گەریلا لە زاپ وئاڤاشین هەکیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج
هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی زاپ وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە کرایە ئامانج.
هەلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە ناوچەی زاپ وئاڤاشین-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەلایەن گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستارەوە کرایە ئامانج.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکییەکانی گەریلاکانی لە ناوچەی زاپ و ئاڤاشین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: "لەڕۆژی ١٦ی تەشرینی دوویەم /٢٥ی خەزەلوەرلەکاتژمێر ١٥:٣٠ خولەکدا ٢ هەلیکۆپتەری جۆری( سکورسکی) سوپای داگیرکەری تورکیا لەکاتی سوڕانەوە بەسەر ناوچەی زاپ-ی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کرانە ئامانجی گەریلاکانی ئێمە. بەهۆی ئەوگورزە کە هێزەکانی ئێمە وەشاندیان هەلیکۆپتەرەکان بەناچارناوچەکەیان چۆڵکرد.
لە ڕۆژی ١٧ی تەشرینی دوویەم/٢٦ی خەزرڵوەرلە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا هەلیکۆپتەرێکی دیکەی سوپای تورکیای داگیرکەرلەکاتێکدا بەسەردۆڵی مەرڤانووس-ی ناوچەی ئاڤاشیندا دەسووڕایەوە، کرایە ئامانجی هێزەکانی ئێمە. هەلیکۆپتەرەکە بەناچار ناوچەکەی بەجێ هێشت."
٢گەریلا شەهید بوون
لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە ، لەناوچەی زاپ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیاوە ٢ گەریلا شەهید بوون. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەم زانیارییانە بڵاوکراوەتەوە:
" لە ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم/٢٠ی خەزەلوەردا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرناوچەی زاپی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایی بۆردومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دووهەڤاڵی ئێمە بەناوەکانی ئانوک و ئاگر شەهید بوون.
هەردووهەڤاڵی ئێمە لەناوچەی گم گم-ی مووش بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلا بوون، لەڕۆژی دەستپێک هەتا دواڕۆژ لەسەرڕێبازی ئایدۆلۆژی سەرۆک ئاپۆ کاروخەباتیان دەکرد. بەهلوێست وجەسارەتی نموونەیی خۆیان ورەیان بەهەڤالانی خۆیان دەدا.
سەرخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزی هەڤالانمان ئاگروئانوک و گەلی کورد دەکەین. ئێمە وەک گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بەڵێن دەدەین کە هەتاکو گەییشتن بەئازادی وسەرفەرازی و ئامانجی شەهیدەکانمان بۆ یەک چرکە لەتێکۆشان ڕانەوەستین."
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان ئاوەهایە:
ناو: ئاگر ڤاروت
ناوپاشناو: دیار ئوزتورک
شوێنی لەدایک بوون: مووش
ناوی دایک – باوک: شکرناز- نژاد
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ١١ تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ناو: ئانوک هێرش
ناوپاشناو: نوورئەلا یاشار
شوێنی لەدایک بوون: مووش
ناوی دایک – باوک: زولیخا – عەبدول جەلیل
شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ١١ تەشرینی دوویەمی ٢٠١٨/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا
ک-ش