بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی پەدەکە لە پەرلەمان دەداتەوە
بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی پەدەکە لە پەرلەمان دەداتەوە و دەڵێت، “بێ منەتین”.
بزووتنەوەی گۆڕان وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی پەدەکە لە پەرلەمان دەداتەوە و دەڵێت، “بێ منەتین”.
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی وتەکانی سەرۆكی فراكسیۆنی پەدەکە لە پەرلەمان بڵاوکردەوە، کە وەک جۆرێک لە ھەڕەشە داوای لە حزبەكەی کردبوو بە ڕێككەوتنی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا بچێتەوە.
ڕاگەیەندراوەکە چەند خاڵێک لەخۆدەگرێت و لە یەکێک لە خاڵەکاندا باس لەوە دەکات، ھەرچی پۆستی بزوتنەوەکە ھەیە لە حكومەتدا، مافی خۆیەتی نەك پشكی حزبی.
هەروەها دەڵێت “بێمنەتانە ڕایدەگەیەنین فەرموون وەك فراكسیۆنی پارتی كۆی بەرنامەی حكومەتی پێكھێنراو لە پارتی و یەكێتی و گۆڕان بھێننە سەر مێزی گفتوگۆ و با لە پەرلەماندا شەفافانە بۆ ڕای گشی ڕایبگەیەنین و بزانین چەند خاڵ لەو كارنامەیە بۆ بەرژەوەندی خەڵك جێبەجێ كراوە و كێ لایەنی كەمتەرخەم بووە”.
لەلایەکی دیکەوە عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەکە هەمان ڕاگەیەندراوی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی فەیسبووک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەوە بۆچوونی بزووتنەوەی گۆڕانیشە.
دوێنی لە دوای دروستبوونی پشێویەکانی ناو پەرلەمانەوە، بزوتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو ئاڕاستەدا دابەش بوو، یەکێکیان ستایشی هەڵوێستی پەرلەمانتارەکانی دەکرد و ئەو یدیکەش جۆرێک لە بێدەنگ بوونی هەڵبژارد و ڕایگەیاند، لەگەڵ بەکارهێنانی زمانی زبردا نین.
ف.ق