بانگەواز بۆ گردبوونەی ١ی ئەیلول لە ئامەد: لە دژی گۆشەگیری بڕژێیینە گۆڕەپانەکان

پەرلەمانتاری دەم پارتی عەدالەت کایا و هاوسەرۆکی حزبەکە لە ئامەد عەباس شاهین بۆ گردبوونەوەی ١ی ئەیلول بانگەوازییان راگەیاند و پەیامی "لە دژی گۆشەگیری و سیاسەتەکانی شەڕ بڕژێیینە گۆڕەپانەکان" درا.

ڕێکخستنی ئامەدی دەم پارتی پەیوەست بە ١ی ئەیلول 'ڕۆژی ئاشتی جیهانی' لە بینای ڕێکخستن ڕاگەیاندراوێکییان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەریەک لە هاوسەرۆکانی ئامەدی دەم پارتی گوڵشەن ئۆزەر و عەباس شاهین، پەرلەمانتارانی ئامەدی دەم پارتی عەدالەت کایا و سەڤیلا چەلەنک ئامادەبوون.

هاوسەرۆکی ئامەدی دەم پارتی عەباس شاهین قسەیکرد و لە قسەکانیدا سەرنجی خستەسەر شەڕی کوردستان و وتی: "پێویستی گەورەی ئەم وڵاتە ئاشتییە، نەک شەڕ. پێویستە کۆتایی بە شەڕ و نەژادپەرستی بهێنرێت. ئاشتییەکەی فرەلایەنە بهێنرێتە ئاراوە. دەرنجامی گۆشەگیری بەسەر هەموو گۆڕەپانەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوبووەتەوە. ئێمە ئەم گۆشەگیرییە رەتدەکینەوە داوا لە هەمووان دەکەین سبەینێ لەدژی گۆشەگیری لە ڕێپێوانەکەدا ئامادەبین."

'ڕێگەی چارەسەری بەڕێز ئۆجالانە'

دواتر عەدالەت کایا قسەیکرد و لە قسەکانیدا ئاماژەی بە سیاسەتەکانی شەڕی دەسەڵاتداری تورک کرد و وتی: "لەسەر ئەم خاکە خەبات بۆ ئاشتی دەکەین. ١ی ئەیلول دەرفەتێکی مێژوییە بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی ئاشتی. ڕێگەی چارەسەری ئاشتییانە بەڕێز ئۆجالانە."

'لە ١ی ئەیلولدا داخوازییەکانمان دەخەینەڕوو'

لە بەردەوامی قسەکانیدا کایا سەرنجی خستەسەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجلان و وتی: "دواکارین بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و هێنانەئارای چارەسەری ئاشتییانە هەنگاوی پێویست بگیرێتەبەر. ١ی ئەیلول لە کوردستان و جیهانیشدا ببێت بە هەنگاوی یەکەمی ئاشتی و پێکەوە داخوازییەکانمان بەرزکەینەوە."

لە کۆتاییدا کایا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی هەمووان کرد لە ڕێپێوانەکەی سبەییدا.