گارزان: توندوتیژی سیستماتیکە، خۆپاراستن دیارکەرە

ڕووکەن گارزان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، توندوتیژی بەرامبەر ژن سیستماتیکە و خۆپاراستنی لەم پرسەدا دیارکەرە. گارزان وتی، "پێویستە ژن هەم تیئۆری و هەم چالاکی ئەنجام بدات. پێویستە ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگار ببن و شۆڕش بکەن."

ڕووکەن گارزان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، توندوتیژی بەرامبەر ژن سیستماتیکە و خۆپاراستنی لەم پرسەدا دیارکەرە. گارزان وتی، "پێویستە ژن هەم تیئۆری و هەم چالاکی ئەنجام بدات. پێویستە ژنان لە کۆیلایەتی ڕزگار ببن و شۆڕش بکەن."

ڕووکەن گارزان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی نێونەتەوەیی تێکۆشانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

'توندوتیژی لەسەر ژنان سیستماتیکە'

گارزان لە کەسایەتی خوشکانی مراباڵدا یادی هەموو ژنانی خەباتکار، وڵاتپارێز، سۆسیالیست و شۆڕشگێری کردەوە کە گیانیان بەخت کردووە و لە کەسایەتی شەهیدانی تشرینی دووەم دەلال ئامەد، ئازێ مالازگرت و زەلیخا تۆرۆسدا یادی هەموو شەهیدانی شۆرشی ئازادی ژنانی کردەوە و وتی، "ئێمە جارێکیتر سوێند دەخوین تێکۆشانی شەهیدەکانمان بەئەنجام بگەیەنین. گارزان هەروەها لە کەسایەتی هەڤرین خەلەف و ئاینور ئادا دا کە لە بەرخۆدانی شەڕەفدا لە ڕۆژئاوا لەدژی داگیرکەری قڕکەری تورک شەهید بوون یادی هەموو شەهیدانی بەرخۆدانی شەرەفی کردەوە.

گارزان باسی لە مێژووی فشار و توندوتیژی سەر ژنان کرد و وتی، "مێژوویەکی قوڵی هەیە. بەو هۆیەوە بۆ ئەوەی توندوتیژی سەر ژنان نەهێڵریت پێویستی بە ڕاپەڕین و تێکۆشانێکی قوڵ و بناغەیی هەیە. بە دوو بڕیاری ئاسایی لەناو ناچێت. ئەو جورە بڕیارانە بە تەنها نیشانەیەکن. جگە لەوە کاریگەری دروست ناکەن. لەبەرئەوەی توندوتیژی سەر ژنان سیستماتیکە. ئایدۆلۆژیا و عەقلیەتێکی سازکارە."

گارزان وتی، "پێویستە هەموو لایەنەکانی فشار و توندوتیژی سەر ژنان کە لە کەسایەتی ژناندا لەسەر هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا بەڕێوەدەبرێن، بە شێوەیەکی ڕاست خوێندنەوەی بۆبکرێت و لەدژی هەموو هێڵەکانی عەقلیەتی پیاوی سەروەر کە سەرچاوەی توندوتیژیە، بە گەشکردنی تێکۆشانی ئایدۆلۆژی، فەلسەفی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و خۆپاراستن، خەباتەکە سەربکەوێنین. بەو هۆیەوە بێ تێکۆشان و رێکخستن لە ڕووی ئایدۆلۆژی، فەلسەفی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و خۆپاراستندا هەموو جورە گۆڕانکاریەک کە لەسەر ناوی ژن دەکریت، نە دەتوانێت عەقلیەتی پیاوی سەروەر بگۆڕدرێت و نە دەتوانرێت ژیانێکی ئازاد بۆ ژن و کۆمەڵگا دەستەبەر بکرێت."

خوشکانی میراڵ و ژنانی کورد

گارزان ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری و قڕکردنی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستان و کۆمەڵگای کوردی کرد و وتی، "توندوتیژی بەرامبەر خوشکانی میڕاباڵ و ئەشکەنجە و فاشیزمی ئەمڕۆ لەبەرامبەر گەلی کورد و ژنی کورد بەڕێوەدەبرێت، یەکن. فاشیزمی ئەردۆغان و باخچەلی لە کوردستان، لە فاشیزمی تروژیلۆ زیاترە و ڕژێمێکی قڕکەر و داگیرکەریەکی فاشیستە."

