گه‌لی شه‌نگال ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد
گه‌لی شه‌نگال به خۆپیشاندان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه‌ی كرد.
گه‌لی شه‌نگال به خۆپیشاندان ئیدانه‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا دژ به ٣ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه‌ی كرد.
گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ئۆجالان و بڕیاری ئه‌مه‌ریكا دژی به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه جه‌میل بایك، دووران كاڵكان و مووراد قه‌ره‌یلان به خۆپیشاندانێك له لایه‌ن گه‌لی شه‌نگال ئیدانه كرا.
خۆپیشاندانه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتیی لاوانی ئێزدی و یه‌كێتیی ژنانی لاوی ئێزدی ساز كرا و به به‌شداریی سه‌دان كه‌س له كه‌مپی تل ئه‌زێر ده‌ستی پێكرد و تا باخچه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له دۆڵی كه‌رس به‌رده‌وام بوو. خۆپیشانده‌ران پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی په‌كه‌كه، یه‌به‌شه، یه‌ژه‌شه و یه‌جه‌ئێ-یان به‌رز كردنه‌وه و درووشمی «بێ سه‌رۆك ژیان نابێ»یان گوته‌وه.
له باخچه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ له لایه‌ن ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادی ئێزدی (TAJÊ) ژیان شه‌نگالی ڕاگه‌یه‌نراوێك خوێنرایه‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا كه پێویسته گه‌لی ئێزدی له ده‌وری ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ببێته قه‌ڵغان و تا كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی و ئازادكردنی ئۆجالان له چالاكیدا بن.
s.m