٣ کامێرای چاودێری، پرۆژێکتۆرێک و سەنگەرێک لەناوبران

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە زاپ، مەتینا و هەفتانین چەندین چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکییەکاندا ٣ کامێرای چاودێری حەراری، پرۆژێکتۆرێک و سەنگەرێک لەناوبران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ئەم زانیارییەی بڵاوکردەوە:

"لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:١٥ داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم کاتێک هەوڵیان دەدا بەرەو تونێلەکانی شەر برۆن، بە تاکتیکی سابۆتاژ کرانە ئامانج. لەو چالاکیەدا کامێرایەکی چاودێری حەراری و پڕۆژێکتۆرێک  لەناوبران و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا.

٢٠ ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی جودی کاتێک هەوڵیان دەدا بەرەو تونێلەکانی شەڕ بچن، بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و جموجۆڵی داگیرکەران راگیرا. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٦:٠٠ داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج. ئەم چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارەوە ئەنجامدرا.

٢١ی حوزەیران کاتژمێر ٠٣:٠٠ لە هەڕێمی بەرخودانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران بە نیشانەشکێن کرایە ئامانج و لەناوبرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٠:٤٦ داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج و لێیاندرا. لەو چالاکیەدا سەنگەرێک لەناوبرا. چالاکیەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٤:٠٠ لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی حەراری چاودێریی داگیرکەران بە تاکتیکی نیشانەشکێنی کرایە ئامانج و لەناوبرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٧:٣٠ و ٢١ی حوزەیران کاتژمێر ٠١:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج.

هەرێمی هەفتانین؛

١٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٥:٠٠ داگیرکەران لە هەڕێمی شاخی دوپشک کرانە ئامانج و بە چەکی قورس گورزیان لێوەشێندرا.

هەڕێمی مەتینا؛

١٩ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٠٠ داگیرکەران لە هەڕێمی بەرخودانی سەری مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیک کرانە ئامانج. ئەو چالاکیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

٢٠ی حوزەیران کاتژمێر ١٨:٣٠ داگیرکەران لە هەرێمی بەرخودانی دەرگەلێ بە چەکی قورس کرانە ئامانج. ئەم چالاژیە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛

٢٠ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم جاڕێک بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛

١٩، ٢٠ و ٢١ی حوزەیران، هەرێمەکانی شەهید جیهان، سیلێی هەرێمی قەندیل ٤ جار، هەرێمی بەرخودانی شەهید ئیبراهیمی هەرێمی زاپ جارێک، گۆڕەپانی شاخی زەنگیل، گوزە، سێسەر، زێڤکێی هەرێمی گارە ٥ جار، سەری مەتینا، لۆلان، بەربرزن، شاخی شەهید هاواری هەرێمی خواکورک ٣ جار، بە گشتی ١٦ جار ئەو شوێنانە لەلایەن فرۆکەی شەڕەوە بۆردومان کران.

٢٠ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەرێمی مەتینا بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان کران".

هـ . ب