گەنجانی کورد دەبێت لە پێناو گەلی خۆیاندا شەڕ بکەن

ئازاد تەندورەک بە ناچاریی سەربازیی بۆ دەوڵەتی تورکیا دەکرد، لەبەرامبەر ستەم و زۆرداری دەوڵەت دا ڕاپەڕی و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. ئازاد بانگ لە گەنجانی کورد دەکات کە بۆ گەلەکەی خۆیان شەڕبکەن

یەک لەو گەنجانەی کورد کە بۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە ناچاریدا سەربازیی دەکەن،  لەبەرامبەر ستەم و زۆرداری دەوڵەت دا ڕادەپەڕن و بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا دەبن، ئازاد تەندورەکە. گەریلای هەپەگە تەندورەک ساڵی ۲۰۱۴ بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوو. تەندورەک لەناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا، کە بەهۆی زۆرداریی دەوڵەتەوە کۆچیان کردبوو بۆ شارە گەورەکان، لە دایک بوو بوو.

گەریلا ئازاد تەندورەک، بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت "ژیانی نێو شارە گەورەکان بۆ کوردان زۆر زەحمەتە. بۆ نموونە، لەماڵەوە ژیانێکی جیاوازت هەیە و لە دەرەوەش ژیانێکی جیاوازتر. ئەوەش وات لێدەکات کە بیر لە ژیانێکی بەدیل بکەیتەوە و پرسیاربکەی 'داخۆ ژیانێکی بەدیل نیە؟'. وات لێدەکات بپرسی 'بۆچی نزیکایەتیەکی بەو شێوەیە نەژادپەرستانە هەیە؟ سیستەم تێڕوانینێکی وەهای خستووەتە مێشکی کەسەکانەوە، کە پێیان وابێت جگە لەم جۆرە ژیانە، هیچ جۆرە ژیانێکی تر نیە. بێگومان مرۆڤ چەندە لێبکۆڵێتەوە و هەوڵ بدات تێکۆشان بناسێت، ئەوەندە ئەنجام بەدەست دەهێنێت."

من کورد بووم، بەڵام داوایان لە من دەکرد کە لە دژی کوردان شەڕ بکەم

ئازاد تەندورەک، کوڕی هەرە گەورەی نێو بنەماڵەکەیەتی و ئاماژەی بە بەرپرسیارێتی خۆی کرد و وتی "پێشتریش دەمویست بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە ببم. بەڵام بەرپرسیارێتی من بوو کە ئاگام لە بنەماڵەکەم بێت. پاش ماوەیەک بانگهێشتنامەی سەربازیی، بۆ منیش هات. من نەمدەویست سەربازیی بۆ دەوڵەتێكی تر بکەم. بۆچی بچمە شەڕ و لە دژی کێ شەڕ بکەم؟ ئەوانە هەموویان ناکۆکیی بوون بۆ من. نزیکەی دوو ساڵ لە سەربازی هەڵهاتم وخۆم دەشارییەوە. پاش ئەو دوو ساڵە بینیم کە بۆئەوەی مرۆڤ بەردەوامی بە ژیانی بدات لەناو ئەو سیستەمەدا، ناچارە بڕواتە سەربازیی.

وتیشی "لەڵام ئەو پرسیار وناکۆکیانەی کە لە سەرەتادا هەمبوون، بەردەوام لە مێشکمدا دەخولانەوە و هەرمابوون. دڵم تەنگ بوو. ویژدانم زۆر ئازاری دەدام. من دەمزانی کە ئەوانەی لە دژیان شەڕ دەکەم، کەسوکاری منن و کەسانێکن لە خوێنی من. منیش کوردم و دەیانویست کە لە دژی کوردان شەڕ بکەم."

