گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی-تاران دەست پێدەکەنەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی گەشتەکانیان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی - تاران دەستپێدەکەنەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ڕاگرتنی گەشتەکانیان بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی - تاران دەستپێدەکەنەوە.
دوێنێ بە بڕیاری حکومەتی ئێران، ڕاگرتنی سەرجەم گەشتەکانی ئێران بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق ڕاگیرا، ئەمڕۆش فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ڕاگەیەندراوێک، ڕایگەیاندووە، کە سبەینێ گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"بەپێ ی ئاگاداری نامەیەک کە لەلایەن هێڵی ئاسمانی ماهانەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، وا بڕیارە سبەینێ ١٠ی مانگ، گەشتەکانیان لە نێوان تهران – سێمانی دەستپێبکەنەوە، بەپێی خشتەی پێشوو گەشتەکانیان بەردەوام دەبێت".
لە ڕوونکردنەوەکەدا باس لە گەشتەکانی نێوان تاران و شارەکانی دیکەی عێراق نەکراوە.
ز.ش