لە دوای ئەوەی ڕاگەیاندنەکانی سەربە پارتی دێموکراتی کوردستان(پەدەکە) ڕایگیاند کە لە ١٨ کانوونی دوویەم ،کۆبوونەوە ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووک لە شاری هەوڵیربەرێوە دەچێت، ڕیىوارتاڵەبانی ڕایگەیاند کە من سەرپەرشتی ئەو کۆبونەوەیە دەکەم، بەڵام یەکێتی نشتیمانی کوردستان(یەنەکە) ئەو بانگەشانە ڕەتدەکاتەوە . محمەد حاجی عوسمان ئەندام پەرلەمانی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە سەر لیستی یەکێتی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتANF) ( ی ڕاگیاند: کە ئەوکۆبونەوەی دەکرێت کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووک نییە، بەڵکوو کۆبونەوەی ڕاوێژی لاینە کوردیەکانی کەرکووکە.
هەروەها وتیشی: کۆبونەی ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکووک دەبێت لە شاری کەرکووک بکرێت هەرکۆ بونەوێەکیش لە دەرەوەی ئەوشارە بکرێت نابێتە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی پارێگەی کەرکووک هێچ فەرمیەتێکی نییە و ناتوانی هێچ بریارێک لە دەربارەی کەرکووک بدات.
ک-ش