گروپێکی چەکدار ھەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنی کەرکووک دەکەن
غەریب تازەلی کەسایەتیی تورکمانی شاری کەرکووک لەسەر ناوی ھێزێکی چەکدرای تورکمانی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکەی بکات ھەڕەشەی دەستگرتن بەسەر شاری کەرکووک بە بەکارهێنانی هێزی چەکداری دەکات .
غەریب تازەلی کەسایەتیی تورکمانی شاری کەرکووک لەسەر ناوی ھێزێکی چەکدرای تورکمانی بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوەکەی بکات ھەڕەشەی دەستگرتن بەسەر شاری کەرکووک بە بەکارهێنانی هێزی چەکداری دەکات .
لە تۆمارێکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کەسێک بە ناوی غەریب تازەلی ھەڕەشە لە ڕاکان سەعید پارێزگاری بەوەکالەت و بەرێوەبەری پەروەردەی کەرکوکـ دەکات .
http://anfnews.tv/files/2547-_stub_21112018_sorani_1mp4.mp4?download=1
غەریب تازەلی هەڕەشەی دەستگرتن بەسەر شاری کەرکووک دەکات و دەڵێت "هێزی چەکدارمان هەیە دەتوانین دەست بەسەر کەرکووکدا بگرین" .
هەروەها دەشڵێت، شاری کەرکووک لە ئێستادا لەڕووی ئیداری زۆر لە جاران خراپترە .
ئەوە لەکاتێک دایە تورکیا لە ماوەی ڕابردوو ھێزێکی چەکداری بۆ تورکمانی کەرکووک دروست کردبوو، کە سەرجەم ئەندامانی ئەو ھێزە لە تورکیا پەروردەی فیکری و سەربازییای پێکراوە و مووچەکەشیان لەلایەن تورکیاوە دابین دەکریت. ئەو ھێزە، کە تورکیا دروستی کردووە کار بۆ ئەجیندای تورکیا دەکەن لە ناوچەکە .
ر.م