کەژەکە: هیواو ئاواتەکانیان بەدی دەهێنین
کەژەکە رایگەیاند، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس هەر سێ هەڤاڵمان سارا و رۆژبین و رۆناهی بە بیر دێنینەوەو هیواو ئاواتەکانیان بۆ کوردستانی ئازاد و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا بەدی دەهێنین.
کەژەکە رایگەیاند، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس هەر سێ هەڤاڵمان سارا و رۆژبین و رۆناهی بە بیر دێنینەوەو هیواو ئاواتەکانیان بۆ کوردستانی ئازاد و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا بەدی دەهێنین.
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە بە بۆنەی حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە. لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا:
"لە ٩ی کانونی دووهەمی ساڵی ٢٠١٣ هەر یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەکەمان ساکینە جانسز (سارا) و شۆڕشگێران فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) لە پاریس کۆمەڵکوژ کران. ئەم کۆمەڵکوژییە لە ناوەندی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست بە پلانێگێڕییەکی نێودەوڵەتی کە پێشوەختە ئامادە کرابوو، ئەنجامدرا. ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پلانی بۆ داڕێژراو ئەنجامدرا. لە چوارچێوەی کۆنسەپتی شەڕی تایبەتی ئاکەپە ئامادەکرا و وەکو پارچەیەک لە پلانی ئاشکرای لەناوبردنی هێزە ئازادیخوازەکانی کورد، جێبەجێ کرا.
ئەردۆغان فەرمانی کرد، میتیش جێبەجێی کرد
کەژەکە رایگەیاند، ئەم کۆمەڵکوژییە بە فەرمانی ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە و بە دەستی میت ئەنجامدرا و راستەوخۆ پەیوەندی بەو ئۆپڕاسیۆنەوە هەیە کە پێیان دەوت، "قۆناغی ئاشتی و چارەسەریی کێشەی کورد".
لە بەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە:" کۆمەڵکوژییەکە بەردەوامی کۆنسەپتی لاوازکردن و بە بارمنتەگرتن و لەناوبردنی هێزە ئازادی خواز و خودی گەلی کوردە کە لە ژێر ناوی 'قۆناغی چارەسەری'دا بەڕێوە دەچوو. بەو هێرشەی دژی هەڤاڵ ساکینە کە بیر و هزری بزوتنەوەکەمان و یەکێک لە پێشەنگ و کادیرانی رێکخستنی سەرەتاکانمان بوو، هێرش لە دژی بزوتنەوەی ئازادی و خەتی ئازادی و رۆح و خۆڕاگریی، ئەنجام دراوە."
هەوڵیاندا هێرشی لەناوبردن بە رێگای کۆمەڵکوژیی پاریسەوە بگەیێنن بە ئەنجام
کەژەکە هەروەها دەڵێت:" رێبەرمان لە بارەی کۆمەڵکوژییەکەی پاریس وتبووی، دووهەمین کۆمەڵکوژی دێرسمە. ئەم بزوتنەوەیە بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئازارەکانی گەلی کورد بهێنێت، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە بکات و رێگری لە کۆمەڵکوژی بگرێت، بە باشترین شێوە خۆڕاگری کرد و دەرگاکانی ئازادی کردەوە. کۆمەڵکوژیی دەرسم، ئەو کۆمەڵکوژییە بوو کە لە حەوت ساڵەوە تا حەفتا ساڵ کۆمەڵکوژ کران، شاخ و بەرد و ئەشکەوت تێکشکێنران و رووخێنران. هەرچی زیندوو بوو کوشتیان و چەمی مونزور رەنگی سوور بوو لە خوێن. داستانێکی وەها بوو کە ژن بۆ ئەوەی شەرەفی خۆیان بپارێزن لە دژی ئەوە وەستانەوەو بۆ ئەوە شەرەفی ژن لەکەدار نەبێت، خۆیان لە شاخەکان هەڵدایە خوارەوە.
