"بەرخۆدانمان دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوام دەبێت"
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند بەرخۆدانیان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ بەردەوام دەبێت و لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام دەدەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت ڕایگەیاند بەرخۆدانیان دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە جولەمێرگ بەردەوام دەبێت و لە ئیستەنبوڵ گردبوونەوەیەکی مەزن ئەنجام دەدەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و شاندێکی یاوەری بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەردانی شارەوانی گەڤەریان کرد، پەلەمانتار حوسەین ئۆلان و عومەر فاروق هولاکی هاوڕێی شاندەکە بوون. هاوسەرۆکانی شارەوانی گەڤەر شۆڕش دری و شادیە قرمزگول و ئەندامانی ئەنجوومەن پێشوازیان لە شاندەکە کرد.
گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت لە سەردانەکەدا ڕایگەیاند دەسەڵات دەخوازێت هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بسڕێتەوە، دانانی قەیوم هیچ ڕەوایەتییەکی نییە، ئەگەر پارت و ڕێکخراوەکان هاوکاربن دەتوانین ڕێ لەم ستەمە بگرین، گوتی: "ئێمە بەرامبەر قەیوم دەوەستینەوە و بەرخۆدان دەکەین. تا ڕۆشتنی قەیوم درێژە بە تێکۆشان دەدەین. تا شارەوانی جولەمێرگ نەگەڕێتەوە بۆ گەلی جولەمێرگ، ئەم تێکۆشانە بێ وەستان بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوە کرد دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە، گربوونەوەیەکی مەزن لە ئیستەنبوڵ ئەنجام دەدەن، گوتی: "هەرچیەک دەبێت، با ببێت، ئێمە سەردەکەوین. مێژوو ئەم بەرخۆدانە دەنووسێتەوە. مێژوو بەرخۆدانی گەلی گەڤەر و جولەمێرگ دەنووسێتەوە. ئەوانەی ستەم لە خەڵکی ئێمە دەکەن. هەڵبەت ڕۆژێک نامێنن. با کەس گومانی نەبێت، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدان".