گه‌لی مه‌خموور به ئاهه‌نگێكی شكۆدار ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه‌ی پیرۆز كرد
به به‌شداریی خوێندكاران، مامۆستایان و گه‌لی مه‌خموور چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) پیرۆز كرا.
به به‌شداریی خوێندكاران، مامۆستایان و گه‌لی مه‌خموور چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) پیرۆز كرا.
به درووشمی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم تێكده‌شكێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» ئاهه‌نگێكی شكۆدار به‌بۆنه‌ی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه له ناوه‌ندی كولتوور و هونه‌ری مه‌خموور ساز كرا.
گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كه به ئاڵاكانی په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه، یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، یه‌ژا ستار، كه‌ژه‌كه و پۆسته‌ره‌كانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و وێنه‌ی پێشه‌نگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان حه‌قی قه‌رار، مه‌زڵووم دۆغان، ده‌لال ئامه‌د، ساكینه جانسز و بێریتان ڕازێنرابوویه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین پۆسته‌ر هه‌ڵواسرابوون كه له‌سه‌ریان نووسرابوو «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم تێكده‌شكێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین».
ئاهه‌نه‌گه كاتژمێر ٢ی دوای نیوه‌ڕۆ به خوله‌كێك ڕێزگرتن له شه‌هیدان ده‌ستی پێكرد. پۆشینی جلوبه‌رگی كورده‌واری ئاهه‌نگه‌كه‌ی ڕه‌نگین كرد.
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی مه‌خموور فیلیز بووداك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و گوتی: «پیرۆزبایی چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی په‌كه‌كه سه‌ره‌تا له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، هه‌روه‌ها گه‌ریلا و هه‌موو گه‌لی كورد ده‌كه‌ین. په‌كه‌كه پێوانه‌ی به‌ها و ڕاستینه‌ی هه‌ڤاڵه‌تییه. په‌كه‌كه له‌سه‌ر ڕه‌نج و به‌ڵێنی هه‌ڤاڵه‌تی دامه‌زرا. ئه‌و هێزه‌ی هیوا و ئازادیی په‌كه‌كه كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین په‌یدا بووه، وه‌های كردووه كه گه‌لی كورد ڕاپه‌ڕێت و ئاگری ئازادی گه‌ش بكات. پێویسته ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد سه‌ره‌تا خاوه‌نداره‌تی له ڕێبه‌رایه‌تیی خۆمان و پێشه‌نگه‌كانمان بكه‌ین.»
دواتریش په‌یامی كه‌جه‌كه خوێنرایه‌وه كه بۆ وارگه‌ی مه‌خموور نێردرابوو. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: «په‌كه‌كه له‌سه‌ر به‌ها و ڕه‌نجی شه‌هیدان به‌م ڕۆژه گه‌یشتووه. له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌بێ په‌كه‌كه هیچ دۆست و دو‌ژمنێك ناتوانێت سیاسه‌ت بكات. په‌كه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین تاكه هێزی تێكۆشانی ئازادییه. له چوار لای كوردستان كوردستانی و دۆستانیان له‌سه‌ر پێن، له هه‌موو بواره‌كانی كۆمه‌ڵگه چ گوندنشین چ كرێكار و شارنشین له‌نێو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دان. له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م پارتییه پارتییه‌كی ئازادی و یه‌كسانییه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پێویسته خاوه‌نداره‌تی له ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌موو شه‌هیدانی بكرێت. ئه‌م تێكۆشانه ده‌كرێت بگاته سه‌ركه‌وتن. خاوه‌نداره‌تیكردن له ڕێبه‌ر ئاپۆ، خاوه‌نداره‌تی كردنه له شه‌ره‌ف، كه‌رامه‌ت و ژیان. له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد به ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره بوو و به‌گه‌وره‌یی سه‌ركه‌وت.»
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كراوه دژ به ٣ پێشه‌نگه‌كه‌ی په‌كه‌كه. تیایدا هاتووه: «ئه‌م بڕیاره ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نییه، له دژی هه‌موو گه‌لی كورد و لایه‌نه سیاسییه كوردیه‌كانه. هه‌ندێك هه‌ڵده‌ستن و به ناوی پارتییه‌كان لێدوان ده‌ده‌ن، به‌مه خۆیان ده‌شارنه‌وه. ئه‌مه سیاسه‌ت نییه، سیاسه‌ت وه‌ها ناكرێت. پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد له دژی ئه‌مه هه‌ستێته سه‌رپێ و تێكۆشان بكات. ئه‌م ساڵه ساڵی ئازادی و تێكشكاندنی فاشیزمه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویسته هه‌ر كه‌س به ڕۆحی ئاپۆیی هه‌ستێته سه‌رپێ. كاتێك گه‌ل وه‌های كرد، فاشیزم و پیلانگێڕی شكست دێنێت و كورد به‌گه‌وره‌یی سه‌رده‌كه‌وێت.»
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به ناوی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان (یه‌نه‌كه) ڕه‌شید گه‌ڵاڵی و به ناوی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) شوكروڵا محه‌مه‌د ئه‌مین و نوێنه‌ری حیزبی شیوعیی كوردستان په‌یامی پیرۆزباییان پێشكه‌ش كرد.
دواتر گرووپی موزیكی سه‌رحه‌د، گرووپی شانۆی هێڤی یه‌كتا، هونه‌رمه‌ند باری یوزوفبۆف، گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی شه‌هید نووده‌م، گرووپی سكێچێ تیرێژ و هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د ئیكه به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كردن.
s.m