باتوفا چەکدار لە بڕیارگەى ناوەندیی یەژاستار باسی لە بەرخودان لە دژی داگیرکەریی تورک بە پێشەنگایەتیی یەژاستار کرد و وتی، "ژنانی کورد لە سەنگەرەکاندا و لە چیاکاندا بەرخودانێکی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. ئەو بەرخودانە، کە ئێمە لە باکوور – باشوور بەڕێوەی دەبەین، بە پێشەنگایەتیی یەژاستار بەڕێوەدەچێت. هێزی ژنان، ناسنامەى یەژاستار، لە هەموو سەنگەرەکانی بەرخوداندا هەیە. ئەو بەرخودانە، کە بەرامبەر داگیرکەری و بەرامبەر بە فاشیزم بەرێوەدەچێت، بە ژنانی کوردی وڵاتپارێز و بەرەنگار بەڕێوەدەچێت. بەراستی ئەوە تەنها قسە نییە، چونکە بەرخودانی ژنانی کورد لە ساڵی رابردوودا لە حەفتانین بینرا. هەروەها لە چەند مانگدا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین ژنان بە بڕیار لە بەرامبەر پاکتاوکاری و داگیرکەری وەستانەتەوە".
"دۆزی ئەوان بەرخودان و شکۆی کوردستان بوو"
باتوفا چەکدار فەرماندەی یەژاستار لە بەردەوامیی وتەکانیدا باسی لە بەرخودانی ١٤ی تەممووز لە زیندانی ئامەد دا کرد و وتی، "ئێمە لە مانگی تەممووزداین، سەرەتا لە کەسایەتیی کەسە شەهیدەکانی بەرخودانی زینداندا، یادی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی دەکەمەوە و سەرمان لە بەرامبەر رەنج و فیداکارییاندا دادەنەوێنین. ئێمە دەڵێین، ئەو رۆحەی ١٤ی تەممووز لە ناو ئێمەدا دەژی و ئێستا لە هەموو ساتێکدا لەگەڵماندا دەژی. بەراستی رۆحێکی وەها، کە لە کوردستان بووە بناغەى شۆڕشی ژیانەوە، شۆڕشی ژیانەوە لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە ژیانی گەلی کورد و لە بەرخودانی تێکۆشانی ئازادیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە و گەورە بوو. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا رۆحی بەرخودانی ١٤ی تەمموز لە هەموو شەقامەکاندا لە هەموو شارەکاندا، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا و لە هەموو سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلادا و لە دڵی شەڕڤانان و وڵاتپارێزانی کورددا و ئەو کەسانە، کە دەڵێن، دڵمان بۆ ئازادی لێدەدات، تێکۆشانی هەموو کەسێک و لە هەموو شوێنێکدا ئامادەیی هەیە و دەژی و ئەو تێکۆشانە بە بەردەوامی گەورە دەبێت. رۆحی ١٤ی تەممووز هەموو کات لە تێکۆشانی ئێمەدا زیندوو و ئامادەیە و هەمیشە و بە بەردەوامیش بە زیندویی دەمێنێتەوە. بۆ ئەوانەش یادی ئەو شەهیدە گەورانەى شکۆمەندی دەکەمەوە".
"درێژە بە عەقڵییەتی پاکتاوکارانەیان دەدەن"
شیکارییەکانی باتوفا چەکدار فەرماندەی یەژاستار بەمشێوەیەیە:
"لە راستیدا فاشیزم ئەمڕۆ لەسەر گەلان و لە بەرامبەر بزووتنەوەى ئازادیدا بەردەوامیی هەیە، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ قۆناغی زیندانی ئامەد دا نییە. رەنگە شێوەی گۆڕیبێت، بەڵام لە جەوهەردا ئەو داگیرکەرییە، ئەو فاشیزمە و ئەو عەقڵیەتەیە. بە تایبەتی ئەو عەقڵییەتە پاکتاوکارییە لەسەر گەلی کورد هەر وەک خۆیەتی. ئەگەر مرۆڤ بڵێت، دەوڵەتى تورک لەو رۆژەوە تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆمان چیی گۆڕیوە؟ دەبێت مرۆڤ بڵێت، هیچ شتێکی نەگۆڕیوە، دەوڵەتێکی داگیرکەرە، کە بەرامبەر تێکۆشانی گەلی کورد و لە بەرامبەر بزووتنەوەى ئازادیدا لە لاوازترین و تەنگاوترین قۆناغیدایە. ئەو دەوڵەتە لە قۆناغی هێرشکاریدایە، ئەوەش هۆکاری خۆی هەیە، لە بەرخودانی ١٤ی تەممووزدا تاوەکو ئێستا ٣٩ ساڵ تێپەڕیوە، تێکۆشانی پێش ئەوە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە. هەروەها هەر کاتێک خواستی تێپەڕێت فاشیزم لە بەرامبەر ئەم تێکۆشانەدا لاواز و تەنگاو بوو. دەستیشی لە عەقڵییەتی پاکتاوکارانەى خۆی هەڵنەگرت. لە تورکیا هیچ شتێک بە ناوی رەسەنایەتی نەماوە. بۆ نمونە زۆر تیۆریی خۆجێی و میللی باس دەکەن، بەڵام لە راستیدا وا نییە. ئەوەى کە سەرنجی بدەنە ئەوەیە، کە هێزی جەوهەرییان نەماوە. کاتێک بابەتی پاکتاوکردنی کوردان دەبێتە بابەتی قسە و گفتوگۆکانیان، زۆرێک لە لایەنەکان بێدەنگ دەبن. ئەو بێدەنگییە رەوایی بە سیستمی ئاکەپە – مەهەپە دەدات.
