باوکی شەهید شۆرش کارەر قارەمانی شەڕی تونێلەکان کۆچی دوایی کرد

کەماڵ عەباس زادە، باوکی گەریلای هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ی شۆڕش کارەر(چاوش عەباس زادە)، یەکێک لە قارەمانەکانی شەڕی تونێلەکان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

کەماڵ عەباس زادە، باوکی گەریلا شۆڕش کارەر(چاوش عەباس زادە)، خەڵکی گوندی قزڵکەندی سەڵماسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی زانیارییەکان کەماڵ عەباس زادە ماوەیەکە بەدەست نەخۆشیی قورسەوە عەزیەتی دەکێشا.

ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی لە دوێنێەوە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ـەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مزگەوتی ئەلڕەسوولی کوی وەحدەت بەڕێوەدەچێت.

شایانی باسە، شۆڕش کارەر(چاوش عەباس زادە)، گەریلای هەپەگە، کوڕی ڕەحمەتی کەماڵ عەباس زادە، ڕۆڵی پێشەنگایەتی لە دامەزراندنی تاکتیکی شەڕی تونێلەکان دا هەبوو لە چیاکانی کوردستان، کە ئەمڕۆ بۆتە مایەی ترس بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک. شۆڕش کارەر، کە هاوشانی هەڤاڵانی لە چیای گابار باکووری کوردستان، بەرخۆدانێکی ناوازەی ٥٠ ڕۆژەیان لە دژی داگیرکەری تورک تۆمار کردبوو، ڕۆژی ١ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە کاتی شەڕ و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی شڕناخ شەهید بوو و بۆ هەمیشە لە بیرەوەری هەڤاڵانیدا مایەوە.