گۆڕا بۆ گۆڕستانی کچە ونبووەکان و رۆحە ونبووەکان. ئازار و تووڕەیی ئەم کۆمەڵکوژییە لە لای زۆرێک لە خەڵکی دێرسم وەکو توڵەسەندنەوەیەک لە ناو بزوتنەوە ئازادیمان رووا. ئەم رۆحی تۆڵەسەندنەوەیە لەگەڵ هەڤاڵ ساکینە جانسز گۆڕا بۆ کەلتوورێکی راپەڕین و خۆڕاگری. هەڤاڵ ساکینە کە نوێنەرێکی ئەم چاندە بوو، لەوە تێگەیشتبوو کە بە ئازادبوونی کوردستان، دەرسمیش ئازاد و رزگار دەبێت. هەستی بەمە کرد و رێگاکەی گرتە بەر. بۆیە ئەو هەڤالانەمان کە لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا بوون بە ئامانج، بە رێکەوت نەبوو. دوژمن بەم کۆمەڵکوژییە پەیامی ئەوەی دا کە ناهێڵێت دەرسم ببێت بە کوردستان و ناهێڵێت کوردستانیش ببێت بە دەرسم. چونکە بە دروستبوونی بزوتنەوەی ئازادی، دەرسم بوو بۆتان، بۆتانیش بوو بە دەرسم.
دەولەتی قڕکەر و داگیرکەر کە لە کوردستان سەروەریی خۆی لەدەست دا و بەم ترس و هێرشە لە کەسایەتی هەڤاڵ ساکینە جانسزدا کە یەکێکە لە کچە شۆڕشگێرەکانی دێرسم و لە زیندانیش خۆڕاگرییەکی بێوێنەی کرد و بوو بە ئەفسانە، ئەوەی نەیتوانی لە ١٢ی ئەیلوول بکات، ویستی لە کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا بیکات. بۆیە لە چوارچێوەیە پلانی لەناوبردندا، سەرەتا هێرشی کردە سەر هێزی بیر و بنچێنە و رێکخستنبوون و فیکر. هێرشکردنە سەر هەڤاڵ ساکینەش لەم چوارچێوەیەدا بوو.
پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت
بکوژەکان ناسراون. کۆمەڵکوژییەکە میت بە پشتیوانی چەند ئاژانسێکی شاراوە ئەنجامی دا. بە بەڵگەوە ئاشکرا بوو کە کام یەکینە ئەم کۆمەڵکوژییەی ئەنجامدا و لە ناو رای گشتیشدا بڵاو بووەوە. ئەم وردەکارییانە لەدەستی پۆلیسی فەرەنسا دا هەن. ئەگەر دەوڵەتی فەرەنسا لە پشت بەڵێنەکەی بوایا، پێویست بوو دەوڵەتی تورک بەم هەموو بەڵگەیەوە دادگایی کرابا. بەڵام دەوڵەتی فەرەنسا بە هۆی نزیکایەتی بەرژەوەندیخوازی خۆی، داواکە دوا خرا، دواتر گۆڕییان بۆ سەرقاڵکردن و لە کۆتایشدا بوو بە دۆسیەی کوشتنێکی ئاسایی.
دواجاریش گەیشتە ئاستێک کە هەڕەشە لە دادوەرەکانی فەرەنسا کرا و راستییەکان شاردرانەوە. بۆیە کوردان و دۆستەکانیان لە دادگای پاریس، دەوڵەتی تورک و هێزە هاوکارەکانی، لە ویژدانی گەلان و ژنان دا دادگایی کرد و راستییەکانیان ئاشکرا کرد. هەڵوێستی دادگای فەرەنسا هیچ کاتێک لە لایەن گەلی کورد و ژنان و دۆستانی کوردەوە لەبیر ناکرێت کە ویستی کومەڵکوژییەکە وەکو رووداوێکی ئاسایی پیشان بدات و بیخاتە ئەستۆی کەسێک و بەوەش کۆتایی بە داواکە بهێنێت. ئەمە رووداوێکی ئاسایی نییە، بەڵکو کۆمەڵکوژیی و هێرشێکە کە لە دژی پێشەنگی گەلێک ئەنجام درا. بۆیە پێویستە دەوڵەتی تورک دادگایی بکرێت. هەر بۆیەش دواخستنی ئەم داوایە جێگای قبولکردن نییە و هەمیشەش بەبیر دەهێنرێتەوە. کات لە ٢٠١٣وە وەستاوەو بەردەوام بە دوای مافدا دەگەڕێت.