"دەوڵەتى تورک یاساکانی خۆی پێشێل دەکات"
دەیانەوێت بە گوشار، هێرش و ئۆپراسیۆن بۆ سەر گەلی کورد و بزووتنەوەى ئازادی لە بابەتی کورددا هەموو کەس بێدەنگ بکەن و چاویان دابخەن. ئەو کەسانەى پێشەنگایەتی بۆ ئەو عەقڵییەتە دەکەن لەوە بوێری دەگرن. بەو شێوازە درێژە بە خۆیان دەدەن. ئەوان بۆ خۆیان باش دەزانن، کە هۆکاری ئەو هێرشانە ئەوەیە. هەم ئۆپراسیۆن لەسەر ناوچەکانی باکوور – باشوور و هەمیش لەسەر گەلی کورد و هەم گوشار لەسەر زیندانیان هەیە و دەبێت بیانوەستێنن و بۆ ئەوەش دەبێت وەک دەوڵەت و ەک یاسا و مافەکانی خۆیان بجوڵێنەوە و رووبەڕووی راستیی خۆیان لە ناو خۆیاندا ببنەوە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو دەنگ و کاردانەوانە بپچڕێنین، شەڕ لە بەرامبەر گەل و گەریلا لە رۆژەڤدا دەهێڵنەوە. لەم قۆناغەدا هێرشەکان بۆ سەر هێز و لایەنە دیموکراسییەکان و بۆ هێرشەکان بۆ سەر گەلی باکووری کوردستان و هێرشەکان بۆ سەر گەلی تورکیا، قەبارە و ئاستی خۆی بەرامبەر ئەو دۆزە تێپەڕاندووە. بە کورتی دەوڵەتی تورک یاسا و مافەکانی خۆی پێشێل دەکات.
"بە دڵنیاییەوە گەریلا هەنگاو بۆ دواوە نانێت"
بێگومان ئامانجیان ئەوەیە، کە رێگری لە چالاکییە کاریگەرەکانی گەریلا بکەن. ئێمە دەزانین، کە لە قۆناغەکانی رابردوودا و سەرباری ئەو هەموو ئۆپراسیۆن تەکنەلۆژیاییەى بەردەستیاندا و بەو هەموو هاوکاری و پشتیوانییەى لێیاندەکرێت، جاش و جەردەوانەکان و کۆنتراکانیان بە دەورووبەری خۆیاندا رێکخستووە، بەڵام سەرباری ئەوەش جارێکیتر و ئەمجارەش گەریلا لە بەرخودانی خۆیدا هەنگاوێکی بۆ دواوە نەناوە. لە هەموو گۆڕەپانەکانی باکووردا چالاکیی گەریلا بەرەوپێشچوون. گەریلا لە دەرسیم، بۆتان و سەرحەد چالاکیی گەورەیان ئەنجامداوە. بە دڵنیاییەوە گەریلا لە باکووری کوردستان پێشەنگایەتیی بەرخودان دەکات.
"خواستیان باشووری کوردستان داگیر بکەن"
لە هێرشی ٢٣ی نیساندا ئەوە روون بوویەوە، کە خواستیان سیستمی گەریلا لە ناو ببەن و ناوچەکانی گەریلا بەرتەسک بکەنەوە. ئێمە دەزانین ئەو ئۆپراسیۆنە بە دژواری بەردەوامیی دەبێت. سەرباری ئەوەى ئەو ئۆپراسیۆنە ماوەى ٣ مانگە بەردەوامە، بەڵام لە قۆناغی پێشوودا ئاماری دوو مانگی ئەو ئۆپراسیۆنە لەلایەن ناوەندی پاراستنی گەلەوە بڵاوکراویەوە. ئەو بەرخودانەی، کە لە گۆڕەپانەکاندا روودەدات، راستیی دەوڵەتی تورک دەخاتە بەرچاو و روونی دەکاتەوە. لە ساڵانی رابردوودا چەندین ئۆپراسیۆن کرایە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. لە ساڵی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠دا لە ناوچەى حەفتاتین ئۆپراسیۆن روویدا. ئەو شوێنانە، کە گەریلا تیایاندا بەرەنگاری و بەرخودان دەکات، ئەو شوێنانەن، کە سوپای تورک ئۆپراسیۆنی تیادا ئەنجام دەدات و ئەوەش ئامانجی دەوڵەتی بۆ ئەو شوێنانە روون کردەوە.
