٣ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

لە شرنەخ ٣ ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورک، ئاسومان کولتەر، سەبری ئەردۆغموش و سەلەیمان ئادیامان ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی پارێزگای شرنەخی هەدەپەیان لە پۆستەکانیان دوور خستەوە. هەرسێ ئەندامەکەی هەدەپە دوێنێ لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرکران.

بە گشتی هەدەپە لە ئەنجومەنی پارێزگای شرنەخدا خاوەنی ١٧ ئەندام بوو، بەڵام لە ئێستادا ٩ ئەندامی ماوە. ماوەیەک لەمەوبەریش ٥ ئەندامی ئەنجومەی پارێزگای شرنەخی هەدەپە لە پۆستەکانیان دوورخرابوونەوە.

ف.ق