گەریلا ڕۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆزکرد

فەرماندە هەرەکۆل لەمەراسیمی پیرۆزبایی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عبدولائۆجالان بۆ گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار قسەیکرد و وتی، "ڕۆژبوونی ڕێبەرئاپۆ بۆنەیەکی ئاسایی نییە، ئەوچرای ئازادییە کە ڕێگەی سەرکەوتنی بۆ ئێمە ڕووناک کردووەتەوە."

گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار لە هەرێمەکانی گەریلادا ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان پیرۆزکرد. لەفەرماندەکانی هەپەگە ویەژاستار کاوەندا هەرەکۆل، تێکۆشین باتمان و گوڵبەهار ڕۆژهەڵات بەشدارییان لەمەراسیمەکەداکرد. لە پیرۆزکردنەکەدا واتای ٤ی نیسان بۆ گەلی کورد و ژنان شیکرایەوە.

کاوەندا هەرەکۆل لەسەرەتای قسەکانیدا چالاکانی مانگرتوو لەخواردنی سڵاوکرد و وتی، " لەدایک بوونی سەرۆک ئاپۆ ڕۆژبوونێکی ئاسایی نییە، ڕێگەی ئازادی کە ڕاستی، دیموکراسیی و سەرکەوتنە بۆئێمە ڕووناک بووەتەوە. هەموو تەمەنی سەرۆک ئاپۆ بەتێکۆشان دەربازبووە. لە منداڵییەوە هەتاکو ئیستا لەسەررێگەی راستی و تێکۆشان بووەتە پێشەنگی ئێمە."

٤٥سالە پیشەنگایەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

هەرەکۆل ئەوەی خستەڕووکە ،ئۆجالان نەتەنیا لەسەرگەلی کورد بەڵکوو لەسەرگەلانی هەرێمەکە کاریگەری خۆیی داناوە و وتی، " ئێمە ئەومان بە هزر، ڕامان و ڕۆحی بەرخۆدانی بۆئازادیی ناسی. بەپێشەنگایەتی ڕێبەرئاپۆ ئەمە ماوەی ٤٥ساڵە کە لەچوارپارچەی کوردستان تێکۆشان دەکەین. ئەوتێکۆشانە پێشەنگایەتی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەکات. سەرۆک ئاپۆ بۆ ژنان، گەلان، هەرکەسێکی ئازادی خواز بووەتە سەرچاوەی رووناکی و بەرخۆدان. ڕێبەرایەتی بۆ ئازادیی تێکۆشانێکی بێ هەمپا دەکات. هەموو ڕۆژەکانی ژیانی پڕە لە تێکۆشان بۆ ڕزگاری وئازادیی. ئێمەی هاورێ و ملیتانی ئەوە ئەم رێبازەمان کردووەتە بناغەی تێکۆشانی خۆمان.

باروودۆخی ئیمڕالی بۆئێمە سەختە و بووەتە برینێکی گران، بەڵام ئێمە هیچکات تەسلیمی ئەوگۆشەگیریە نابین، ئێمە تەسلیم نابین. هیچکەسێک ناتوانێت بەگۆشەگیری ئیرادەی ئێمە لاوازبکات. بە پێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن وناسریاگز و چالاکانی مانگرتووە ئێمە بووینە بازنەیەک لەدەوری ڕێبەرئاپۆدا. پلانیان ئەوەیە کە ئێمە لەیەک دووربکەنەوە. ڕێبەرایەتی هزر و ڕامانە. رێبەرئاپۆ ڕووناکی میشک ودڵی ئێمەیە بۆگەییشتن بە ئامانجەکانمان."

'دروشمی ئێمە: یان سەرکەوتن یان سەرکەوتنە'

هەرەکۆل ئەوەی خستەڕووکە ، ڕخنەگرتنی هەرە گەورە لەخۆمان لەبەردەم ئۆجالاندا، ئازادکردنی ئەوە و وتی، " ڕخنەگرتنی هەرە گەورەی ئێمە لەخۆمان، تێکۆشانی ئێمەیە لەساڵی ٢٠١٩ کە ئێمە بە درووشمی' ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە وکوردستان ئازادبکەین'، ژیانێکی ئازاد لەگەل ڕێبەرەکەمان بکەینە هەوێنی تێکۆشانمان. بۆ گەییشتن بەوئامانجە ئێمە هەتا دواهەناسە تێکۆشان دەکەین. لەسەربنگەی ٤ی نیسان ئێمە سالی ٢٠١٩ بە رێ وڕێباز و تێکۆشانی ژنان، کوردستانێکی ئازاد وەک دیاری پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆبکەین. درووشمی ئێمە ' یان سەرکەوتن یان سەرکەوتنە'.

دوای قسەکانی هەرەکۆل، مەراسیمەکە بە کردنەوەی ئاگروگۆڤەند کۆتایی پێهات. دواتر گەریلا دەستیان کرد بە نمام چاندن .

ک-ش