گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له سه‌ربازگه‌یه‌كی ناوچه‌ی چه‌لێیان دا
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازگه‌ی گرده‌سوور-ی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار له دژی سه‌ربازگه‌ی گرده‌سوور-ی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
ڕێكه‌وتی ٣١ی ئادار\١١ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٧ هێزه‌كانمان له یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) له ناوچه‌ی گرده‌سوور-ی ناوچه‌ی چه‌لێی سه‌ر به جۆله‌مێرگ له دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا هێزه‌كانمان له سه‌ربازگه‌كه‌یان دا. ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه.
ڕێكه‌وتی ٤ی نیسان\١٥ی خاكه‌لێوه (ئه‌مڕۆ) له‌نێوان كاتژمێر ٦:٣٠ - ٨:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر گرده‌كانی به‌هار و جوودیی ده‌وروبه‌ری گوندی فله‌ها-ی هه‌رێمی زاپ و گردی ئامێدیی سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به دهۆك-یان بۆردومان كرد. له‌و هێرشانه‌دا هیچ زیانێك به هه‌زه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.
s.m