بووە بەشێک لە وڵاتەکەى خۆی
گەریلا شەڕزان کاتۆ بۆ تۆڵەى گەلێک، کە لە ژێر هێرشی ناوبردن و سڕینەوەدا بوو، لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و ساڵی ٢٠١٩ لە بۆتان لە پێناو گەلەکەیدا و بە قارەمانی شەهید بوو.
گەریلا شەڕزان کاتۆ بۆ تۆڵەى گەلێک، کە لە ژێر هێرشی ناوبردن و سڕینەوەدا بوو، لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و ساڵی ٢٠١٩ لە بۆتان لە پێناو گەلەکەیدا و بە قارەمانی شەهید بوو.
روحال یڵدز – بادینان
کوردستان جوگرافیایەکە، کە سەدان ساڵە زاڵمەکان زوڵمیان لێکردووە، بەڵام هەرگیز سەری بۆ دوژمن نەچەماندووە. رۆڵەکانی کوردستان پشتبەستوو بە راستیی زوڵمی دوژمن و داستانەکانی قارەمانیی و شەڕی کورد لە دژی ئەو زوڵمە گەورە دەبن. لە کوردستان منداڵەکان زوو گەورە دەبن، چونکە زوو لە زوڵمی دوژمن تێدەگەن و بەشداری چیرۆکەکانی قارەمانی دەبن. یەکێک لەوانە شەڕزان کاتۆیە. لە کوردستان مێژوویەک هەیە، کە خۆ بەدەستەوە نادات و چۆک دانادات، بۆیە هەموو کەسێک دەبێتە بەشێک لە وڵاتەکەى خۆی...
مەزڵوم دومان (شەڕزان کاتۆ) کە بە ژان و ئازاری وڵاتێک لە لێواری لەناوچوون و سڕینەوەدا گەورە بوو، ساڵی ١٩٩٣ لە شرنەخ لە دایکبوو. لەبەر ئەوەى دەوڵەتی تورکی فاشیست گوندەکەیانی سوتاند و تاڵانیکرد، لەگەڵ بنەماڵەکەى دەڕۆن بۆ مێردین. مەزڵوم دومان هەموو کات بە هەستی وڵاتپارێزی بەشداری چالاکییەکان دەبوو و دوای ئەوەى برا گەورەکەى لەلایەن هێزە فاشیستەکانەوە دەستگیرکرا، بۆ ئەوەى لە دژی ئەو زوڵمەى لە گەلی کورد دەکرێت، شەڕێکی گەورە بکات، ساڵی ٢٠١٢ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو. بە هەستی بەهێزی تۆڵەکردنەوە، بە چەکەکەی دەستی بەرخودان و بەرەنگارییەکی زۆر گەورەی لە دژی دوژمن ئەنجامدا.
ناوی شەڕزان کاتۆی بۆ خۆی هەڵبژارد و بە هەستی تۆڵەکردنەوە لە چیا ئازادەکاندا و بۆ ئەوەی لە دژی دوژمن شەڕ بکات بەشداری ژیانی گەریلا بوو. مەزڵوم دومان ئەوەى بۆ خۆی کردە پێوەر، کە لە هەمو کار و ئەرکێکدا بە بەردەوامی لە پێشی پێشەوە بێت. بە تایبەتمەدییە فیداکارییەکەى و ئازای و چاونەترسییەکەى ناوبانگی دەرکردبوو و دەناسرایەوە. بۆ ئەوەى لە رووی تیۆری و ئایدۆلۆژییەوە خۆی زیاتر بەهێز بکات، زۆربەى کاتەکانی خۆی بە خوێندنەوەى کتێبەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەسەر دەبرد. گەریلا شەڕزان کاتۆ بۆ تۆڵەی گەلێک، کە لە ژێر هێرشی لەناوبردن و سڕینەوەدا بوو، لە ساڵی ٢٠١٢ بەشداری ریزەکانی گەریلا بوو و ساڵی ٢٠١٩ لە بۆتان بە قارەمانی شەهید بوو.
ژ.ت