بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٤٨٥ ڕۆژە بۆ دادپەروەری خۆڕاگری دەکەن

بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٤٨٥ ڕۆژە بۆ کەسوکاریان لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدان، کە لە ڕحا کۆمەڵکوژکران.

ئەمینە شەنیاشار، کە هاوسەرەکەی و دوو کوڕی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە لایەن کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یڵدز پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ناوچەی پرسوسی ڕحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی دا، کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار ببو، لە چالاکیی ئێشکگریدان.

دایە ئەمینە شەنیاشار بەهۆی نەخۆشییەوە نەیتوانی بەشداری لە چالاکییەکەی ئەمڕۆی بەردەم دادگا بکات.

فەرید شەنیاشار لە 'گۆشەی دادپەرەوەریی بنەماڵەى شەنیاشار' لەبارەی تێکۆشانی دادپەرەوەرییەوە زانیاریی بەو کەسانە دەدا، کە سەردانی دادگاکەیان دەکرد.

ژ.ت