بنەماڵەی شەنیاشار: با یاسا سەروەر بێت

بنەماڵەی شەنیاشار بەردەوامن لە چالاکیی ئێشکگرییان بۆ دادپەروەی و ڕایانگەیاند، دادوەریی تورک هاوکاریی تاوان دەکات.

چالاکیی ئێشکگریی بنەماڵەی شەنیاشار بۆ دادپەروەری لە ٢٢٦هەمین ڕۆژ دایە و چالاکییەکە لە بەردەم دادگای رحا بەردەوامە.

بنەماڵەى شەنیاشار لەسەر ئەژماری میدیای دیجیتاڵیاندا بڵاویانکردەوە، "ئەوە کەسەى لە نەخۆشخانەى حکومی دا کۆمەڵکوژیی کردووە، شوێنی ئەو پەرلەمان نییە. با لە پەرلەمان لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر دروست بکەن و بە بەرفراوانی لەسەر رووداوەکە هەڵوەستە بکرێت".

فەرید شەنیاشار وتی: "پەرلەمانتارێک و کەسوکارەکەی لە کارگەکەمان هێرش دەکەنە سەرمان و لە نەخۆشخانەش کۆمەڵکوژمان دەکەن. بنەماڵەکەمانیان لە ناوبرد. یەکێک لە براکانم بە بڕیارێکی سیاسی سزای ٣٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. لە نەخۆشخانە کۆمەڵکوژییەکیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ سکاڵا و دادگاییەک و دادێک نییە، چونکە کۆمەڵکوژیەکە لەلایەن پەرلەمانتارێک و خزمەکانییەوە ئەنجامدراوە. داواکاری گشتی و دادوەرەکان بێدەنگن و هاوکاریی تاوانەکە دەکەن".

شەنیاشار باسی ئەوەیکرد، سەرباری ئەوەى ماوەی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژییەکدا تێپەڕیوە، بەڵام لە پەرلەمانەوە هیچ لێکۆڵینەوەیەک ئەنجام نەدراوە و وتی: "داوا لەو پەرلەمانتارانە دەکەین، کە ئاگاداری ئەو ڕووداوەن و بێدەنگن: ئەمە تاوانە، بێدەنگ مەبن با یاسا سەروەر بێت".

ژ.ت