بانە؛ بەهۆی مین و تەقەمەنیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی شەڕەوە لە سنووری شاری بانە، گەنجێک گیانی لەدەستدا.
بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی شەڕەوە لە سنووری شاری بانە، گەنجێک گیانی لەدەستدا.
تۆڕی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، "رۆژی دووشەممە هاووڵاتیەک بە ناوی هادی غونچەدوست خەڵکی گوندی زەلێی شاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراقەوە گیانی لەدەستداوە".
روونیشیکردووەتەوە، "ئەو هاوڵاتیە دوای ئەوەی دەستکاری مین و تەقەمەنی پاشماوەی شەڕی کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەدا بە سەختی برینداربووە و گواستراوەتە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە و لەوێ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە".
ساڵی رابردوو بەهۆی تەقینەوەی مین ٢ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ١٢ کەسیش کە دوانیان منداڵن برینداربوون، یاخود ئەندامێکی جەستەیان لە دەستداوە.
بەهۆی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها هەوڵی هێزە سەربازیەکانی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووبەرێکی فراوانی ناوچە سنوورییەکانی ئەو بەشەی کوردستان مینڕێژکراوە.
هـ . ب