یەکەم گەریلا کە وێنەی ڕازاوه‌یی و بارودۆخی چیای گرت؛ خەلیل ئوویسال

«من لەم وڵاتە لە دایک نەبووم و لەم وڵاتە گەورە نەبووم. لەو وڵاتەی کە ناوی کوردستانە من تەنها چیام بینی. لە دووریشەوە ڕووناکی شارەکانم بینی... بەڵام لەنێو چه‌مه‌كانیدا ته‌ڕ بووم.»

ڕێبواریی خەلیل ئوویسال لە ئیزمیر دەستی پێکرد. دواتر ڕووی له‌ ئەورووپا كرد و لەوێشەوە ده‌ربازی چیاکانی میزۆپۆتامیا بوو. بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی گەریلاكانی کورد بکاته‌ بەڵگە  و هەواڵیان لەسەر بنووسێت، دەستی بە هه‌نگاونان كرد. مردنی بینی، هەموو لایەنەکانی شەڕی بینی، بووە شاهیدی هەموو شتێک و بڕیاری دا لەگەڵ گەریلادا لە چیا بژی.

لە ڕێبواریی چیادا وەک وێنەگر دەستی پێکرد. ئوویسال هەوڵیدا وێنەی هه‌موو ساته‌كان بگرێت. لە نووسین  و دیمەنەکانیشیدا هەوڵی دا کاریگەری و جێپه‌نجه‌ی ئه‌مه‌ لەسەر خۆی پیشان بدات. ویستی هه‌موو کەس ئەو جوانییە ببینێت.

سه‌ره‌تا وەک وێنەگرێک دێتە چیاکانی کوردستان. دواتر بێ هاوتایی گەریلابوون و شەڕی گەریلایی دەبینێت. بە تێپەربوونی کات لەسەر هەموو ساتێك کە بە دڵی خۆی وێنه‌ی ده‌گرێت، دەستی بە نووسین دەکات. خەلیل بە جوانیی شیعر دەستی بە ڕێبوارێتیی گه‌ریلایی ده‌كات و بۆ  ئەوەی هەر کەس بتوانێت ئەم شیعره‌ بخوێنێتەوە، ببیستێت، تێبگات؛ هه‌ندێك جار وێنه‌ ده‌گرێت، هه‌ندێك جاریش دیمه‌نی ڤیدیۆیی تۆمار ده‌كات.

خەلیل لەم وڵاتە لە دایک نەبوو، بەڵام بە تامی چیا دڵی خۆی لەم وڵاتەدا گەورە دەکات. حەز دەکات پێبکەنێت و مرۆڤەکان بخاتە پێکەنین. لە ڕێی فیلمی بێریتان ویستی دونیای گەریلا بە دونیا بناسێنێت. ڕاستیی ئه‌فسانه‌یی گەریلا لەسەر ئەو میراته‌ی خەلیل لە هەر شوێنێک خۆی ده‌ناسێنێت. 

دۆخی ئه‌فسوونیی چیا بە قه‌ڵه‌می خەلیل

خەلیل لە نووسینێکی خۆیدا وەها باسی خۆی دەکات، «من لەم وڵاتە لە دایک نەبووم و لەم وڵاتە گەورە نەبووم. لەم وڵاتەی کە ناوی کوردستانە من تەنها چیام بینی. لە دوورەوە ڕووناکی شارەکانم بینی... بەڵام لەنێو چەمەکانیدا تەڕ بووم. لە هاوینه‌كه‌یدا ئاره‌قه‌م كرد. هه‌ڤاڵم په‌یدا بوون. هەڤاڵەکانم ژیانیان لەدەست دا. لە دوای ئەوان فرمێسکم ڕژاندن. لەگەڵ ئەو مرۆڤانە ژیام کە وێنەیانم گرت. لەگەڵیاندا هەمان خواردنم خوارد، هەمان بەتانیم بە خۆمدا دا - لە هەمان سەرمادا سه‌رمام بوو. مردنی ئەوانم بینی. هیچ شوێنێك لێی ده‌رباز ده‌بم ئیدی لە پشتم نامێنێت. من بڕۆم و بشچم ئیدی هیچ کات ناتوانم دەست لەوان بەردەم. لەم جوگرافیا گه‌وره‌یه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ لە ماڵی خۆمم. کاتێک لە چیاكان دەگەڕێم، لە هه‌ر شوێنێك ڕووی گەریلایەک دەناسمەوە، خه‌نده‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌م گوێ لێ ده‌بێت كه‌ زۆر خۆشمده‌وێن و ده‌مه‌وێت بیانبینم. وەک ئەوەی کە لە ژووری ماڵی خۆم بگه‌ڕێم، لەم جوگرافیایە دەگەڕێم. هیچ شتێک لە من دوور نییە و هیچ شتێکیش بۆ من بێگانە نییە.»

s.m