سزاکانیان ئەشکەنجە بوو

گەریلا ئازاد تەندورەک جەختی لەوە کردەوە کە بە ناوی پەروەردەی سەربازیەوە ئەشکەنجە و فشاریان دەخستە سەری و ڕوونیشیکردەوە "لە پەروەردەی یەکینەی بیانیدا، چەندین کاتژمێر ئێمەیان لەژێرباراندا دەهێشتەوە. لە سەرمای زستاندا، چەندین کاتژمیر ئێمەیان لەناوئاودا دەهێشتەوە کە هەتا ئەژنۆمان دەهات. سەردەستەیەکی سوپا هەڵدەستا و سووکایەتی بە دایک و باوکمان دەکرد. کاتێک کە ئێمە هەڵدەستاینەوە و ئەو سووکایەتیانەمان پەسەند نەدەکرد، سزایان بۆدەبڕینەوە. ئێمەش لێمان دەپرسین 'مادام ئێوە بە زۆرئێمەتان هێناوەتە ئێرە، بۆچی سووکایەتیمان پێ دەکەن؟'. بەڵام دەبوایە بمئەوەمان زانیبا و تێبگەشتینایە کە هیچ هیوایەک لە فاشیزم چاوەڕێ ناکرێت."

ئازاد تەندورەک لە بەردەوامی قسەکانیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە سەربازە تورکەکانیش نایانەوێت بڕۆنە سەربازیی و وتی "بەهۆی ئەوەی هزری فاشیست کاریگەری لەسەر ئەوانیش دادەنێت. بە هاواری 'سەربازە قارەمانەکانی تورک'، کە لە ناو ڕای گشتییدا بڵاوی دەکەنەوە. بەوانە فریو نەخۆن، چونکە زیاد لە نیوەی سەربازە تورکەکانیش بە دڵی خۆیان نەبوونەتە سەرباز. لە ڕاستیدا هەندێک لە سەربازە توورکەکانیش بەشداری نێو ڕیزەکانی گەریلا بوون. دەمەوێت نموونەیەک بهێنمەوە، گەنجێک لە تورکیا هەبوو، دەیوت بە داهۆڵ و زوڕنا هاتووەتە ناو سووپای تورکیاوە و دەیویت 'ئێستا لە کردەوەکانی ئێرە ورد دەبمەوە و لە خۆم دەپرسم، داخۆ من بۆ ئەمە هاتمە ئێرە؟ دە وەرە بەرەو چیا هەڵ مەیە؟

ئازاد وتیشی "واتە ئەویش بۆ خۆی نەیدەتوانی خۆی لەبەرامبەرکردەوە نامرۆڤانەییەکانی ناو سووپای تورکیادا ڕابگرێت."

ئێمە بۆ کێ شەڕ دەکەین؟

گەریلا ئازاد تەندورەک، بە بیری هێنایەوە کە لە کاتی سەربازیدا، ئەگەر ئەوان فەرمانەکانیان بە جێ نەهێنایە، دەستگیر دەکران و دەخرانە زیندانەوە، ئازاد وتیشی "گەنجێک هەبوو، شتێکی پەسەند نەکردبوو، سزایان بۆ بڕیبوویەوە. سزاکەی ئەوە بوو کە ماوەی ۱۷ ڕۆژ بە چەکوش زەوی هەڵبکوڵێت. بزماری لە تەختە دەدا و بەردی دەشکاند. کاتێک کە ئەو گەنجە گەڕایەوە، ناولەپی ببوو بە برین و خوێنی لێ دەهات. گەیشتبوویە ئەو باوەڕەی کە بڵێت 'چیتر باوەڕ بە دەوڵەت ناکەم'. تەنانەت دەستدرێژیشیان دەکردە سەر سەربازەکان. ئەوەشیان بۆ ئەوە دەکرد کە سەربازەکان ناچار بکەن کە گرێدراوی ئەوان بن و هەندێک شتی وەها پەسەند بکەن کە مرۆڤ لە حاڵەتی ئاساییدا پەسەندی ناکات. بە هەموو شوێوەیەک بێ ئەخڵاقیان دەکرد."

ئازاد تەندورەک، سەرنجی ڕاکێشایە سەر بارودۆخی ئەو سەربازانەی کە نایانەوێت شەڕ بکەن و وتی "دەوڵەت هەمیشە دەیویت کە ئەوان ئۆپەراسیۆنیان ئەنجام داوە، یان ئەوان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەوە، ئێمە دەمانبینی کە سەربازەکان نەیاندەویست شەڕ بکەن. نەیاندەویست بەشداری نێو ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ببن. دەولەت دەیوت 'سوپای ئێمە، کۆتایی بە گەریلا و پەکەکە دێنێت'. بەڵام ئەو وتانەیان لە هەوادا دەمایەوە. هەندێک سەرباز بە کراوەیی دەیانوت 'کاری ئێمە چیە لەناو ئەو ئۆپەراسیۆنەدا و چی بکەین لەو چیایانە. ئێمە بۆ کێ و لەبەر چی شەڕ بکەین؟، با ڕۆژەکانمان زوو تەواو ببێت و بگەڕێینەوە نێو ماڵەکانی خۆمان. بگەڕێینەوە لای منداڵەکانمان. تاکە خەیاڵی زۆربەیان گەڕانەوە بوو بۆ ماڵەوە. واتە بێ ئەوەی ئامانجێکیان هەبێت، بە بێ هۆکار، سەر دەنێنەوە."