هیواو ئاواتەکانیان بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئازادی ژنان و کۆمەڵگا بەدی دەهێنین
لە حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی پاریسدا، هەر یەک لە هەڤاڵانمان سارا و رۆژبین و رۆناهی بە رێزەوە بە بیر دێنینەوە. بە مەبەستی یادکردنەوەشیان، ئاوات و هیواکانیان بۆ کوردستانی ئازاد و ژن و کۆمەڵگای ئازاد، بەدی دەهێنین. بۆیە بۆ ئەوەی دواڕۆژێکی ئازاد بەدی بهێنین، ملیتانی و خۆڕاگریی و پێشەنگی و شۆڕشگێرییان لە کەسایەتی خۆماندا جێگر دەکەین و ئەنجامی دەدەین. بۆیە ئێمە دەڵێن هەموو کەسێکی کورد دەتوانێت ئەوان لە کەسایەتی خۆیدا جێ بکاتەوە و لە ناخی خۆیدا بیژییەنێت.
سارا- ساکینە جانسز
هەڤال سارا- ساکینە جانسز لە دێرسم دەستی بە کاروانەکەی خۆی کرد و لە گەلێک گۆرەپانی تێکۆشاندا لە پۆستی جیاجیادا خەباتی کردووە. گەشتی تێکۆشان و ئەلتەرناتیڤی ژیانی ئازادی بە ئارامییەکی گەورەوە دانا. بە بزووتنەوەی رەنج لە ئیزمیر بەشداری تێکۆشانی کرێکاران بوو، کۆمیتەکانی ژنانی لە کوردستان و تورکیا دروست کرد و بناغەی بنەڕەتی بزووتنەوەی ژنانی دانا، لە زیندانەکان بووە نمونەی بوێریی کە تفی بەڕووی جەلادەکاندا کرد. لە تێکۆشانی پاراستنی ئازادی و هەبوونی خۆی بووە پێشەنگ، ملیتان و هێزی رێکخستن. بەو هیوا و خرۆشانەی کە لە چاوەکانیدا دەدرەوشایەوە، بە دینامیزمێکی بەهێز و عەشقی خۆی بۆ شۆڕش، بە جۆشی رۆژانەی، بە کەسایەتییە ئامانجدارەکەی، بە باوەڕەەی هەتا کۆتایی بە فەلسەفە، ئایدیۆلۆژیا و هێڵی چالاکی رێبەر ئاپۆ، بە شۆڕشگێڕییەکەی لەخۆبردووییەکەی جێبەجێکردنی ئەو هێڵە، بە کەکەسایتییەکەی لە ژیانی ئازاد و ئازادی ژن، شۆرشگێڕێکی بێویێنە، ریبەرێکی ژنان بوو.
رۆژبین- فیدان دۆغان
رۆژبین- فیدان دۆغان؛ کوردبوونەکەی، باوەڕ و ناسنامەی ژن لە ئەوروپا دەناسێت. دەکەوێتە دوا ریش و رەچەلەکەکەی، لەسەر بنەمای 'لەکوێ شتێک ون دەکەی، لەوێ لێی بگەڕێ' دەست بە کاروانی دەروێشانی دەکات. لە ناو هەڤاڵەکانی بۆ هەر کارێک و لەگەڵ هەر کەسێک ئامادە بوو. بۆ ئەوەی گەلکەی و هەڤاڵەکانی لە غەریبی نەژین، بچوک - گەورە، هەموو کارێکی دەکرد. لە دیبلۆماسی گەل و ژندا، لە دۆستایەتی نێوان ژنان وگەلاندا، پشتیوانی و هاوکاری دروست دەکرد. دیبلۆماسی وەردەگێڕا سەر باخچەی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیک کە گەل و ژنی اێدا دەگەیاندە یەک. لەو باخەچەیەدا، ئاوی ژیانی دەدایە گوڵە سیسەکان، سەربەزری دەکردن، بەو وزە و خۆشەویستییەوە لەنێوان ژنان و گەلاندا پردێکی دروست دەکرد.
