باقرخان: بەرخۆدانی گەل لە تانک و تۆپی ئەوان گەورەترە
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان وتی: "بەرخۆدانی گەل لە تانک و تۆپی ئەوان بەهێزترە. لێرە بەدواوە هیچ کوردێکی بە شکۆ تەنانەت نابێت بە پێش بینای ئاکەپەشدا تێپەڕێت."
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان وتی: "بەرخۆدانی گەل لە تانک و تۆپی ئەوان بەهێزترە. لێرە بەدواوە هیچ کوردێکی بە شکۆ تەنانەت نابێت بە پێش بینای ئاکەپەشدا تێپەڕێت."
هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکی پێشوی گشتی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەبە) پەروین بولدان و بە یاوەری شاندێک لەدژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی جۆلەمێرگ، چاوپێکەتنەکانیان لەگەڵ گەلدا بەردەوامە.
شاندەکە سەردانی شارەوانی گەڤەری کرد و پاشان شاندەکە لە کاتی سەردانیکردنی کاسبکارانی شارەکەدا لە لایەن پۆلیسەوە ڕێگرییان لێکرا و پۆلیس بە قەڵغانەکانیان هەوڵی ڕێگریکردنی سەردانیکردنەکانی شاندەکەیان دەکرد، بەڵام بە یاوەری گەل شاندەکە یەک بە یەکی کاسبکارانی بەسەرکردەوە و لەدژی پۆلیس وەستانەوە.
باقرخان لە کاتی سەردانیکردنی کاسبکاراندا قسەیکرد و وتی خەڵکی جۆلەمێرگ جارێکی تر دەستبەرداگرتنی شارەوانیەکانیان ڕەتکردەوە. دەسەڵاتداری لە پێشوودا قەیومی سەپاندووە، بۆیە خەڵکی گەڤەر زۆر باش قەیوم دەناسێت، شاهیدی ئەوەیە کە قەیوم چ کارەساتێکی خوڵقاندووە.
باقرخان لەگەڵ کاسبکاراندا زیاتر قسەیکرد و وتی: "ئەم جۆش و خرۆشەی ئەمرۆ زۆر مانادارە. با پێکەوە پشتگیری لە خەڵکی جۆلەمێرگ بکەین. پێویستە لە دژی عەقڵێتی قەیومخوازی هەموومان بوەستینەوە. گەر ئێمە یەکگرتووبین ئەوا هیچ ستەمکار و قەیومخوازێک ناتوانێت لە بەرامبەرماندا بوەستێتەوە. داواتان لێدەکەم شەو و ڕۆژ بۆ خاوەنداریکردن لە شارەوانیەکان بە ئاگابن. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە عەقڵێتی قەیومخوازی لەم خاکەدا سەردەرنەهێنێتەوە، خاوەنداری لە شارەوانی و پارتی خۆتان بکەن. باوەڕکەن ئەوان هیچ کاتێک لە ئیرادەی گەل بەهێزترنین. بەرخۆدانی ئێوە لە تانک و تۆپی ئەوان زۆر بەهێزترە. ئێو هەرگیز لەبەرامبەر سیستەمی نکۆڵیکەرە سەرتان دانەنواندوە و بە ئیرادەی گەلمانەوە هەر وا بەسەربەرزی دەمێنێنەوە. بۆیە نابێت هیچ کوردێکی بە شکۆ تەنانەت بە بەردەم بینای ئاکەپەشدا تێپەڕێت"