بۆڵتان: هێرشەکە بە مەبەست و زانینەوە ئەنجام دراوە
نوێنەری هەرێمی ئامەد لە دیسکی باسن-ئیشە، حەقی بۆڵتان باسی لەوەکرد هێرشەکەی سەر نازم و جیهان بە مەبەستەوە ئەنجام دراوە، تاوانێکی گەورەیە و دەبێت لێپرسینەوە لە کریارانی هێرشەکە بکرێتەوە.
نوێنەری هەرێمی ئامەد لە دیسکی باسن-ئیشە، حەقی بۆڵتان باسی لەوەکرد هێرشەکەی سەر نازم و جیهان بە مەبەستەوە ئەنجام دراوە، تاوانێکی گەورەیە و دەبێت لێپرسینەوە لە کریارانی هێرشەکە بکرێتەوە.
ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندنی ئازاد جیهان بیلگین و نازم داشتان کە بە دواداچوونی ڕۆژنامەوانییان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق دەکرد. لە کاتی ئامادەکردنی بابەتی ڕۆژنامەوانییادا لە ١٩ی کانوونی یەکەمدا بوونە ئامانجی فرۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهید بوون. هاوڕێییانی هەردوو ڕۆژنامەوان ناڕەزەیاتییان لە بەرانبەر ئەو کردەوە تیرۆرکارییەیی دەوڵەتی تورک نیشاندا و جەختییان لەوەکردەوە هەرگیز بێدەنگ نابن و بەردەوام دەبن لە کاری رۆژنامەوانی خۆیان. لەوبارەیەوە نوێنەری هەرێمی ئامەد لە دیسکی باسن-ئیشە حەقی بۆڵتان بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بە ئاشنایەتی خۆی لەگەڵ هەردوو ڕۆژنامەوان جیهان بیلگین و نازم داشتان کرد، بۆڵتان ئاماژەی بەوەدا نازم بە هۆیی کاری ڕۆژنامەوانییەوە چەندین جار دەستگیرکراوە. هەموو کاتێک هەردوو ڕۆژنامەوان ئەو کۆمەڵکوژییانەیان بۆ رای گشتی جیهانی ئاشکرا دەکرد کە بەسەر گەلی کورددا دەهێنران.
'فشار و تیرۆر ڕامان ناگرێت'
حەقی بۆڵتان دەسنیشانیکرد هۆکاری تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەموو کاتێک حەقیقەتەکانیان بۆ جیهان دەگواستەوە و وتی: "دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات بەم کارانەی ڕێگری لە ڕۆژنامەوانی ئازاد بکات. بەڵام ئەم فشار و تیرۆرانە ڕێگری لە بەدواداچوونی ڕاگەیاندنی ئازاد ناکات لەسەر رێگەی حەقیقەت. هاوڕێیانمان وێڕای هەموو فشار و تیرۆرکردنەکان لە تێکۆشانی ڕۆژنامەوانی خۆیان بەردەوامن. بە هەواڵەکانیان هەموو هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان گواستەوە و درۆکانیان بەتاڵکردەوە. ئەم هێرشە بە مەبەست و زانینەوە ئەنجام دراوە. چونکە ئاشکرایە ئەو ئۆتۆمبیلە ڕۆژنامەوانی تێدایە. ئەم کۆمەڵکوژییە تاوانی جەنگە. دەبێت لێپرسینەوە لە کریارانی ئەم کۆمەڵکوژییە بکرێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هێرشی لەم شێوەیە بۆسەر ڕۆژنامەوانان نەکرێتەوە."
'پێویستە پێکەوە لە دژی هێرشەکان بوەستینەوە'
بۆڵتان دەستنیشانیکرد وەک ڕاگەیاندنی ئازاد لە دژی نکۆڵیکردن لە گەلی کورد تێدەکۆشن و جەختیکردەوە لەوەی ئەم هێرشانەی سەر ڕۆژنامەوانان تاوانی جەنگە. لە بەردەوامییدا بۆڵتان ئەو لێکۆڵینەوانەی دەربارەی بابەتەکە دەستپێکراوە بیرهێنایەوە و ئەمەی گوت: "دەبێت ئەم ناحەقییە بە جیهان ڕاگەیەنێنین. وەرن پێکەوە کار بکەین. ڕۆژنامەوانی تاوان نییە، هێرشی سەر ڕۆژنامەوانان تاوانە لە دژی مرۆڤایەتی. پێویستە پێکەوە لە دژی هێرشەکان بوەستینەوە."