بایک: ١٥ی تەباخ چالاکییەکی لەو شێوەیەیە کە مێژووی گۆڕی

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری KCK جەمیل بایک ڕایگەیاند: ١٥ی تەباخ چالاکیەکی وەهایە کە مێژووی گۆڕیوە. ئەم جۆرە چالاکیانە دەبنە داستانی ئەم گەلە. ١٥ی تەباخ وەک نەورۆز تێکۆشانی نەتەوەیی کوردە.

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری KCK جەمیل بایک لەبارەی ٣٧مین ساڵیادی ١٥ی تەباخ قسەی بۆ ANF کرد.

بایک لە قسەکانیدا ڕایگەیاند، کە دەوڵەتی تورک لە دامەزراندنی کۆمارەوە تا ئێستا لە باکوری کوردستان شەڕی تایبەتی کردووە و بە شێوازی شەڕی دەروونییە هەوڵیداوە، کە کۆمەڵگای کوردی لە ژێر داگیرکاریدا بشکێنرێت و پەیمانی لۆزان ڕێگای بە یاسا نێودەوڵەتییەکان داوە و گەلی کورد بە رادەستی کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بکراوە.

بایک وتی "بەو شێوەیە دەبێت دەوڵەتی تورک وەک دەوڵەتی بکوژ پێناسە بکرێت. هەتا ئەو ڕاستییە نەزانرێت، ناتوانرێت لە کردەوەکانی دەوڵەتی تورک تێبگەین. هەر لە ئێستاوە کارەکتەرێکی ئەم دەوڵەتەی تورک ئەوەیە کە کۆمەڵکوژییەکی تەواو ئەنجام بدات، بەڵام لە ژێر هەندێک شتدا بیشارێتەوە.

بایک دەشلێت "سەرنجڕاکێشترین لایەنی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە ئەوەیە، کە ئەم راستیەی دەوڵەتی تورکیان ئاشکرا کردووە. ڕێبەر ئاپۆ لە یەکەم وشەوە ڕاستیی کورد و دوژمنی لەسەر سۆسیالیزمی مێژوویی شیکردەوە و لەسەر ئەم بنەمایە بە ڕوونی هەموو راستییە کۆمەڵایەتییەکانی سیاسی ئاشکرا کرد. بەم شێوەیە پێویستە مرۆڤ ڕێبەر ئاپۆ وەک کۆمەڵناسێکی سیاسی ببینێت.  ڕێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە ڕاستیی کورد و دوژمنی ئەو کاتەشی روون کردووەتەوە و بۆ ئەوەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لە دژی ئەو داگیرکارییە بکوژە تێکۆشانێکی کاریگەر بکەن، ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هێشتا نەکەونە بۆسەیەکی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکەوە و بە هزری سۆسیۆلۆژیای سیاسی رێبەر یاپۆ ، توانراوە لەبەرانبەر سەرکردایەتی نۆکەری کوردی چینەی باڵادەست و بۆسەکان بوەستینەوە.

بایک وتی، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وتوویەتی پۆلیتیکای سیاسی، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و کلتوری دەوڵەتی تورک وای کردووە کە ڕاستی کۆمەڵگای کوردی پێچەوانە بکاتەوە، ئەوانەی نکۆڵی لە کوردبوونی خۆیان دەکەن و ئەوانەی خاوەنداری لە کوردبوونی خۆیان دەکەن، ئاگاداری راستی خۆیان نین و رایگەیاندووە کە کێ بیەوێت دەتوانێت لەدژی داگیرکەری تێکۆشانێکی کاریگەری ئەنجام بدات، بەڵام پێویستە ئاگاداری راستی کۆمەڵایەتی خۆیان بن و خۆیان لە کەسایەتی دووروو رزگار بکەن.

