گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکی گەریلای لە سێرت بڵاو کردەوە
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکیەکەی ٣٠ی مارس/١١خاکەلێوە-ی بلاو کردەوە کە لە دژی سوپای تورکیا لە سێرت ئەنجامی دابو ،١٥ سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا کوژران.
گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکیەکەی ٣٠ی مارس/١١خاکەلێوە-ی بلاو کردەوە کە لە دژی سوپای تورکیا لە سێرت ئەنجامی دابو ،١٥ سەربازی سوپای تورکیا لەو چالاکییەدا کوژران.
لەو چالاکییەدا کە گەریلا تیڤی بڵاوی کردۆتەوە، لە نزیک گوندی گیردارا-ی چیا ڕەشی سێرت ١٥ سەربازی تورکیا کوژرا بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار ببوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، دەربارەی چالاکییەکە، ئەو زانیارییانەی دا
هێزەکانمان لە هەرێمی بۆتان دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستایا کردووە.
لەو چۆارچێوەیەدا ولە هەفتەی قارەمانیەتی گەریلاکانی ئێمەدا لە ڕۆژی ٣٠ی مارس/١١ خاکەلێوە لە کاتژمێر ٠٥:٤٠خولەکی بەیانیدا لە نزیک گوندی گیردارا-ی چیاڕەش-ی سێرت، لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لەو چالاکییەدا گورزێکی سەخت لە دوژمن درا و بەتەواوی گردەکە کۆنتڕۆڵ کرا و هەموو سەنگەرەکانی دوژمن تێکشکا. لەو چالاکییەدا ١٥ سەربازی دوژمن کوژرا و١٠ سەربازی دیکەش برینداربوون.
ک-ش