٧٧٥ پارێزه‌ر به مه‌به‌ستی بینینی رێبه‌ری گه‌لی كورد داواكارییان پێشكه‌ش كرد
٧٧٥ یاساناس له دژی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد و ویستیان له نێوان ١٠-١٧ی حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دیدار ئه‌نجام بده‌ن.
٧٧٥ یاساناس له دژی گۆشه‌گیری له ئیمراڵی داواكارییان پێشكه‌ش كرد و ویستیان له نێوان ١٠-١٧ی حوزه‌یراندا له‌گه‌ڵ رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان دیدار ئه‌نجام بده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی یاساناسان بۆ ئازادی (ئۆهه‌ده) په‌یوه‌ست به رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كه له ئیمراڵی له ناو گۆشه‌گیرییه‌كی دژواردایه و زیندانی تری گۆشهگیركراوی ئیمراڵی وه‌یسی ئاكتاش، هامیلی یه‌ڵدرم و عومه‌ر خه‌یری كۆنار له ئامه‌د كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ساز كرد.
هاوسه‌رۆكی گشتیی ئۆهه‌ده بنیامین شه‌كه‌ر، هاوسه‌رۆكی گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ (ئیهه‌ده) ئۆزتورك توركدۆغان، هاوسه‌رۆكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی و یاسایی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مهد (مهد توهاد فهد) زه‌كی باران، هاوسه‌رۆكی نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی ئامه‌د نیهاد ئه‌ره‌ن به‌شدارییان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كرد. له ئامه‌د، وان، مێرسین، رحا، جۆله‌مێرگ، ئه‌لیح و مێردینیش ژماره‌یه‌كی زۆر له پارێزه‌ران به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
له به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ندی گشتیی ئۆهه‌ده ئه‌كین یه‌ته‌ر راگه‌یه‌نراوی خوێنده‌وه و به بیریهێنایه‌وه كه له ٧ی ئابی ٢٠١٩ به‌دواوه پارێزه‌ران نه‌یانتوانیوه عه‌بدوڵا ئۆجالان ببینن. هه‌روه‌ها له ئاداری ٢٠١٥ بهداوهش هامیلی یه‌ڵدرم، عومه‌ر خه‌یری كۆنار و وه‌یسی ئاكتاش نه‌یانتوانیوه دیدار له‌گه‌ڵ پارێزهرانیاندا ساز بكه‌ن.
'به هیچ جۆرێك زانیاری وه‌رناگیرێت'
یه‌ته‌ر باسی له‌وه‌كرد كه له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ به‌دواوه‌ش به هیچ جۆرێك زانیاری له باره‌ی ئیمراڵییه‌وه نازانرێت و وتی، "١٥ مانگن په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه پچڕێنراوه و هه‌موو مافه‌كانیان پێشێلكراون. ئه‌وه‌ش پێشێلكردنی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یه. ئه‌م دۆخه كه له دژی په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یی و یاسا نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له بابه‌تی هه‌لومه‌رجی زیندانین له ئیمراڵی ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی گه‌وره. بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و نیگه‌رانیانه بهێنرێت، له رووی یاساییه‌وه ده‌بێت كه مافی سه‌ردان جێبه‌جێ بكرێت".
به سه‌دان پارێزه‌ر داواكارییان پێشكه‌ش كرد
یه‌ته‌ر رایگه‌یاند كه نوێنه‌رانی رێكخراو و سه‌رۆكی نوسینگه‌كانی پارێزه‌رانیش له نێویاندا ٧٧٥ پارێزه‌ر له ٢٩ سه‌ندیكای پارێزران له دژی قه‌ده‌غه‌ی دیداری پارێزه‌ران له زیندانی ئیمراڵی سه‌ردانی داواكاری گشتیی كۆماری بورسایان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له ١٠-١٧ی حوزه‌یران سه‌ردانی ئیمراڵی بكه‌ن.
شه‌كه‌ر: له دژی یاسایه
هاوسه‌رۆكی گشتیی ئۆهه‌ده بونیامین شه‌كه‌ر دواتر قسه‌ی كرد و به‌بیری هێنایه‌وه كه له ٢٧ی ته‌موزی ٢٠١١ به‌دواوه قه‌ده‌غه‌ی دیداری پارێزه‌ران به‌رده‌وامه و وتی، "به ٧٧٥ پارێزه‌ره‌وه بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م دژایه‌تیه‌ی یاسا و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد وه‌ڵامی ئه‌م قۆناغه بداته‌وه، ئێمه نهخشهرێگایهكمان بڵاوكرده‌وه. ئێمه سه‌ردانی سی پی تی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپامان كرد. له‌و سه‌ردانانه‌ش نه‌مانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنین. ئێمه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا، ئیهه‌ده و توهاڤمان كرد. له سه‌ردانه‌كانمان په‌یوه‌ست به 'قه‌ده‌غه‌ی دیداری پارێزه‌ران و سزای زیندانی دژواركراو' ئێمه نه‌مانتوانی ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنین".
