بابه‌شێخ: ئێمه‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆركردنی زه‌كی چه‌له‌بی به‌ زووترین كات ئاشكرا ده‌كه‌ین

به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌نه‌كه‌ ئه‌مین بابه‌شێخ باسی له‌وه‌كرد، كه‌ ئه‌وان ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆركردنی چه‌له‌بی به‌ زووترین كات ئاشكرا ده‌كه‌ن.

شاندی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌نه‌كه‌ ئه‌مین بابه‌شێخ كۆبووه‌وه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌ببی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) ئه‌مین بابه‌شێخ سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌رۆكی دیداره‌كه‌ زانیاری به‌ رۆژنامه‌وانان دا و باسی له‌وه‌كرد، یه‌ك له‌ بابه‌ته‌كان تیرۆركردنی په‌نابه‌ری سیاسی باكوری كوردستان زه‌كی چه‌له‌بی بوو.

به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (یه‌نه‌كه‌) ئه‌مین بابه‌شێخ رایگه‌یاند، كه‌ تیرۆركردنی زه‌كی چه‌له‌بی له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆجێیی سلێمانی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دۆسیه‌یه‌كی جددییه‌ و ئاشكرای كه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تیرۆركردنی زه‌كی چه‌له‌بی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و وتی، "ئه‌وان له‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان. ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌ڵك ده‌كوژن، له‌ هه‌ر شوێنێك بن ده‌گیرێن. له‌ هه‌ر شارێكی كوردستان بن هه‌وڵ بۆ گرتنیان ده‌درێت".

به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌نه‌كه‌) ئه‌مین بابه‌شێخ په‌یوه‌ست به‌ بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی ئاغجه‌له‌ر وتی، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توندوتیژی و كوشتن نین. ئێمه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك دژی توندوتیژین و نامانه‌وێت ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌".

هـ . ب