گارزان کۆمەڵکوژیەکانی سەردەمی ئەردۆغان – ئاکەپەی لە ڕۆبۆسکی، پاریس، جزیر، سوور، نسێبین، شرنەخ و سلۆپی بەبیرهێنایەوە و وتی، "بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکردنی هاوڕێکان ساکینەم ڕۆژبین و ڕۆناهی و ناوەڕۆکی کوشتن دایە تایبەت، سێڤێ، فاتما و پاکیزا وەک خوشکانی میڕابالە. ئەوان بۆ ژیان و وڵاتێکی ئازاد و یەکسان و دیموکرات تێکۆشانیان کرد. سێڤێ، فاتما و پاکیزە بۆ ژیانێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی ئازاد تێکۆشانیان کرد.”

گارزان هەروەها هێرشی سەر باشوور کوردستان و تەڤگەری ئازادی بەبیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوەکرد، "بە پلانی قڕکەری فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە دژی باشووری کوردستان پلانێکی گەورەی داگیرکەری و قڕکردن ئامادەکراوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەسەر باشووری کوردستان بە شێوەیەکی پارچە پارچە هێرشی گەورە و سیاسەتی کۆمەڵکوژی جێبەجێدەکرێت. کۆمەڵکوژی شنگالیش لە ساڵی ٢٠١٤ بە پشتگیری و هاوکاری ئەردۆغان و دەوڵەتی تورک ئەنجامدرا. ئەردۆغان و دەسەڵاتی ئاکەپە بە هەموو هێزی دەوڵەتی تورک و هێزە داگیرکەرە نێودەوڵەتیەکان بە پشتگیری چەک و تانکە مۆدێرنەکانی ناتۆ هێرشی کردووەتە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا، بە فەرمانی ئەردۆگان چەتەکانی داعش کورد و ژنانی کورد دەکوژن. بە شێوەیەکی ئاشکرا لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ بە هەزاران کۆمەڵکوژی ئەنجامدران.

گارزان وتی، "بە هۆی گەشەسەندنی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستان حکومەتی فاشیستی ئەردۆغان هەموو سیاسەتێکی قڕکەری دەروونی و شەڕی تایبەت لەبەرامبەر ژنان بەکاردەهێنێت و هێرش دەکات."

گارزان لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لەدژی هێرشی فاشیست و داگیرکەر بۆ سەر کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تیکۆشان و بەرخۆدانێکی گەورە هەیە.بە تایبەتی بەرخۆدانی ژنان لە هەموو بوارەکاندا و تێکۆشانیان، ئەردۆغانی فاشیست و هەموو ئەو هێزانەی ترساندووە کە پشتگیری لێدەکەن. لەسەر ئەو بناغەیەش هەموو هەنگاوێک لەدژی عەقلیەتی پیاوی سەردەست و بۆ ناسنامەی ژنی ئازاد و ڕێکخراوەیی دەنرێت. هەر چالاکیەک، هەر قسەیەک بەنرخە، واتادارە و پێویستە بە پراکتیزە بکرێت."

'پێویستە مرۆڤ خۆی لە سیستمی کۆیلایەتی جیابکاتەوە'

گارزان ئاماژەی بە هێرشە پرلایەنەکان بەرامبەر ژنان کرد و وتی، "لەدژی عەقلیەت و دەسەڵاتی پیاوی سەروەر، لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژیای ڕزگارکەری ژنان و عەقلیەتی ژنەلۆژی، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کلتوری و خۆپاراستندا پێویستە تێکۆشان و ڕێکخستنێکی ڕادیکاڵ بەڕێوەببرێت. پێویستە خۆمان لە جیهانی سیستمی کۆیلایەتی هەزاران ساڵە ڕزگار بکەین."

'بێ خۆپاراستنی مرۆڤ تێکدەچێت'

گارزان ئاماژەی بە گرنگی خۆپاراستندا و ڕایگەیاند، لە پاراستنی مرۆڤی ئازاد و ناسنامەی ژنی ئازاد دا و لە دروستکردنی ژیانی ئازاد دا عەقلیەتی خۆپاراستن و چالاکی مافی سەرەکیە. مافێکی سروشتیە و خاوەن واتایەکی ڕەگەزیە. لە مێژووی شارستانی دا ئەو مافە لەدەستی ژنان سەندراوەتەوە و هەموو کاتێک ژنان ڕووبەڕووی تێکچوون ماونەتەوە. خۆپاراستن، عەقلیەتی خۆپاراستن، پاراستنی هێز، هەڵوێست، ئیرادە و تێکۆشەربوونە. لەدژی کۆیلایەتی، زۆرداری و فشارەکان ئەمە ئەرکی سەرەکی سەرشانی هەموو ژنێکە."

