باقڕخان: لەگەڵ پەیامەکانی عەبدوڵا ئۆجالانداین

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقڕخان گوتی: "لەگەڵ پەیامەکانی بەڕێز ئۆجالانداین. بۆ ئەمەش ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر هەمووان. کاتی ئەوەیە پێکەوە ئاشتی بونیادبنێین."

هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقڕخان لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی پارتەکەییدا پێشهات و ڕۆژەڤەکانی هەڵسەنگاند.

لە دەستپێکی قسەکانیدا باقڕخان ناڕەزایەتی پارتەکەی لە دژی دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی شارەوانی ئەکدەنیز، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی ئەکدەنیز و دەستبەرسەرداگرتنی شارەوانییەکەیەدا نیشاندا و وتی: "سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانی ئەکدەنیزدا نەک بە تەنها لە دژی کوردانە، بەڵکو هاوکات لە دژی ئیرادەی بەڕێوەبردنی هاوبەشە."

پەیامی 'دیموکراتیکبوونە'

لە بەردەوامییدا باقڕخان سەرنجی خستەسەر ئەو پڕۆسەیەیی لە ئێستادا لە ئارادایە و گوتی: "ڕێگەمان دیموکراسییە. کەس ناتوانێت لە پێشمان بوەستێتەوە. بانگەوازی لە هەموو کەسێک دەکەین لە دژی عەقڵی دەوڵەتییدا لە دەوری عەقڵی دیموکراتیک بوون گردبێتەوە و تێکۆشانمان لە پێناوەدا گەورەتر بکەین."

سڵاو لە پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کرا: هێزی چارەسەری ئاشتییە

لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا باقڕخان سەرنجی خستەسەر پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ئاماژەی بەوەدا بە هەموو جۆرێک لەگەڵ پەیام و پڕۆسەکەدان بۆ بونیادنانی ئاشتی و وتی: "تا ئێستا ڕوانگەی بەڕێز باخچەلی و پارتە ئۆپۆسیۆنەکان، وە وەڵام و نیازەکانیان باشە. لەم بابەتەدا لەنێو کۆمەڵگەدا هابەشبوونێکی بەرفراوان پێکهات. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی تورکیادا پارتەکان بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەدەن بە لایەکەوە و پشتگیرییەکی گەورە دەدەنە چارەسەری دیموکراتیکی. بەڕاستی ئەمە گرنگە."

لە کۆتاییدا باقڕخان گوتی: "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان لە هەردوو پەیامەکەییدا باسی لەوەکرد هێزی بونیاندنانی ئاشتی هەیە. ئیدی کاتی ئەوەیە دەسەڵاتداری هەنگاوی کردەی بنێت و دەبێت ئەوەش بکات."