کەجەکە: بە ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز سەردەکەوین
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەرخۆدانی "مانگرتن تامردن-ی" و ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی هەریەکە لە محەمەد خەیری دوورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک-ی بەرز ڕاگرد.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەرخۆدانی "مانگرتن تامردن-ی" و ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزی هەریەکە لە محەمەد خەیری دوورموش، کەمال پیر، عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک-ی بەرز ڕاگرد.
هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، بەبۆنەی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز/٢٣ی پووشپەڕ پەیامێکی بڵاوکردەوە.
'چالاکی ١٤ی تەمووز فاشیزمی ١٢ی ئەیلوول-ی تێکشکاند'
لە بەیاننامەکەی کەجەکەدا هاتووە:
لە١٢ی ئەیلول/٢٢ڕەزبەری ١٩٨٠ کودەتایەکی فاشیستانە ئەنجامدرا و پاشان هەوڵدرا لە ڕێگای زینداییەکانی ئامەدەوە پەکەکە بخرێتە ناو چوار دیوارەوە. بەو شێوەیە هەوڵیاندا هیوای ئازادیی لەناو گەلەکەماندا لەناوببەن و گەلی کورد قڕبکەن. لە بەرامبەردا بەرخۆدانە مێژووییەکەی مانگرتن تا مردن ئەنجامدرا، کادیرە پێشەنگەکانی پەکەکە ئامانجەکانی کودەتای ١٢ی ئەیلول/٢٢ی ڕەزبەریان تێکشکاند وشکۆیەکی ئایدیۆلۆژییان مسۆگەرکرد.
بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ بناغەی شۆڕشی کوردستانی دامەزراند کە لە هەلومەرجێکی دژواردا بەرخۆدان دەکرێت. ئیستاکە کوردان خاوەنی ڕێبازی بەدەستخستنی ئازادین. ئەگەر لەسەر ئەم ڕێبازە تێکۆشان بکرێت ئەوا ئازادی و سەرفەرازی گەل مسۆگەر دەبێت. سەرەڕای هەموو هێرشەکان پەکەکە لە کوردستان تێکۆش/٢٢ی ڕەزبەرانی ئازادی لە کوردستان بەرەو پێش دەبات و دەسکەوتی مەزن بەدەست دەخات. ئەوەش لەسایەی شێوازی شۆڕشی کوردستانە پێک دێت.
'بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بووە ڕؤحی بەرخۆدانی گەریلا'
بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزض٢٣ی پووشپەڕ لە دۆخی دوای کودەتای ١٢ی ئەیلول /٢٢ی ڕەزبەردا بووە پشتگیرییەکی گەورە بۆ دەستپێکردنی شەڕی چەکداریی گەریلاکانی ڕێبەر ئاپۆ و بووە هەوێنێ دروست بوونی لە ١٥ی ئاب/٢٥ی خەرمانان-ی ١٩٨٤ دا، ئەو بەرخۆدانە ڕێبازی سەرکەوتنی لەبەردەم بەرخۆدانی گەریلا کردەوە.
ئەمرۆ فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەدژی گەلانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کودەتایەکی فاشیستانەیان ئەنجامداوە ، گەلەکەمان بەگیانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕەوە لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا دەوەستنەوە، چۆن فاشیزمی کودەتای ١٢ی ئەیلول لەناو برا، فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپەش لەناودەچێت.
بەڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ گەلی ئێمە تەخت وتاجی ئەردۆغاب بهەژێنێت. گیانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموز کەتووەتە ناو خاک، ئاو و هەموو جەستەی کوردستان.هێرشەکان هەرچەندە سەختتر بێت ئەوا ڕۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بەهێزتر بێت و سەر بکەوێتو پیلانگێران تێک بشکێن.
ئێمە بانگەوازیی هەموو گەنجان، ژنان و بەساڵداچووان و هەموو گەلی کورد و هێزە دیموکراسیخوازەکان دەکەین، کە بە گیانی بەرخۆدانی ١٤ی تەموزەوە تێکۆشان بەرفراوان بکەنەوە و کوردستانێکی ئازاد و تورکیا و ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاست-ی دیموکرات و ئازاد دابمەزرێنین."
ک-ش