بایک وتی"١٥ی تەباخ بەم ئامانجە ئامادەکرا، بۆ دەرچوون لەو کەسایەتییەی کە واقیعی دوژمنی دروستیکردووە، مرۆڤ پێویستی بە تێکۆشانێکی وەها هەیە. بۆ دابڕاندنی تاکی کورد لەو کەسایەتییەی کە لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن دوژمنەوە دامەزراوە ئەمە یەکێک بووە لە ئامانجە سەرەکیەکانی هەنگاوی ١٥ی تەباخ و بەم شێوەیە یەکەم گولە تەقێنراوە.

بایک بە بەردەوامی ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکەم فیشەکی ١٥ی تەباخ لەو دواکەوتووییە وەشێنرا کە لە کوردستان دروست ببوو، لەو ڕاستییەی کورد درا کە لە زۆر لایەنەوە کورد پڕ ببوو لە ئێش و ئازار و وتی، کە دەبێت ڕاستیی ١٥ی تەباخ لە زۆر لایەنەوە ببینرێت، دەربڕینە سەربازییەکەی بە تەنها هەڵەیە و ئەم شێوازی لێدوانە پێچەوانەکردنە. داگیرکەری قڕکەر بە تەنها باسی ئەم لایەنەی کردووە. چونکە هەوڵیداوە رێگری لە بینینی هێلە سەرەکییەکانی ئەو هەنگاوە بکرێت"

بایک لەبارەی گرنگی مێژوویی ١٥ی تەباخەوە وتی "١٥ی تەباخ چالاکییەکی لەو شێوەیەیە کە مێژووی گۆڕیوە. لە مێژوودا ئەم جۆرە چالاکییانە کەم بوون. ئه م جۆره چالاکیانه دەبنە داستانی گەلان. واتە داستانەکان بە ئەرکێکی ئاوا بۆ گەل هەڵدەستن. لەم بارەیە ١٥ی تەباخ ڕۆژی نەتەوەیی کوردە وەک نەورۆز. خۆی نەورۆز وەک جەژنی ژیانەوە هاوشێوەی ١٥ی تەباخ بینراوە. بە هوشیاری و نزیکبوونەوەیەکی وەها پیرۆز دەکرێت.

بایک لە بەردەوامیدا وتی: "هەنگاوی ژیانەوە کە لە ١٥ی تەباخەوە دەستیپێکرد، شۆڕشی کلتوری، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی، ژن، دیموکراتی، سیاسی و ڕۆحی خوڵقاند و واقیعێکی نوێی کوردی ئافراند. ڕێبەر ئاپۆ بە دیاریکراوی پلانی ئەوەی داڕشتووە کە لە ١٥ی تەباخدا شۆڕشی لەو شێوەیە ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوەش کۆمەڵگەی ئێمە، کادیرەکانمان، هەڤاڵانمان بە تایبەتی راهێنانیان کردووە. سەدان شیکاری کۆمەڵایەتی، سیاسی، کولتووری، کەسایەتی، ژیانی نەتەوەیی، دیموکراتی و کۆمەڵایەتی لەسەر ژن و بنەماڵە کراوە. بەبێ ئەوەی کورد بەو شێوە فراوانە ڕابهێرێ ، نەدەتوانرا لە هەموو دواکەوتوییەک ڕزگار بکرێت .

بایک ڕایگەیاند، ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردە، سیاسی، سەربازی، کۆمەڵگەیە، هەموو ڕوانگە و ڕاهێنانەکان لەم لایەنەوە ناوەڕۆکی پەروەردەن، ڕێبەرایەتی ئۆجالان ڕێبەرایەتییەکی وەهایە کە پەروەردە، گواستنەوە، هەموو کاتژمێرێک، هەموو ڕۆژێکە و وتی "ئەوەی لە ١٥ی تەباخدا ئامادەکرابوو ڕۆژ بە ڕۆژ لە دوای ئەو هەنگاوە دەستی پێکردووە، ڕۆژ بە ڕۆژ کاری کرد کە درێژخایەن بێت. ئەمە ئەو راستی ڕێبەرایەتییە کە وایکردووە ئەو هەنگاوە بەردەوام بێت، لە ڕووی رۆشنبیری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازییەوە"