رۆناهی- لهیلا شایلەمهز
رۆناهی- لهیلا شایلامهز؛ بۆ مێرسین کۆچ دەکەن، بەڵام دیسان بە ناسنامە و کەلتوری کورد گەورە دەبێت، زمان و کەلتورەکەی لە کەسایەتییە گەنجییەکەیدا پەروەردە دەکات. بە وڵاتپارێزییەکی پاک، لە ئەوروپا بەشداری ناو ئێشەکانی گەلەکەی دەکات، لەگەل ئەو رێکخستنەی کە ئێش دەگۆڕن بۆ هێز، گەنجان بەرەو تێکۆشان پەلکێش دەکات. دەبێتە پێشەنگی هەموو چالاکی و بەرنامەکانی گەنجان. بە جۆشوخرۆشی خۆیەوە لەسەر رێبازی ئەستێرەی سور عەلی دەڕوات. رەنجدەری رێپێوانی ماوەدرێژی گەنجان، بە وزەکەی گەنجان بەشدار دەکات، رایاندەکێشێت بۆ چالاکی و دەکونە جموجۆڵ. دڵێکی وا بریاردەرە کە لە ناسنامەی ژنی ئازاد دەکۆڵێتەوە و هەوڵ دەدات فێر ببێت و خۆی نوێنەرایەتی بکات. بە بوێری و باوەڕەکەی بانگەوازی بۆ گەنجان دوایین خەباتییەتی. لەدژی ئەو ژیانەی کە پیس کراوە، چەوساندنەوەسە، دابەشکردن و کۆیلەکردن ببنە خاوەن رقێکی ئەستوور و لەدژی بوەستنەوە، زۆر بە بڕوای ئازادی بژین، باشی، راستیی و جوانی بژین. داهاتوو لەسەر شانی نەوەی نوێیە، بەڵام ئەوانەی پێشتر مێشک و دلی خۆیان پتەو نەکردبێت، شانیان ناتوانێت بارەکە هەلگرێت. لەبەر ئەوەش وتویەتی، با روویان لە بریارگەی ئازادی بێت.
هێندەی خۆر رووناک، هێندەی خۆر سووتێنەر
ژیان، هەڵوێست و یۆتۆپیای هەرسێ هەڤاڵانمان وەکو خۆر رووناک و سووتێنەرە. سەرەتای ئێمەی هاوڕێیانی ئەوان، هەموو گەلەکەمان و ژن لە رێگای ئازادیدا دەبێت بەو تایبەتمەندییانە جوانانەوە بژین و بیانژیێنین. هەموومان ببینە سارا، رۆژین و رۆناهی، بڵێن، سارا، رۆژبین، رۆناهی، ژن، ژیان، ئازادی و بەو گیانەوە رووناکایی خۆیان بڵاو بکەنەوە. بەو رۆحەوە ئێمە شەهیدانمان یاد دەکەینەوە و هاوڕێ سێوێ، پاکیزە، فاتیمە کە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٦ لە سلۆپی لە کاتی قۆناغی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵکوژ کران، جارێکی دیکە بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە. رەنجی هەموو شەهیدانی خۆبەڕێوەبەری کە خەونیان بوو و بۆ ئەوە شەڕیان دەکرد، ئەمڕۆ هەم بۆ کورد و هەم بۆ ژنان وەکو هۆشیاریی هێزی گەوهەریی، خۆبەڕێوەبەری، ئیرادەی گەوهەری، خۆزانین و خۆڕێکخستن لە سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکدا جێبەجێ دەکرێت.
ز.ش