لە کانتۆنی فرات ٥ شەهید بە خاکسپێردرا
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شایستە ٥ شەهیدی بەرخۆدانەکانیان بە خاکسپارد.
بە هەزاران کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی شایستە ٥ شەهیدی بەرخۆدانەکانیان بە خاکسپارد.
بە هەزاران کەس لە خەڵکی کانتۆنی فرات شەهیدانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدەیا بە خاکسپارد.
شەهید بروسک عەفرین (هۆزان محەمەد) کە لە ٣ی کانوونی دووەم شەهید بوو، دلیار (هەیستەم کەلەش)، یەڵماز (بەهدینان حسی)، قەدیل (محمەد شێخ بەکر)، هۆگر (جەنگین عەبدولقاد) کە لە ٨ی کانوونی دووەم لە تشرین شەهید بوون بە مەراسیمێکی شایستەی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهید دیجلە سپاردەی خاک کران.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد، دواتر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک- پەیەدەی کانتۆنی فرات، بێریڤان ئیسماعیل قسەیکرد و لە قسەکانییدا جەختی لەوەکردەوە بە بەرخۆدانیان کۆتایی بە خواستەکانی داگیرکەران دەهێنن و خاوەنداری لە تێکۆشانی شەڕڤانانیان دەکەن.
دواتر هاوسەرۆکی ئەکادیمیای ئەمگیهان جودیی بنەماڵەی شەهیدان، سلێمان سلێمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەتی تورک لە مێژەوە خواستی لەناوبردنی گەلی کوردی هەیە، بەڵام گەل بە بەرخۆدانی شەڕڤانیانەوە ئەو خواستانەی شکست پێهێناوە.
لەسەر ناوی شەهیدانی قەندیل، مەحسوم شێخ بەکر قسەیکرد و گوتی: "بەڵێن دەدەین بە شەڕڤان و شەهیدانمان هەموو کاتێک لە بەرخۆداندابین. چی ڕوودەدات گرنگ نییە ڕێگەمان ڕوونە و بە سەرکەوتنمان دووژمن تێکدەشكێنین."
دواتر بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرانەوە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان کران.
لەگەڵ درووشمی "شەهید نامرێ" و هەڵهەڵەی دایکانەوە تەرمی هەرچوار شەهید بە خاکسپێردران.