بەهۆی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکەوە دارستانەکانی بناری قەندیل ئاگریان گرتووە

بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دارستانەکانی بناری قەندیل ئاگریان گرتووە و هێشتا نەکوژاوەتەوە.

ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی دارستانی بەری قۆپانی لە بەرامبەر گوندی ئێندزە لە بناری قەندیل بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ئاگر لە دارستانەکانی سنوورەکە کەوتەوە و هێشتا ئاگرەکە نەکوژاوەتەوە.