کەنەکە تیرۆری ئێقباڵ مورادی ئیدانە کرد
کۆمیتەی مافی مرۆڤ-ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان( کەنەکە) لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری ئێقباڵ مورادی چالاکوانی ناسراوی کورد -ی ئیدانەکرد.
کۆمیتەی مافی مرۆڤ-ی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان( کەنەکە) لە بەیاننامەیەکدا تیرۆری ئێقباڵ مورادی چالاکوانی ناسراوی کورد -ی ئیدانەکرد.
کەنەکە دەستنیشانیکرد کە ئیقبال مورادی، خه‌باتكه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، به درێژایی ته‌مه‌نی بێ پسانه‌وه له تێكۆشاندا بووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌وا زه‌وتكراوه‌كانی گه‌ل كورد و كوردستان. مخابن شه‌وی ١٧ له‌سه‌ر ١٨ی ئه‌م مانگه له شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌ده‌ستی ره‌شی دوژمنان تیرۆر كرا.
دەقی بەیاننامەکە:
چالاكوانی ناسراوی كورد، ئیقبال مورادی له شارۆچكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به شاری سلێمانی، بووه ئامانجی ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستانی ده‌وڵه‌ت و به‌كرێگیراوه‌كانی. كه به‌داخه‌وه له ئه‌نجامدا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئیقبال مورادی، خه‌باتكه‌ر و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ، به درێژایی ته‌مه‌نی بێ پسانه‌وه له تێكۆشاندا بووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌وا زه‌وتكراوه‌كانی گه‌ل كورد و كوردستان. مخابن شه‌وی ١٧ له‌سه‌ر ١٨ی ئه‌م مانگه له شارۆچكه‌ی پێنجوێن به‌ده‌ستی ره‌شی دوژمنان تیرۆر كرا.
له كاتێكدا له باشووری كوردستان، ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه، چالاكوان و وڵاتپارێزانی پارچه‌كانی تری كوردستان ده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ڕه‌شه و تیرۆر كردن. تیرۆركردنی ئیقبال ورادی دوایین قوربانی هه‌وڵه‌كانی داگیركه‌ران و به‌كرێگیراویانه كه له ژێر سایه‌ی باشووری ئازاد دا ده‌بێته قوربانی. گومانی تێدا نییه كه رووداوی ئاوا ده‌ره‌نجامی به‌ربڵاوبوونی ده‌زگا سیخوڕیه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ره له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌میی ده‌زگاكانی ئاسایش و سه‌ر به حكوومه‌تی هه‌رێمن كه داگیركه‌ران به ئاسانی كاره تێرۆریه‌كانیان به ئه‌نجام ده‌گه‌یێنن. بۆیه پێویست و ئه‌ركیشه له سه‌ر حكوومه‌ت و ده‌زگا تایبه‌تمه‌ده‌كانی، رێ له‌به‌ر ئه‌م كردارانه بگرن و تۆمه‌تباران ئاشكرا بكه‌ن و دادگایی بكرێن.
موردای له هه‌ڕه‌تی لاوێتیدا وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداری شۆڕشی گه‌لانی ئێرانی كرد. دوای ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت، له ساڵی ١٩٨٢ مورادی ده‌ستگیرده‌كرێت و له زیندانی شاری مه‌ریوانی سه‌ر به سنه زیندانی ده‌كرێت. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له زینداندا مایه‌وه. دوای ئازادبوونیشی له خه‌باتی مه‌ده‌نیانه كۆڵی نه‌دا و له چالاكیه‌كانی مافی مرۆڤ له تێكۆشاندا بوو. بۆیه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له به‌ر چاودێری و هه‌ڕه‌شه‌دا بوو و سه‌ره‌نجام له ساڵی ٢٠٠٥ ناچار بوو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌جێبێڵێت و له شارۆچكه‌ی پێنجوێنی باشوور نیشته‌جێ بێت.
ئیقبال مورادی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بوو و به‌به‌رده‌وامی پێشێلكاری و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان له دژی گه‌ل كورد و كوردستانی راده‌گه‌یاند و به‌سه‌ر رای گشتیی مرۆڤایه‌تی بڵاوی ده‌كردنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد كه له ساڵی ٢٠١٨ دا هه‌وڵی تیرۆركردنی درا و بریندار كرا.
ئێقباڵ مورادی باوكی زانیار مورادی و مامه‌ی لوقمان مورادی یه. زانیار و لوقمان له ساڵی ٢٠٠٩ له زیندانه‌كانی زوڵم و تیرۆری ده‌وڵه‌ت دا زیندانیی سیاسیین و سزای له‌سێداره‌دانیان له‌سه‌ر سه‌پێندراوه.
ئێمه له كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان ك ن ك، دیسانه‌وه به توندی تیرۆركردنی ئیقبال مورادی مه‌حكووم و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و داوا له ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زیی عێراق ده‌كه‌ین كه هه‌رچی زووه تاوانباران و بكوژانی ئیقبال مورادی بدۆزنه‌وه و ئاشكرای كه‌ن و دادگایی بكرێن.
سڵاو له گیانی پاكی ئیقبال مورادی و هه‌موو خۆبه‌ختكراوانی رێگای ئازادی و رزگاری كوردستان.
نه‌فره‌ت له تیرۆرست و داگیركه‌ران.
ک-ش