ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه رایگه‌یاند، "چالاكی هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی بازه‌كانی زاگرۆس له هه‌رێمه‌كانی ئاڤاشین و زاپ كه هه‌موو شوێنێك گۆڕدراوه بۆ گۆڕه‌پانێكی به‌رخودان و گورز له‌سه‌ر گورز له داگیركه‌ران ده‌وه‌شێنن، بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. له چالاكی هێزه‌كانمان له جوگرافیایه‌كی زۆر به‌رفراواندا، هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی دوژمنیان شكستپێهێنا و به به‌كارهێنانی تاكتیكه‌كانی گه‌ریلایی سه‌رده‌می نوێ به گیانێكی فیدایی و بوێرییه‌كی به‌رزه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌سته‌به‌ركردووه. به گشتیی ٣٤ داگیركه‌ر سزادراون، ٦ داگیركه‌ر برینداربوون، درۆنێك خرایه‌خواره‌وه".
له هه‌رێمی زاپ:
١٧ی نیسان كاتژمێر ٢١:٠٠ هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی داگیركه‌ران ویستیان شاخی شه‌هید جوان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بنیشنه‌وه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به ئامانج گیران. له‌ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران بێ ئه‌وه‌ی بتوانن بنیشنه‌وه، له هه‌رێمه‌كه دووركه‌وتنه‌وه.
له ١٨ی نیساندا، ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانه‌ویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له هه‌رێمی زاپ جێگیر بن، هێزه‌كانمان به تاكتیكی نیشانشكێنی لێیاندان. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ١ داگیركه‌ر سزادرا.
له ١٨ی نیساندا ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی جیلۆی بچوك له هه‌رێمی زاپ و ته‌نگه‌ی شه‌هید شاهۆ به‌ره‌و گۆڕه‌پانی شاخی شه‌هید توفان به‌ره‌وپێش بچن، دوو جار به چه‌كی قورس لێیاندرا. له ئه‌نجامی لێدانه كاریگه‌ره‌كانی هێزه‌كانمان به‌ره‌وپێشچوونی داگیركه‌ران راگیرا.
١٨ی نیسان داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی زاپ له دوو قۆڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج و لێیاندرا. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا داگیركه‌رێك سزا درا.
له ١٨ی نیساندا داگیركه‌ران كه ویستیان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر له هه‌رێمی زاپ جێگیر بن، دوو جار به چه‌كی قورس كرانه ئامانج و ئه‌و ئامانجانه‌ی ده‌ستنیشان كرابوون رێك پێكران و لێیاندرا.
له ١٨ی نیسان كاتژمێر ١٣:٠٠ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ویستیان له شاخی شه‌هید ئاگری سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شهید رۆسته‌م جێگیر بن، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه كرانه ئامانج، لێیاندرا و ١ داگیركه‌ر سزا درا.
له ١٨ی نیساندا سوپای توركی داگیركه‌ر سێ جار ویستی بكه‌وێته گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كونیشكا. له ئه‌نجامی ده‌ستوه‌ردانی كاریگه‌ری هێزه‌كانمان، داگیركه‌ران نه‌یانتوانی بێنه پێشه‌وه. سوپای توركی داگیركه‌ر كه كشایه‌وه ناوچه‌كه‌ی به خه‌ستی بۆردومان كرد.
١٩ی نیسان كاتژمێر ٠٧:٠٠ درۆنێك كه به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی شه‌هید جوانی سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر ده‌سوڕایه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه خرایه خواره‌وه.
١٩ی نیسان كاتژمێر ٠٩:٢٠ هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه ده‌یانویست له شاخی شه‌هید توفان له هه‌رێمی زاپ جێگیربن. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا یه‌ك داگیركه‌ر سزادرا.
١٩ی نیسان كاتژمێر ١١:٠٠ هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه له ده‌وروبه‌ری شاخی شه‌هید توفاندا له جموجۆڵدا بوون. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزادران.
١٩ی نیسان له كاتژمێر ١١:١٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له شاخی شه‌هید جوانی سه‌ر به گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركهریان دا. له‌و چالاكیهدا ٦ داگیركه‌ر سزادران و ٤ داگیركه‌ریش برینداربوون.
له ١٩ی نیساندا سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی شێلادزێی ژێر كۆنتڕۆڵی په‌ده‌كه به‌ره‌و گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕهژارۆوه له رێگه‌ی زه‌مینیه‌وه كه‌وته جوڵه‌وه. هێزه‌كانمان به تاكتیكی سابوتاژ له داگیركه‌رانیاندا كه ویستیان له‌وێوه بكه‌ونه جموجۆڵه‌وه و له شاخی شه‌هید شه‌مدین جێگیر بن و ٢ داگیركه‌ر سزادران. جموجۆڵی داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری شێلادزێ به‌رده‌وامه.
١٩ی نیسان كاتژمێر ٠٦:١٥ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست له شاخی شه‌هید چیاگه‌ر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ جێگیر بن، هێزه‌كانی یهژهئاستارمان به تاكتیكی سابوتاژ لێیاندان. له ئه‌نجامی ئه‌و چالاكیهدا ٢ داگیركه‌ر سزا دران.
١٩ی نیسان كاتژمێر ١٥:٣٠ هێزه‌كانمان ده‌ستوه‌ردانیان له‌و داگیركه‌رانه كرد كه ده‌یانویست به‌ره‌و گۆڕه‌پانی كونیشكا بچن. له ئه‌نجامی لێدانی كاریگه‌ر داگیركه‌ران ناچار بوون بكشێنه‌وه.
١٩ی نیسان سه‌ر له‌ئێواره ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ده‌یانویست له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ جێگیربن، دوای ئه‌وه‌ی به پێشه‌نگایه‌تی هێزه‌كانی یهژهئاستارمان چاودێری كران، به چالاكیه‌كی به‌ڕێوه‌براو له لایه‌ن گه‌ریلاكانه‌وه لێیاندرا. باسكی یه‌كه‌می چالاكیه‌كه: له نزیكه‌وه له داگیركه‌ران درا و چوار داگیركه‌ر سزا دران. باسكی دووه‌می چالااكیهكه: به چه‌كی سوك به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له داگیركه‌ران درا و ١ داگیركه‌ر سزا درا. له‌و چالاكیهدا ٥ داگیركه‌ر سزا دران، كه یه‌كیان ئه‌فسه‌رێكی باڵابوو.
له ١٩ی نیساندا كاتژمێر ١٠:٠٠ ئه‌و داگیركه‌رانه‌ی ویستیان له شاخی شه‌هید هارون جێگیربن، به تاكتیكی سابوتاژ لێیاندرا و ١ داگیركه‌ر سزا درا.
له ١٧و ١٨ی نیساندا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، كاركه‌ر، شه‌هید شاهین، چه‌مچۆ، سیدا، رێنجبراغا و ئه‌شكه‌وتی برینداران له هه‌رێمی زاپ ٤٧ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و كاتیوشا كه له بنكه‌كانی سه‌ر سنووره‌وه هه‌ڵده‌درێن، بۆردومان كران.
١٨ی نیسان له قه‌ره‌قۆڵ و بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه گۆڕه‌پانه‌كانی شاخی جودی، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم له هه‌رێمی زاپ ١٩ جار به كاتیوشا و فڕۆكه‌ی شه‌ڕ بۆردومان كران. هه‌مان رۆژ گۆڕه‌پانی شاخی جۆلهمێرك له هه‌رێمی مه‌تینا له لایه‌ن بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر هێڵی سنووره‌وه ٦ جار به كاتیوشا و فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومان كران".
هـ . ب