بەرخۆدان لە جولەمێرگ بەردەوامە
لە جولەمێرگ بەرخۆدان دژی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادە ٥ ڕۆژە بەردەوامە، هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئوچار سەردانی پیشەوەرانی کرد و گوتی: "ئەوانەی دان بە ئێمەدا نانێن، ئێمەش قەت دانیان پێدا نانێین".

ناڕەزایەتییەکان دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ ٥ ڕۆژە بەردەوامە، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار سەردانی پیشەوەرانی کرد و پێشوازییەکی گەرمی لێ کرا.
ئوچار ڕایگەیاند خەڵکی جولەمێرگ لە هەڵبژاردن ئیرادەی خۆی پیشاندا و دەسەڵات ئیرادەی گەلی زەوتکرد و هاوسەرۆکی شارەوانی دەستبەسەرکرد، گوتی: ئیرادەی گەل کێی هەڵبژارد ئەو هاوسەرۆکی شارەوانییە. گوتی: "تا دیموکراسی و ئازادی نەچەسپێت، ئێمە ناوەستین. ئەوانەی دان بە ئێمەدا نانێن، ئێمەش قەت دانیان پێدا نانێین. گەلەکەمان بەتەنها جێ ناهێڵین".
پیشەوەرانیش ناڕەزایەتییان بەرامبەر دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەیان دەربڕی. هاوسەرۆک و پەرلەمانتاران چوونە سەردانی گەڕەک و خێزانەکان.