' بە تێکۆشانی رێکخراو کۆتایی بە پیلانگێڕی دەهێنرێت'
ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار ھێزل ئۆزگور دەستنیشانی کرد کە بە تێکۆشانی رێکخراو لە ھەموو گۆرە پانێک، دەتواندرێت کۆتایی بە مامەڵەی پیلانگێری بھێنێدرێت.
ئەندامی دەستەی فەرماندەیی یەژاستار ھێزل ئۆزگور دەستنیشانی کرد کە بە تێکۆشانی رێکخراو لە ھەموو گۆرە پانێک، دەتواندرێت کۆتایی بە مامەڵەی پیلانگێری بھێنێدرێت.
هێزل ئۆزگور ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی یەژاستار بە بۆنەی ٢٥ەمین ساڵیادی پیلانگێری نێونەتەوەیی قسەی بۆ ئاژانسی هەوآڵی فورات (ANF) کرد.
هێزل ئوزگۆر سەرنجی خستە سەر مێژووی پیلانگێری باڵادەستانی دەولەتی تورک و وتی، "مێژووی فەرمانڕەوایانی تورک مێژوویەکی پیلانگێڕییە. خۆشک و براکوژی لە عوسمانیەکانیشدا دەرئەنجامی ئەم عەقڵیەتە بوو، زۆرینەی سوڵتانەکان لە شەڕی دەسەلاتدا لە ڕێگەی پیلانگێڕییەوە گیانیان لەدەستدا. لە کاتی دامەزراندنی کۆماری تورکیا و پروسەکانی دوای ئەوەش لە شەڕی دەسەڵاتداری دا پیلانگێڕی بوو بە یەکێک لەو رێباز و بناغانەی کە بەکار هات بۆ وەرگرتنی دەسەڵات.
هێزل ئوزگور ئەوەشی دەستنیشان کرد کە یەکێک لەو گەلانەی کە پیلانگێریان لەسەر ئەنجامدراوە گەلی کورد بووە و وتی، "مێژووی پەکەکە لە دژی پیلانگیریەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، گەڕانەوە بۆ جەوهەر و کرۆکی خۆت، خاوەنداریەتی لە ریشەی خۆت، بە ئەنجام گەیاندنی ئازادی ژن، رواندنەوەی هیوا و ئافراندنی کۆمەلگایەکی سیاسی و ئەخلاقیە."
هێزل ئوزگور سەرنجی خستەسەر پیلانگێری لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆلا ئوجالان کە لە 9ی تیشرینی یکەمی ساڵی ١٩٩٨دا دەستی پێکرد و وتی، "پیلانگێریەک کە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ بەرامبەر گەلی کورد کرا، سمبولی هەموو پیلانگێرییەکانە. رەفتاری هاوڕێیانە و دۆستانە کەمێک سەختە لەبەر هۆکاری ئەنجامدانی ئەم پیلانگێرییە. یۆنانستان کە سەدان سالە دەلێت دۆژمنی ئێمە تورکیایە، هەرچەندە بە بریاری ئەنجومەن ڕێبەرایەتیان بانگهێشت کرد بەڵام دووبارە خاوانداریان لێ نەکرد و بوو بە هاوکاری تورکیا. سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی یۆنانستان بە راگەیەندراوێک وتی، 'دەولەتەکان ویژدانیان نییە، بەرژەوەندیان هەیە و بەو شێوازە رویێکی تری راستی پیلانگێرییەکەی نیشاندا. یونانیستان بۆ بەرژەوەندییەکانی دۆژمنایەتی گەلی کورد و ڕێبەرایەتی هەلبژارد.'
فەرماندار هێزل ئوزگور دەستنیشانی کرد، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵا ئوجالان بۆ چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەکان زۆر جار هەوڵیدا و وتی، " لە ئیمراڵیش یەکتربینینی ئەنجام دا و بانگی لە گەڵ و پارتی کرد. پروسەی ئاگربەستی راگەیاند. دەولەتی تورک و هاوکارەکانی لە گەل بانگی ڕێبەرایەتی بۆ چارەسەری کێشەکان، رەفتارەکانیان بۆ پیلانگێری قوول کردەوە و بەردەوام بوون."
هێزل ئوزگۆر دەستنیشانی کرد کە ئەو شەڕەی لەم دواییانەدا لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرێوەدەچێت هیچ یاسایەکی شەڕی تێدا رەچاو نەکراوە، دەرئەنجامی ئەمەیە و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "دەوڵەتی تورک پرۆسەی گۆشەگیری لە ئیمراڵی رۆژ لەدوای رۆژ دژوارتر دەکات و هەوڵ دەدات کە ئێمە بەو بارودۆخی دابڕانە ڕابێنیێت. زیاتر لە دوو ساڵە هیچ یەکتربینینێک لەگەڵ ڕێبەرایەتی نەکراوە و نیگەرانییەکانی خەڵک و پارتیش سەبارەت بە تەندروستی و ژیانی ڕێبەرایەتی گەیشتووەتە لوتکە. لەکاتی ئەم پرۆسەیەدا گوشاره کان بۆ سەر گەل و خەباتی ڕۆژنامەوانی دیموکراتیک زیاتر بووه . لە چوارچێوەی پلانەکانی پاکتاوکردنی گەریلا، سەدان ئۆپەراسیۆن هەم لە باکووری کوردستان بەڕێوەچوون و هەمیش شەڕێک بە چەکی تەرمۆباریک و کیمیایی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەتایبەتی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا ئەنجامدەدرێت. هەموو ئەمانە درێژەپێدەری پلانگێری ناونەتەوەییە.
هێزل ئوزگور دەستنیشانی کرد کە پێویستە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕی بەهێزتر بەردەوام بێت. هەر کەسێک خۆی بە شۆڕشگێڕ، دیموکرات، کەسێکی ئەخلاقی و سیاسی ناودەبات، پێویستە بەشداری ئەم تێکۆشانە ببێت. ئەگەر لە هەموو بوارێکدا تێکۆشانێکی رێکخراو پەرەی پێبدرێت، دەتوانرێت کۆتایی بە رەفتار و مامەڵەی پیلانگێڕیانە بهێنرێت.