەکێتی نەتەوەیی هونەرمەند و ڕۆشنبیران ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت. ڕۆژەڤی یەکێتی نەتەوەییی خەباتی هونەرمەدن و ڕۆشنبیران نیشانەی ئەوەیە، ئەم پرسە بە تەنها وابەستەی سیاسیەکان نییە. لەم ڕووەوە بانگەوازیمان بۆ هەموو هێزە کۆمەڵایەتیەکان، ڕێکختسنەکانی ژنان و گەنجان، ڕێکخستنەکانی ماف و کەسایەتیەکان، ئایینزان و ڕیشسپیەکان، رێکخستنەکانی ڕەنج، ڕاگەیاندنی ئازاد و دیموکراتیک و هەموو دۆستی کوردان، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران ئەوە، خاوەنداری و پشتگیری لە یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەی بکەن.

داوا لە پارت و هێزە سیاسیەکانی چوار پارچەی کوردستان دەکەین، بۆ خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی، هەوڵی جددی بدەن، بانگەوازیمان بۆ هۆنەرمەندان و ڕٶشنبیران و هەموو ڕێکخستنە دیموکراتەکان لە سەرەتادا دەزگای شەهیدەکانمان ئەوەیە بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکانی کۆمەڵگاکەمان بەشداری لە خەباتەکە بکەن، ڕۆڵی خۆیان ببیینن، لەم سەردەمەدا کە بۆ مێژووی کورد زۆر گرنگە، خەباتی ئەنجامدانی یەکێتی نەتەوەیی و کۆنگرەی نەتەوەیی گەش بکەن.

ف.ق