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری KCK جەمیل بایک ئەوەشی خستەڕوو کە بە هەنگاوی ١٥ی تەباخ گۆڕانکارییەکی گەورە لە کۆمەڵگەی کوردیدا روویدا و وتی "ئەوە شۆڕشێکی وەهایە کە هەموو رۆژێک دەگۆڕێت، شۆڕشێکی ژیانەوەی لەو شێوەیەیە کە لە شۆڕشدا بەرپا بووە" و ئەگەر ئەمڕۆ سەرەڕای هەموو هێرشەکانی کۆمەڵکوژیی، نەتوانرێت ئیرادەی ئازادی بشکێنرێت، ئەوە بەهۆی راستی ئەم شۆرشەوەیە.

بایک ڕایگەیاند، «ڕێبەر ئاپۆ ١٥ی تەباخی ئامادەکرد بۆ ئەوەی دەوڵەت و کۆمەڵگە رووبەرووی یەکتری بکاتەوە، وای کردووە کۆمەڵگا دەوڵەت بەبێ رووپووش بناسێتەوە . بە تەنها به تێکۆشانێکی بەو جۆرە دەتوانرا کاریگەری داگیرکەری و قرکردن لەسەر کۆمه ڵگادا بڕەوێنرێتەوە. «ڕاستیی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو گەریلایانەی کە بە دەستی ئەو پەروەردەکران. لەناو کۆمەڵگەدا ستانداردی نوێی قبوڵکردن و ڕەتکردنەوەیان هێناوە. چەندین پێوانەی پەسەندکراوی پێشوو ڕەتکرانەوە. گۆڕانکاری بەرچاو لە پێوانەکانی ڕەتکردنەوەی و قبوڵکردن دا کراوە. لەلرووی نیشتمانپەروەری و کۆمەڵایەتیبوون و دێموکراسی و گەل و واقیعی دادپەروەرییەوە گۆڕانکاری زۆر کراوە.

بەتایبەتی پەیوەندیەکان لەگەڵ دەوڵەتدا کەوتونەتە ڕیزی پێشەوەی پێوەری ڕەتکردنەوە. هەڵوێستیش بەرامبەر بە داگیرکاریی بووە بە هێڵی پێشەوەی پێوەری قبوڵکردن، پێوەری متمانە. گۆڕانکاری لە کۆمەڵگادا لە بنەڕەتدا بە گۆڕینی پێوەرەکانی قبوڵکردن و ڕەتکردنەوە دەکرێت، ڕێبەری ئاپۆ گرنگییەکی زۆری بە ئەوە داوە.

لەبارەی دیوی دروستکردنی نەتەوەیی هەنگاوی ١٥ی ئاب بایک وتی:"بەو پێیەی گەریلاکان لە ئاستی ناوخۆیی و هەرێمیدا کاریگەر لە هەموو کوردستان، وایان کردووە کە هەستێکی هاوبەشی کۆمەڵگای کوردی دروست بکرێت و لە دەوری بەها نەتەوەییەکان کۆببنەوە. لەم ڕووەشەوە ١٥ی تەباخ هەنگاوێکی نەتەوەیی و نشۆڕشێکی نەتەوەیی دروست کردووە."

بایک لە بەردەوامیدا ئەوەی خستەڕوو:"١٥ی تەباخ بووەتە هەنگاوێکی وەها نەک ئاخا و بەگ، بەڵکو خەڵکی ڕێکخراوەیی کردووەتە هێز و دەسەڵاتی ئاخا و بەگ و نەریت و عادەتی دواکەوتو نەماوە، خەڵک بوونەتە هێزی سەرەکی. پەکەکە و گەریلاکان رۆڵیان لە هێزی گەلدا بینیوە. ڕاپەڕینە مێژووییە گەورەکانی ئەنجام داوە. بەبێ گوێدان بە ڕێگریکیەکان ئاخا و بەگ و نەریتی کۆن، راپەرینی گەورەی مێژوویی ئەنجامداوە. ئەم شۆڕشە دیموکراتییە ئەوەندە بەهێز بووە کە ئەو بازنەی کە تا ئێستا لە کۆمەڵگای کوردیدا کاریگەر و بەناوبانگ بوون کە خۆیان لە تێکۆشانی ئازادی نزیک کردوەتەوە. هێزی شۆڕشی دیموکراتی وای کردووە ئەم دەسەڵاتە کلاسیکانە بەم شێوەیە ڕەفتار بکەن.

