یەژاستار: لەگابار٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران
گەریلاکانی یەژاستارسەربازانی سوپای تورکیایان لەکاتێکدایە سەرقالی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی گاباربوون کردەئامانج. لەوچالاکییەدا ٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
گەریلاکانی یەژاستارسەربازانی سوپای تورکیایان لەکاتێکدایە سەرقالی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە هەرێمی گاباربوون کردەئامانج. لەوچالاکییەدا ٧سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هەپەگە دەربارەی ئەوچالاکییە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە:
"سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم/٢٠ی خەزەڵوەر لە ناوچەی گەلێ- گابار-ی شەڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیونێکی سەربازی کرد. گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستایا لە هەمان ڕۆژدا لەدژی سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران. سوپای تورکیا دوای ئەوچالاکییە لە ڕێگەی هەلیکۆپتەروە تەواوی سەربازەکانی خۆی لەهەرێمەکە دوور خستەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە : فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕۆژی ١١ی تەشرینی دوویەم لە کاتژمێر ١٣:٤٠ خولەدکا ناوچەی ئەرمووش-ی خواکورک-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد. لە هەمان ڕۆژ و لەکاتژمێر ٢٠:٠٠ گوندی سێدا-ی هەرێمی زاپ بۆردومان کرا.تا ئیستا زیانەکانی ئەوبۆردومانانە نەزانراوە.
شەڕی تایبەت و هەوالی درۆ
سوپای تورکیا لە ڕێگەی میدیاکانی خۆیەوە دەستی بەشەڕێکی راگەیاندنی کردووە و باسی لەوەکردووە کە لەئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا زیانێکی زۆر بە گەریلاکانی هەپەگە کەوتووە. ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورکیا بۆئەوەی کە ژمارەی کوژراوانی خۆی لەشەڕەکاندا بشارێتەوە و ورەی گەلەکەمان بشکێنێت ڕووی هێناوەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشە ودرۆ. ئەنجامی ڕاست و درووستی شەڕەکان لەڕێگەی ڕاگەیەنراوی فەرمی هەپەگەوە بڵاودەکرێتەوە. با گەلەکەمان ئاگاداری هەواڵە درۆکانی دەولەتی تورکیابن. ئەوەی کە دەولەتی تورکیا دەیکات شەڕی تایبەتە وهیچ ئەساسێکی نییە."
ک-ش