لە گەل پەکەکە ئاشنا بوو

ئازاد تەندورەک، باسی کاتی پەیوەستبوونی خۆی کرد بۆ نێو ڕیزەکانی پەکەکەوە و وتی "پاش ئەوەی لە سەربازی زۆرەملێ  گەڕامەوە، بنەماڵەکەمان دەیانویست ناچارم بکەن هاوسەرگیریی پێک بهێنم. ئەو ژیانەش سەرنجی منی ڕانەدەکێشا. بەهۆی ئەوەی کە سەرباز بووم، ویژدانم ناڕەحەت بوو. ڕۆژێک چوومە سەر ئینتەرنێت و ئەم وتەیەی ڕێبەرایەتیم خوێندەوە کە دەڵێت 'ئازادی بەوە دەستپێدەکات کە تاکەکەس خۆی خۆی بەڕێوە ببات'. پاش ئەوە لێکۆڵینەوە و گەڕانم بەدوای ڕاستیەکاندا زیاتر بوو."

وتیشی "ئەو گەڕان و لێکۆڵینەوانە، منیان گەیاندە ناو پەکەکە. من پەکەکەم ناسی و بڕیارمدا کە لەناو ئەو سیستەمەدا نەژیم. بەو شێوەیە پەیوەست بووم. کاتێک کە مرۆڤ لەگەڵ سەربازی  بۆ دەوڵەتی تورکیادا بەراوردی بکات، ژیانی ناو پەکەکە ئەخلاق و سیاسەتە. نزیکایەتیی لەناو پەکەکەدا، نزیکایەتیی مرۆڤانەیە. مافی ڕەخنەگرتن و ڕەخنە لێگرتن و پێشنیار بۆ هەموو کەس هەیە. هیچ کەس فشار لەسەر کەسێکی تر ناکات. مرۆڤ بە ئیرادە و ویستی خۆی پەیوەست دەبێت. ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەوەیە کە تۆ دەزانیت بۆ گەلی بندەست شەڕ دەکەیت. ئەوەش ویژدانت ڕەحەت دەکات."

'بۆ ژیانێکی بە شکۆ، دەبێت بەشداری ناو ڕیزەکانی پەکەکە ببن'

ئازاد تەندورەک، بانگەوازی لە هەموو گەنجان کرد و وتی "کورد، تورک، لاز، چەرکەس،، جیاوازی نیە، کێ دەبێت با ببێت، کاتێک کە دەچنە سەربازیی، ئەم پرسیارە لە خۆتان بکەن: من بۆچی دەچم، بۆ کام ئامانج دەچمە سەربازیی؟. بە گوێرەی ئەو پرسیارانە دەبێت بجوڵێنەوە."

ئازاد تەندورەک، وتیشی "سیستەمێکی وەهایان دروست کردووە کە ئەگەر نەبیتە سەرباز، ناتوانیت لەناو ئەو کۆمەڵگایەدا بژیت. بۆ گەنجانی کورد، تاکە بەدیل، بەشداربوونە بە ڕیزەکانی ئازادییە. لە بری ئەوەی کە لەبەر دەستی هەندێک تورکدا، وەک کۆیلە بمێننەوە، با بۆ وڵات، خاک و گەلی خۆیان سەربازیی بکەن. لە بری ئەوەی کە وەک کۆیلە، لەبەر دەستی تورکەکان، عەرەب و فارسەکاندا بمێننەوە، دەبێت بەشداری نێو ڕیزەکانی پەکەکە ببن و بۆ گەلی خۆیان تێبکۆشن. ئەم نزیکایەتییە زۆر بە شکۆیە."

ک-ش