بافڵ تاڵەبانی: دەبێت هەنگاوی خێرای پراکتیکی هەڵگیرێت
سەرۆکی یەکەنە بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی؛ "دەبێت پێکەوە بانگەوازییەکە وەرگرین و هەنگاوی خێرای پراکتیکی لە پێناو ئاشتیدا بنرێت."
سەرۆکی یەکەنە بافڵ تاڵەبانی پەیوەست بە بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ گوتی؛ "دەبێت پێکەوە بانگەوازییەکە وەرگرین و هەنگاوی خێرای پراکتیکی لە پێناو ئاشتیدا بنرێت."
دوای ئەوەی شاندی ئیمراڵی پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆییان بڵاو کردەوە. لەسەر ئاستی جیهان و تورکیا و کوردستانیش پێشوازی لە پەیامەکە کرا.
دەربارەی ئەم مژارە سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان (یەنەکە) بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی نوسراوی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە پێشوازییەکەی بافڵ تاڵەبانی بەم شێوەیە:
"پێشوازی لە پەیامەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەین، پێمانوایە پەیامێکی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەکخستنی ریزەکانی کوردایەتی و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێکەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەکەمان.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێکی گرنگ دەزانێت و وەک ئەرکێکی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەکە کە گیانی پێکەوەیی و برایەتی لەنێوان کورد و تورک دەباتە پێشەوە.
هیوادارین هەموولایەکمان بەدەم ئەم پەیامەوە بچین و هەنگاوی کرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەین کە سەرۆک مام جەلال بەردی بناغەکەی لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە داناوە.
وەک وتووشمانە ئێمە پشتیوانی خوشک و براکانمانین لە هەر چوار پارچەی کوردستان."