ژنانیش لەم شۆڕشە دیموکراتیەدا بەشداربوون، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە، کە کاراکتەری دیموکراتی ئەم شۆڕشە ئەوەندە بەرفراوان و قوڵە، ڕێبەر ئاپۆ بە شیکردنەوەی پرسی ژن و بنەماڵە هەوڵی بەهێزکردنی ژنانی داوە. گۆڕانی کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا لەم شیکردنانەی ژنان و خێزاندا خۆی بینیوەتەوە .

لەبارەی کاریگەریی ١٥ی تەباخ لەسەر شۆڕشی کەلتوریی، بایک وتی "بەم شۆڕشە کلتور و هونەری کوردی لە هەموو شوێنێک رۆحی بەبەرداکرا.  شۆڕشی دیموکراتی، نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی، کەلتوری شۆڕشی کوردی زۆر دەوڵەمەند، جوان و کاریگەر کردووە. کەلتوری کوردی کاریگەری لە هەموو شوێنێک وەک سروشتێک نیشان داوە کە لەگەڵ بەهاردا زیندوو دەبێت . ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت،" شۆڕشەکەمان پێش هەموو شتێک شۆڕشێکی کەلتوورییە، هێڵی کولتووری لە پێشە" بە پێشکەوتنی گەورەی گەورە و هونەر ئەوە سەلمێنراوە."

لەبارەی کاریگەری ١٥ی تەباخ لەسەر سیاسەتیش، بایک دەڵێت"بۆ یەکەمجارە کورد بووەتە خاوەنی ئیرادەیێکی سیاسی. لەگەڵ پەکەکە لەگەڵ ڕاپەڕینەکانی ساڵانی نەوەدەکاندا هوشیاریی سیاسی و ڕێکخراوی خەڵک دروست بوو. توانای ویستی سیاسی گەیشتووەتە ئاستێک کە چیتر تەنیا لەلایەن ڕێکخراوە نایاساییەکانی وەک ERNK ئەنجام نەدرا. گەلی کورد لە ڕێگەی ڕاپەڕینەکانەوە شەرعییەتی بە ویستی سیاسی خۆی داوە و وەک چونەتە بواری سیاسەتی یاساییەوە گەیشتونەتە واقیعێک کە ویستی سیاسی خۆیان ئاشکرا دەکات. ببینرێت یان نەبینرێت، ١٥ی تەباخ وای لە گەلی کورد کردووە کە خاوەنی ئیرادەی سیاسی بن لەسەر کۆمەڵگەی ڕێکخراوەیی. ئەوانەی ئەم ڕاستییە نابینن ناتوانن ببنە خاوەم ئیرادەیەکی سیاسی دیموکراتی و نە دەتوانن خەباتێکی سیاسی دیموکراتی بکەن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری KCK ، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی " لە کوردستان لەژێر هەموو گۆڕانکارییەک هەنگاوی ١٥ی ئاب هەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە ڕەنجێکی گەورە ئامادەی کردووە . بە شەهیدەکانمان ئەم هەنگاوە نەک تەنیا لە بواری سەربازی، بەڵکو لە هەموو بوارێکدا بەردەوام بووە. واقیعی کۆمەڵایەتی کورد ، واقیعی نەتەوەیی دێموکراتیک ، بەم هەنگاوە دروست بووە ."

ف.ق