گارزان وتیشێ، "لە تێکۆشانی ژنان لە کوردستاندا، ڕۆڵی خۆپاراستنی دیارکەرە. عەقلیەتی خۆپاراستن و چالاکیەکەی، ئۆرگانیزەیەکی سەرەکی پاراستنی ژیان و هێزی ڕێکخستنبوونە. عەقلیەتی ژیانی ڕێکخستنی خۆپاراستنە، عەقلیەتی خۆپاراستنی ڕێکخستنی بوونی نییە. بەو هۆیەوە، بێ هەبوونی عەقلیەتی خۆپاراستن، بێ هێزی خۆپاراستن تێکۆشانی ئازادی ژنان و دروستبوونی ژیانێکی ئازاد نابێت. ئەو ڕێکخستنانەی ژنان کە لە مێژوودا نەبوونەتە خاوەن عەقلیەتی خۆپاراستن و ڕێکخستنی تێک چوون. بەو هۆیەوە ڕێبەر ئاپۆ هێزی خۆپاراستنی ژنانی وەک گارانتی تێکۆشانی ئازادی ژنان لەقەڵەمداوە. ژن و کۆمەڵگا خاوەن خۆپاراستن نەبن، ناتوانن ئازادی و ژیانێکی ئازاد گارانتی بکەن."

گارزان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەو هۆیەوە ژنان لە حەت ساڵی تا حەفتا ساڵی لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا لەسەر عەقلیەتی خۆپاراستن لە کۆڵان، گۆڕەپان، شار و گوند و هەموو ڕووەکانی ژیاندا بە شێوەیەکی بەهێز و ئەنجامگیر رێکخستنەکانیان بەهێز بکەن. بەرامبەر بەرخۆدان و چالاکیەکی بەم شیوەیە هیچ داگیرکەرێک ناتوانیت بووەستێتەوە. ئەگەر ئێمە کار لەسەر هێزی خۆپاراستن و رێکخستنی تێکۆشان بکەین، شتەکانی دیکە خۆیان بەرەوڕوومان دێن."

پێویستە تئۆری و چالاکی دروست بکەین

گارزان باسی لە بەرخۆدان و تێکۆشامی ژنان لە کوردستان و جیهان کرد و وتی، "یەکێک لە ئەرکە سەرەکیە گرنگەکەمان، خاوەندارێتیکردنە لەو بەها و عەقلیەت و ئەزمونەیە کە بە بەرخۆدانێکی گەورە بۆ ژنان بەدیهاتووە و پێویستە پراکتیزەی بکەین. بەو هۆیەوە ئێمەی ژنان کە تێکۆشانی ئازادی دەکەین، پێویستە بزانین کاتی ئەوەیە تیئۆری و چالاکی شۆرشی ژنان نیشان بدەین."

گارزان لە کۆتایی قسەکانیدا باسی ئامادەکاری بۆ سێیەمین کۆنفرانسی ژنان بە پێشەنگایەتی کەژەکە کرد و وتی، "ئامادەکاریەکان لە ئاستێکی گرنگدان. کۆنفراسی ١ و ٢ ئەزموونی گرنگ بوون. بڕوامان وایە کۆنفراسی سێیەمین لە ڕووی ژنانی کورد ئاستێکی بەهێز و یەکێتی و ڕێکخستن بەخۆیەوە دەبینێت. بەو هۆیەوە پێویستە ژنانی چوار پارچەی کوردستان بە پلانسازی و پرۆژەی یەکێتی لەسەر بناغەی نەتەوەیی  بەیەکەوە کار بکەن. لەم قۆناغەدا یەکێتی دیموکراتیکی ژنانی کوردستان، هەم هێرشە قڕکەرەکانی سەر گەلی کورد پووچەڵدەکاتەوە و هەم ڕۆڵێکی گرنگ لە تێکۆشانی ژنان لە جیهاندا دەگێڕێت."

ف.ق