لەو ئۆپراسیۆنەدا ئامانجی سەرەکیی ئەوەیە خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات و ئامانجی دووەمیشی ئەوەیە، کە دەیەوێت سیسستمی گەریلا لەو ناوچانەدا، کە گەریلا ساڵەهای ساڵە خۆی تیادا رێکخستووە و لەو ناوچانەدا لێهاتووی و شارەزایی بە دەستهێناوە، گورزی لێبدات. هەر چەند پشت بە هێزە پیلانگێڕەکانی سەر کوردستان دەبەستێت، بەڵام دەڵێن، ئێمە هێزی بە هێزی ناتۆین، لەو ناوچانەى شەڕدا و لە ناوچانەدا، کە گەریلا بەرخودانیان تیادا دەکات، زۆر باش ئەوە دەردەکەوێت و دەبینرێت، کە ئەو سوپایە ئەو هێزەى نییە بتوانێت بەرامبەر گەریلا شتێک بە دەست بهێنێت. ئەو سوپایە ناتوانێت بەرامبەر بە گەریلا بوەستێتەوە.
ئەوانەى بەرامبەر بە ئێمە شەڕ دەکەن، چەتەکانی سوریان، ئەو چەتانەن، کە بە ناوی پەنابەرییەوە هێناویانن و بەرامبەر بە گەریلا شەڕیان پێدەکەن. سوپای تورک هەم بەو چەتانە و هەم بە کۆنترا و جاش و جەردەوان، کە لە باکووری کوردستانەوە هێناونی، بەرامبەر بە ئێمە شەڕیان پێدەکات. ئەوانەى بۆ پارە شەڕ دەکەن، بێگومان ناتوانن بەرامبەر بە شەڕڤانانی ئاپۆیی شەڕ بکەن. گۆڕەپانەکانی بەرخودان، لە مێژووی شەڕی ئێمەدا قۆناغێکی نوێیان دەستپێکردووە. لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین و لە زاگرۆسەکاندا تەنها شەڕی تونێلەکان ناکرێت. شەڕی تونێلەکان تەنها لایەنێکی شەڕەکەیە. لە مێژووی شەڕی ئێمەدا بۆ یەکەمینجارە ئەوەندە بەرخودانێکی درێژخایەن، ئەوەندە پسپۆڕی و لێهاتووی و خوڵقکاریی گەورە هەیە.
"دەبێت هەڵوێستێکی نەتەوەیی هەبێت"
هەندێک بابەت، کە مرۆڤ رەخنەیان لێ بگرێت ئەوەیە، کە دەبێت بەرامبەر ئەو داگیرکەرییە هەڵوێستێک هەبێت. بەرامبەر بە پاکتاوکردنی سروشتی کوردستان هەڵوێستێکی وڵاتپارێزی پێویستە. ئێمە ئەوە بۆ گەلی باشووری کوردستان دەڵێین. ئەو ناوچانەى کە شەڕ تیایاندا بەردەوامە، لە حەفتانین تاوەکو خواکورک، ئەو ناوچا شاخاویانەن، لە سەردەمی داگیرکەریی سەدامەوە دەیانجار گوندەکانیان وێرانکراون. لەم قۆناغەدا و لە قۆناغی پێشووشدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئەم ناوچانە بوو. خاکی باشووری کوردستان لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا رووبەڕووی راستییەکی دژوار بووەتەوە. لە دەیان هێرشدا بۆ سەر ئەم خاکە، کە هەبوونیان لەم خاکەدا، پشتیان بەم چیایانە دەبەست و هێشتا لەم چیایانەدا. ئێمە دەزانین، کە کولتوری ئەو عەشیرەتانە، کولتوری وڵاتپارێزییەکی قوڵە. خاوەنی کولتوری عەشیرەیی کوردێتین، کە کولتور و کەرامەتی خۆیان دەپارێزن. ئێستا هێڵی زاخۆ، مەتینا، قاشورا، دامێنی زەندورا، عەشیرەتەکانی سندی، گولی، بەرواری و هەروەها لە هێڵی خواکورک دا، عەشیرەتەکان، کە لە زاپ و دەورووبەریدان، عەشیرەتەکانی زێباری و رێکانی وڵاتپارێزن. ئەوانە خاوەنی وڵاتپارێزی و کارەکتەرێکی قوڵن".
ژ.ت