شه‌كه‌ر له درێژه‌دا وتی، "زانیاری وه‌رنه‌گرتن له زیندانی دوورگه‌كه جێی نیگه‌رانییه. بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی زیندانی دورگه‌كه ده‌ستنیشان بكرێت له ٨ی ئاداری ٢٠٢٢ ئێمه داواكاریمان پێشكه‌ش كرد. به‌ڵام وه‌زاره‌تی داد نه‌به ئه‌رێنی و نه به نه‌رێنی وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه. له نیساندا به پێشه‌نگایه‌تی ئۆهه‌ده ئێمه داواكاریی و سهرلێدانێكی به‌كۆمه‌ڵمان كرد. ئێستا وێڕای سه‌رۆكی نوسینگه‌كانی پارێزه‌رانمان، نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كان ٧٧٥ پاریچزهر بۆ رۆیشتن بۆ زیندانی دورگه‌كه و دیدار له‌گه‌ڵ زیندانیان داواكاری و سه‌رلێدانیان ئه‌نجامداوه. ئه‌ندامانی ٢٩ نوسینگه‌ی پارێزه‌رانی جیاجیاش له ناو سهرلێدانهكهدان. له ئه‌رده‌خان تا ئه‌درنه ٧٧٥ پارێزه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌و قۆناغه چاودێری بكه‌ن و سه‌ردان ئه‌نجام بده‌ن. په‌یوه‌ست به‌وه‌ش بۆ پشتیوانی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا سه‌رلێدان كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی داد ئه‌م دۆخه دژهیاساییه تائێستاش درێژه پێده‌دات. ئێمه بانگه‌وازمان دووباره: با قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر دیداری پارێزه‌ران هه‌ڵبگیرێت. با رێگه بدرێت كه دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانی تر ئه‌نجام بدرێت.
توركدوغان: ئێمه گۆشه‌گیری قبوڵ ناكه‌ین
هاوسه‌رۆكی گشتیی ئیهه‌ده ئۆزتورك توركدۆغان باسی له‌وه‌كرد، له‌و رۆژه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان دامه‌زراوه ئه‌وان داواده‌كه‌ن زیندانی ئیمراڵی دابخرێت و وتی، "كاتێك ئۆجالان و هه‌ر سێ زیندانی دیكه نه‌توانن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه، پارێزه‌ر و بریكاره‌كانیان دیدار بكه‌ن ئه‌وه له دژی یاسای سزادان، په‌یڕه‌و و په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له دژی رێساكانی ماندێلا‘یه. ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه پشتگیری له سه‌رلێدانی ٧٧٥ پارێزه‌ر ده‌كه‌ین كه داوایان كردووه بچن دیدار ئه‌نجام بده‌ه‌ن. رێكخراوه‌كه‌شمان رایده‌گه‌یه‌نێت كه گۆشه‌گیری قبوڵ ناكرێت. به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێت پارێزه‌ر، بنه‌ماڵ و بریكار بتوانن بچن دیدار ئه‌نجام بده‌ن. پارێزه‌رانی ئۆجالان رایانگه‌یاند، كه ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان دیدار ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام دیدار قه‌ده‌غه كران. پێویسته ئه‌و قه‌ده‌غه ههڕهمهكیه نه‌مێنێت. ئێمه هیوادارین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی سزا له بورسا ئه‌و داواكارییه په‌سه‌ند بكات، حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تیش ئه‌مه قبوڵ بكه‌ن و هه‌نگاو بنێن. ئێمه ده‌زانین ئه‌وه په‌یوه‌سته به دۆزی كوردانه‌وه. یه‌ك له رێگاكانی ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاشتیش ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به‌و گۆشه‌گیرییه بهێنرێت".
ئه‌ره‌ن: ئێمه خاوه‌نداری له داواكاری بنه‌ماڵه‌كان ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی سه‌ندیكای پارێزه‌رانی ئامه‌د نیهات ئه‌ره‌ن به شه‌رمه‌زاركردنی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان له ئامه‌د ده‌ستی به قسه‌كانی كرد و وتی، "نوسینگهكهشمان له ٢٤ی تشرینی دوه‌مدا به‌مه‌به‌ستی دیدار داواكاری پێشكه‌ش كرد. ئێمه سه‌رنجمان بۆ سه‌ر گۆشه‌گیری ئه‌نجامدا. له ٢٦ی تشرینی دووه‌میشدا ئێمه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دادمان كرد. ئێمه داوامان كرد دیداری بنه‌ماڵه و پارێزه‌ران ئه‌نجام بدرێت. وه‌ك سه‌ردان و داواكارییه‌كانی تر وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئێمه‌شیان نه‌دایه‌وه. ئێمه هه‌موومان داواده‌كه‌ین یاسا جێبه‌جێ بكرێت. یاسا بۆ دیدار مافی به زیندانی و بنه‌ماڵه داوه. نوسینگه‌ی پارێزهرانمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێمه له‌گه‌ڵ بنهماڵهكانداین".
رێپێوانی گه‌ملیك: ئازادی له خۆیه‌وه به‌ده‌ست نایات
هاوسه‌رۆكی مهد توهاد-فهد زه‌كی بارانیش وتی، كه ئه‌و داواكارییه‌ی ٧٧٥ پارێزه‌رانه گرنگه و رایگه‌یاند، جگه له لایه‌نی یاسایی ره‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ش هه‌یه. ئه‌م گۆشه‌گیرییه وه‌ك ناكۆكیه‌ك كۆمه‌ڵگا له یه‌ك دوورده‌خاته‌وه. له‌و كاته‌وه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان راگیراون، ئێمه ده‌زانین چی روویداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش داواكاری ٧٧٥ كه‌س گرنگه. له هه‌مان كاتدا له ١٢ی حوزه‌یراندا پارته سیاسیه‌كان له توركیا و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه دیموكراتییه‌كان به‌ره‌و گه‌ملیك رێپێوان ده‌كه‌ن. ئاشتی و ئازادی له خۆیه‌وه له‌م وڵاته‌دا جێگیر نابن، پێویسته هه‌ندێك كه‌س ره‌نج بده‌ن و تێكۆشان بكه‌ن. له رووی مرۆییهوهش ده‌بێت مرۆڤ له گۆشه‌گیری بڕوانێت. ئێمه له بڕوایه‌دایه‌ن ئه‌گه‌ر گۆشه‌گیری بشكێنرێت ئاشتی بۆ كۆمه‌ڵگا دێت".
هـ . ب